راگەیاندن
ڕاگەیاندنی کومیتەی دەرەوەی وڵات، لە بابەت سەپاندنی حوکمی ئێعدام بەسەر توماج ساڵحی
12:02 - 26/4/2024
لە هەڵمەتی جیهانی نا بۆ ئێعدام پشتیوانی ئەکەین و دژی سەپاندنی حوکمی ئێعدام بەسەر تووماج ساڵحی دا ئەوەستینەوە.
بەبێ لەبەر چاو گرتنی هەر جۆرە بیر و ڕوانگەیەکی ئایدۆلۆژیا و سیاسی هەموومان پێکەوە بێینە شەقام و هاوار بکەین" نا بۆ ئێعدام" و ئێعدام قەتڵی بە ئانقەستی حکوومەتییە.
سەپاندنی حوکمی ناعادڵانەی ئێعدام بەسەر تووماج ساڵحی، نیشانەی ترس و لاوازی کۆماری ئیسلامی ئێرانە لە بەرانبەر ناڕەزایەتی و بزووتنەوە ئازادیخوازەکاندا.
لە ڕوانگەی ئێمەوە سەپاندنی حوکمی ئێعدام بە سەر تووماج ساڵحی بە مانای حوکمی ئێعدامی هەموو ئازادیخوازێکە.
هاو نیشتمانیان، خەڵکانی ئازادیخواز، کاتی بێدەنگی و کەمەتر خەمی سەبارەت بەگیان و ژیانی ڕۆڵەکانمان کە دەنگی ئازادیخوازانەی گشتمانن، نییە، پێکەوە ئەتوانین، ماشینی کوشتاری ڕژیم ڕابگرین، با هەموومان پێکەوە لە بەرانبەر کۆماری ئیسلامی ئێران دا، کە مێژوەکەی سەرتاپا کوشتار و شکەنجە و ئێعدامە بوەستینەوە.
ئێمە، لە هەموو تاکێکی ئازادیخواز، حیزب و ڕێکخراوە سیاسی و مەدەنییەکان، ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە سەراسەری دونیا داوا ئەکەین
بەیەکەوە و یەکدەنگ بێینە مەیدان و دژی حوکمی سەپێندراوی ناعادڵانەی ئێعدام بەسەر تووماج ساڵحی دا، بوەستینەوە.
هاونیشتمانان، خەڵکانی ئازادیخواز، بەیەکگرتوییمان ئەتوانین پاشەکشە بە کۆماری ئیسلامی بکەین.
نا بۆ ئێعدام
ئازادی بۆ تووماج ساڵحی و سەرجەم بەندکراوانی سیاسی ومەدەنی وعەقیدەتی.
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
کومیتەی دەرەوەی وڵات
٢٤/٤/٢٠٢٤
بابەتی زۆرتر
- ڕاپۆرتی خۆ پیشاندان لە نۆروێژ بۆ پشتیوانی بەندکراوانی سیاسی و مەدەنی
- لە تۆرنتۆی کانەدا خۆپێشاندانێکی مەزن دژی حوکمی سێدارەی توماج ساڵحی بەرێوە چوو ،
- ڕاپۆرتی خۆپیشاندان دژی سزای ئێعدامی توماج ساڵحی لە وڵاتی سوئێد شاری یوتوبوری.
- ڕاگەیەندراوی کۆمەڵە بەبۆنەی ماڵاوایی لەژیان کردنی هاوڕێ «یەدوڵڵا بیگلەری»