وتار
کلیله‌که ژه‌نگاوییه‌که‌ی ڕۆحانی
08:30 - 9/9/2021
سوسهنی حه‌یده‌ری
کاتێک که حه‌سه‌ن ڕۆحانی به کلیکێکی گه‌وره‌وه له ته‌له‌فزیۆن ده‌رکه‌وت و شوعاری ده‌وڵه‌تی ته‌دبیر و ئومێدی دا و ڕایگه‌یاند: به‌و کلیله‌وه هاتووم هه‌تا هه‌موو قوفڵه داخراوه‌که بکه‌مه‌وه. شوعارێکی گه‌وره به‌ڵام به بێ عه‌مه‌ل. پیاوێک هات وتی هه‌موو قوفڵه‌کان ده‌که‌مه‌وه ئه‌گه‌ر چی دوای هه‌شت ساڵ ڕه‌ئیس جه‌مهوری سابت بوو که هیچ قوفڵێکی پێنه‌کراوه، به‌ڵکوو هه‌زاران قوفڵی دیکه‌شی دروست کرد. ده‌رکه‌وت که کلیله‌که ژه‌نگاوی بوو یان خوار بوو که نه‌یتوانی هیچ قوفڵێک بکاته‌وه.
حه‌سه‌نی ڕۆحانی وتی: به‌م کلیله قوفڵی ئیرتهباتاتی ئه‌مریکا و ئێران ده‌که‌مه‌وه که دواتر نه‌ک هه‌ر نه‌یکرده‌وه، به‌ڵکوو تهوافۆقنامهی ئه‌تۆمییه‌که کێشه‌ی تێکه‌وت و ترامپ له تهوافوقنامهکه هاته‌ده‌ره‌وه ده‌یان و سه‌دان ته‌حریمی دیکه‌ی ئێرانی کرد و ده‌ستی خسته گه‌رووی ئێران به شێوه‌یه‌ک ئه‌وه‌نده‌ی نه‌ما بوو خه‌فه‌ی بکات. ئاستی سادراتی نه‌وتی ئێران زۆر دابه‌زی. ئێران بۆی نه‌بوو هیچ شتێک وارد بکات. هه‌موو پول و پاره‌ی ئێران له‌ده‌ره‌وه ڕاگیرا و بازرگانی ئێران به‌ئه‌ندازه‌یه‌کی زۆر کاهیشی کرد. له مهنتهقهکهدا ئێران ڕۆڵێکی خراپی بازی ده‌کرد هه‌رچه‌ند جه‌وادی زه‌ریف وه‌زیر بوو به‌ڵام قاسم سوله‌یمانی هه‌مه‌کاره بوو، ئه‌مه جه‌وادی زه‌ریف خۆی وای وتووه. له ناوخۆی ئێرانیش وه‌زعی ئیقتیسادی و ئیجتماعی خه‌ڵک به‌ره‌و خراپتر ڕۆیشت. وای لێهات خه‌ڵک قودره‌تی کڕینی نان و هێلکه‌ی نه‌ما. به هه‌زاران کارخانه و کارگا داخران و به هه‌زاران کارگه‌ر و کرێکار بێ نان و ئاو کران و ڕێژه‌ی بێکاران زۆرتر بوو. نیروی ئینیزامی ته‌نگی به ژنان و کچان هه‌ڵچنی و به تاوانی بێ‌حیجابی گیران و سووکایه‌تیان پێکرا. به ده‌یان ژنی چالاکی مه‌ده‌نی وئازادیخواز خرانه زیندانه‌کان و حکومی قورسیان به‌سه‌ردادان. نووسه‌ران و ڕۆشنفکران بانگ کرانه دادگاکان و هه‌ڕه‌شه و گوڕهشیان لێکردن و هه‌ندێکیشیان خرانه زیندان. به ئاشکرا هه‌رچی پێیان خوش بوو به سه‌ر خه‌ڵکیان هێنا و گوێیان به قسه‌ی که‌س نه‌دا. فه‌سادی ئیقتیسادی و ئیجتیماعی و سیاسی هه‌موو ئێرانی گرتۆته‌وه به شێوه‌یه‌ک که ده‌فته‌ری ڕه‌هبه‌ری سه‌رده‌سته‌ی هه‌موانه و هه‌رچی بکرێت له‌وێوه ئه‌نجام ده‌درێت. ئه‌مه له‌کاتێکدایه که خه‌ڵکی زۆربه‌ی شاره‌کانی ئێران به‌هۆی کۆرۆناوه له وه‌زعی خراپ دان و سه‌ره‌تا ڕێگه‌یان نه‌دا واکسینی کۆرۆنا له ده‌ره‌وه‌ی بکڕدرێت و خامه‌نه‌یی مانعی ئه‌و کاره بوو و هه‌ر ئه‌مه‌ش وایکردووه خه‌ڵکێکی زۆر به‌هۆی کۆرۆناوه بمرن و له‌م به‌ینه‌دا حه‌سه‌ن رۆحانی فزه‌ی لێوه نه‌هات و هیچ کارێکی نه‌کرد. له‌م دوایانه‌شدا بێ بارانی و وشکه‌ساڵی زۆربه‌ی ئێرانی گرته‌وه به کوردستانیشه‌وه. زۆربه‌ی شاره‌کانی ئێران بێ ئاو بوون و له چه‌ند ئوستانێک خه‌ڵک هاتنه سه‌ر خه‌یابانه‌کان و ڕێپێوانیان کرد و سوپای پاسداران و نیروی ئینتزامی ته‌قه‌یان له خه‌ڵک کرد و به ده‌یان که‌س کوژران ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که داوای ئاویان ده‌کرد. لێره‌دا پرسیاره‌که ئه‌وه‌یه کلیله‌که‌ی حه‌سه‌ن کلیلساز له کوێ بوو ئه‌و قوفڵانه بکاته‌وه؟
مه‌لا حه‌سه‌ن بۆ کاتێکیش که ڕه‌ئیس جهمهورییهکهی ته‌واو بوو ته‌نانه‌ت داوای مهعزهرت خواهیشی نه‌کرد؟ با بزانین ڕه‌ئیسی چی ده‌کات ئایا ئه‌ویش هه‌ر حه‌سه‌نێکی دیکه ده‌بێت؟
سوسهنی حه‌یده‌ری