راگەیاندن

دایکی دوو هاوڕێی کۆمەڵە لە شاری مەریوان ماڵ ئاوایی لە ژیان کرد

01:10 - 17/1/2024

دایکی دوو هاوڕێی کۆمەڵە لە شاری مەریوان ماڵ ئاوایی لە ژیان کرد

بە داخ و پەژارەوە ئاگادار بوین ڕۆژی سێ شەمە ڕێکەوتی ١٦ی ١ی ٢٠٢٤ دایە فاتمە درەخش خەڵکی ئاوایی دەگا شێخان و دانیشتوی شاری مەریوان، دایکی هاوڕێیان شیلان و شەونم ساڵحی دوو ئەندام و هەڵسووڕاوی ناوڕیزەکانی کۆمەڵە ، بە هۆی نەخۆشین لە شاری مەریوان ماڵ ئاوایی لە ژیان کرد.

دایە فاتمە  لە زومرەی ئەو کەسایەتییە خۆشەویستانەی ناوچەکە بوو کە جێگای متمانە و ڕێزی خزمان و ناسیاوانی بوو. لەبنەماڵەیەکی ناسراوی جێگای ڕێز ژیانی بردە سەر کە بەو هۆیەشەوە لە ناو جەماوەردا چ وەک خۆی و چ وەک بنەماڵە خاوەن پێگەو جێگایەکی تایبەت بوون.
بەناوی کومیتەی دەرەوەی وڵاتی کۆمەڵە، لە هاوڕێیانی ئازیزمان شیلان و شەونم ساڵحی و لەهەموو بنەماڵە و کەس و کاری دایە فاتمە  سەرەخۆشی ئەکەین و خۆمان بەشەریکی خەمیان ئەزانین، لە کۆتاییدا هیوامان سەبووری هەموو لایەکە.
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
کومیتەی دەرەوەی وڵات