چالاکیەکان
ڕاپۆرتی خۆ پیشاندان دژی کۆماری ئەسلامی لە شاری ئۆسلۆ
02:47 - 22/1/2024
ڕۆژی شەمە ڕێکەوتی ٢٠ی١ی٢٠٢٤ لە سەر بانگهێشتی ناوەندی ڕەوەندی کوردی، لە بەر دەرکی باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری ئۆسلۆ، بە مەبەستی ئیدانە کردنی تاوانەکانی کۆماری ئیسلامی خۆ پیشاندانێک بەڕێوە چوو، لەم خۆ پیشاندانەدا کە کۆمەڵێکی بەرچاو لە چالاکانی سیاسی کورد لەهەر چوار پارچەی کوردستانەوە بەشدار بوون، سەپاندنی حوکمی ئێعدام بەسەر بەندکراوانی سیاسی، دەست تێوەردانەکانی کۆماری ئیسلامی لە وڵاتان و بە تایبەت کوردستانی باشوور، هێرش بۆ سەر شاری هەولێر بە بیانوی هەڵبەستراو، تاوانەکانی کۆماری ئیسلامی لە ڕۆژاوای کوردستان، ئیدانە کران، لە لایەن ناوەندی ڕەوەندی کوردی بەڕێز دوکتۆر نوورەدین خۆشناو وتارێکی پێشکەش کرد، هاوڕێ ئیبراهیم کۆنەپۆشی لە سەر تاوانەکانی کۆماری ئیسلامی و گرینگی هاوپشتی گەلی کورد پێکەوە کورتەیەک قسەی کرد، دروشم دان بە زمانەکانی کوردی، فارسی و نۆروێژی، بڵاو کردنەوەی سروودی شۆڕشگێڕانە هەندێک بابەتگەلی دیکە بوون کە لە ناو بەرنامەکەدا پێشکەش کران.
شایانی باسە ژمارەیەکی بەرچاو لە هاوڕێیانی کۆمەڵە بەشداری ئەم خۆپیشاندانە بوون ، هاوکات هاوڕێیانمان لەگەڵ ئاڵای کوردستان و وێنەی هاوڕێیانی زیاندانی کە بە دەستیانەوە بوو، ڕاپۆرتێکیان لەسەر پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە لایەن کۆماری ئیسلامی بە زمانی ئینگلیسی ئامادە کردبوو کە لە نێوان خەڵکدا بڵاو کردەوە.
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
کومیتەی نۆروێژ
12:12 - 25/1/2024 نوێ کراوەتەوە
بابەتی زۆرتر
- ڕاپۆرتی خۆ پیشاندان لە نۆروێژ بۆ پشتیوانی بەندکراوانی سیاسی و مەدەنی
- بەشداریی هاوڕییانی کۆمەڵەی شۆرشگێر لە کۆنفڕانسی نێونەتەوەیی سۆسیال دێموکڕاتەکانی ئوروپا،
- بەشداری لە رێورەسمی ١ی ئەیار رۆژی کرێکار لە شاری کۆڵن لە ئاڵمان
- بەشداری هاوڕیێانی کۆمەڵە لە شاری یوتوبوری لە ١ی ئەیار ڕۆژی جیهانی کرێکار.
- لە تۆرنتۆی کانەدا خۆپێشاندانێکی مەزن دژی حوکمی سێدارەی توماج ساڵحی بەرێوە چوو ،