چالاکیەکان
درێژەی پشتتیوانی کردن لە زیندانیانی سیاسی لە شاری کۆڵن
10:41 - 21/8/2023
رۆژی شەممە ٢٢ی ژوئیە لە وڵاتی ئاڵمان شاری کوڵن ئاکسێۆنێکی دیکە لە ژێر ناوی یەکگرتووی و یەکدەنگی لە دژی ئێعدامی زیندانیانی سیاسی بەرێوەچوو.
ئەوە لە کاتێکدا کۆمەڵێکی زۆر لە چالاکانی سیاسی لە ئێران و کوردستان بەتایبەتی، لە زیندانەکانی رژیمی کۆماری ئیسلامی لە ژێر ئەشکەنجە و گوشاری نامرۆڤانەدان و لە سیاچاڵەکانی ئەو رۆژیمە لە دادگای نمایشی و ناعادڵانە حوکمی زیندانی درێژماوە و ئێعدامیان بە سەردا سەپاوە. بە کۆڕ و کۆبوونەو و میتینگ و ئاکسێۆنەکان لە وڵاتانی دەرەوە بەتایبەتی ئاڵمان ھەوڵ دەدرێت پشتیوانی زیاتر لەو کەسانە بکرێت و دەنگی کپ کراویان بە ڕای جیھانی بگەیەنین. شایانی باسە رۆژی شەممە ئاکسیۆنەکە بە ھاوکاری و ئامادەکاری بەشێک لە ئەندامانی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران و ھەروەھا حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ، کۆنێشگەرانی کۆئێر فمێنیستی سەربەخۆ، کومیتەی نێونەتەوەیی دژی ئێعدام، کومیتەی خەبات بۆ ئازادی زیندانیانی سیاسی، ئەنجوومەنی ژنانی ئێرانی. ئاڵمانی بەڕێوەچوو.بەھیوای ئازادی ھەموو زیندانیانی سیاسی و نەمانی رژیمی دیکتاتۆری ئێران.
ژن ژیان ئازادی
کومیتەی ئالمانی کۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمەیکێشانی کوردستانی ئێران
١٢ی ژولای ٢٠٢٣
بابەتی زۆرتر
- ڕاپۆرتی خۆ پیشاندان لە نۆروێژ بۆ پشتیوانی بەندکراوانی سیاسی و مەدەنی
- بەشداریی هاوڕییانی کۆمەڵەی شۆرشگێر لە کۆنفڕانسی نێونەتەوەیی سۆسیال دێموکڕاتەکانی ئوروپا،
- بەشداری لە رێورەسمی ١ی ئەیار رۆژی کرێکار لە شاری کۆڵن لە ئاڵمان
- بەشداری هاوڕیێانی کۆمەڵە لە شاری یوتوبوری لە ١ی ئەیار ڕۆژی جیهانی کرێکار.
- لە تۆرنتۆی کانەدا خۆپێشاندانێکی مەزن دژی حوکمی سێدارەی توماج ساڵحی بەرێوە چوو ،