چالاکیەکان
کۆبوونەوەیەک لە ژێر ناوی، وتووێژ بۆ هاودەنگی و هاورائی لە تۆرنتۆی کانەدا پێکهات
01:02 - 28/3/2023
رۆژی ٢٦ی مارسی ٢٠٢٣ لە لاێان هێندیک لە کەسانی سیاسی ئۆپۆزیسیۆنی دەرەوەی وڵات لە شاری تۆرنتۆی کانەدا سێمینارێک بەرێوەچوو لە ژێر ناوی، وتووێژ بۆ هاودەنگی و هاورائی، کە چەندین پانێلی لە خۆی دەگرتەوە.
کەسانی بەرچاوی بەشدار لە ئەم دانیشتنە بریتی بوون لە : نازەنین ئەفشین جەم ، زەرین مەحیەدین ، شەهریار ئاهی ، فەرەیدون ئەحمەدی ، مێهران بەراتی ، فواد پاشایی ، حەسەن شەریعەتمەداری ، رەزا موریدی . هاوریان عەبدولا موهتەدی سکرێتێری گشتی کۆمەڵە و ناهید بەهمەنی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی کۆمەڵە و بەرپرسی تەشکیلاتی کۆمەڵە لە دەرەوی وڵات لە بەشداربووانی ئەم سمینارە بوون کە هەر کامیان بە جودا وتاری خۆیان پێشکەشی بەشداربوان کرد . جێگای ئاماژەێە ئەندامانی کۆمیتەی تەشکیلاتی کۆمەڵە لە کانەدا کە بریتی بوون لە هاورێیان شەهاب رەشیدی ، هیرۆ موهتەدی ، پەرویز رەشیدی وەک شاندی یاوری ئەو دوو بەرێزانە بەشداری دانیشتنەکەبوون . هەروەها بەریز کاک خالید عەزیزی وتەبێژی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران بەشداری ئەم سمینارەبووە و وتاری خۆی پێشکەشی بەشداربووان کرد.هاوکات کۆمیتەی تەشکیلاتی کانەدا رێز و پێزانینی خۆی پێشکەشی مامۆستای زانکۆ لە تۆرنتۆ دکتۆر فەرەیدون رەحمانی کەساێەتی خۆش ناو و دڵسۆزی کورد دەکات بۆ هەموو ئەرک و زەحمەتەکانی کە لە ئەم ماوەدا لە سەر شانی بەرێزیان بوو.
بابەتی زۆرتر
- بەشداری لە رێورەسمی ١ی ئەیار رۆژی کرێکار لە شاری کۆڵن لە ئاڵمان
- بەشداری هاوڕیێانی کۆمەڵە لە شاری یوتوبوری لە ١ی ئەیار ڕۆژی جیهانی کرێکار.
- لە تۆرنتۆی کانەدا خۆپێشاندانێکی مەزن دژی حوکمی سێدارەی توماج ساڵحی بەرێوە چوو ،
- ڕاپۆرتی خۆپیشاندان دژی سزای ئێعدامی توماج ساڵحی لە وڵاتی سوئێد شاری یوتوبوری.
- ڕاپۆرتێک لە سێمیناری ژن پێشەنگی ئازادی کە لە وڵاتی لە سویس بەرێوە چوو