چالاکیەکان
بەشداریی هاوڕێیانی کۆمەڵەی شۆرشگێر لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی جیهانی ژنان لە ئامستردام،
09:13 - 9/3/2021
دواینیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە ٨ی مارس لە لایەن "کۆمیتەی هەشتی مارسی ژنانی ئامستڕدام" لە مەیدانی "موزەیوم پلەین" لە شاری ئامستڕدام خۆپێشاندانێکی هێمنانە لە شاری ئامستڕدام ڕێکخرا.
جیا لە دروشم و بڵاوکردنەوەی نووسراوە لە سەر یەکسانی ژن و پیاو وە هەروەها داوای مافی ژنان هاوکات موزیک، شانۆ و ووتاریش لە بەرنامەکەدا گونجابوو.
سەرەڕای هەبوونی یاسا و ڕێسای پەتای کڕۆنا لە لایەن شارەوانییەوە، سەدان کەس لە ئامستردام و دەوروبەری بەشداریی مەراسیمی ڕۆژی جیهانی ژنان بوون.
لە لایەن کۆمەڵەوە هاوڕێیان عەزیز خوسرەوی، کاوە سەرسەیفی و سەیران نەمەکی بەشداریی گردبوونەوەکە بوون و بە پلاکارد و نووسراوە هاوبەشییان کرد لە ڕێوڕەسمەکەدا.
کۆمیتەی ٨ی مارسی ژنانی ئامستڕدام لقی کۆمیتەی هەشتی مارسی نێونەتەوەییە کە پێک هاتوە لە ژنانی چالاکی بواری مافی ژنان و چەندین ڕێکخراوی سەربەخۆی ژنان لە هۆڵەند کە مانگانە لە سەر پرسی ژنان کۆبوونەوەیان دەبێ، هەروەها چالاکیگەلی جۆراوجۆر لە سەر پرسی ژنان ڕێک دەخەن کە ڕێوڕەسمی ٨ی مارس سەرەکیترین چالاکییانە.
کۆمەڵەی شۆرشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
کۆمیتەی هۆڵەند
بابەتی زۆرتر
- ڕاپۆرتی خۆ پیشاندان لە نۆروێژ بۆ پشتیوانی بەندکراوانی سیاسی و مەدەنی
- بەشداریی هاوڕییانی کۆمەڵەی شۆرشگێر لە کۆنفڕانسی نێونەتەوەیی سۆسیال دێموکڕاتەکانی ئوروپا،
- بەشداری لە رێورەسمی ١ی ئەیار رۆژی کرێکار لە شاری کۆڵن لە ئاڵمان
- بەشداری هاوڕیێانی کۆمەڵە لە شاری یوتوبوری لە ١ی ئەیار ڕۆژی جیهانی کرێکار.
- لە تۆرنتۆی کانەدا خۆپێشاندانێکی مەزن دژی حوکمی سێدارەی توماج ساڵحی بەرێوە چوو ،