چالاکیەکان
ڕێوڕەسمی ڕێزگرتن لە ٢٦ی ڕێبەندان ڕۆژی كۆمەڵە،ئاڵمان- فرانكفۆرت- بەشی ١
11:44 - 5/3/2024
ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٤/٠٢/٢٠٢٤ ڕێوڕەسمێکی پڕ شکۆ بە بۆنەی ٢٦ی ڕێبەندان ساڵڕۆژی دەستپێکردنی خەباتی ئاشکرای کۆمەڵە لە وڵاتی ئاڵمان، شاری فرانکفۆرت بە بەشداری حیزب و ڕێکخراوە و لایەنە سیاسییە جۆراوجۆرەکان بەڕێوە چوو.
سەرەتا هاوڕێ ناهید بەهمەنی بەرپرسی تەشکیلاتی دەرەوەی وڵات، وتەیکی سەبارەت بە گرینگی یەکبوون و یەکڕیزی هەموو لایەنەکان پێشکەش بە بەشداربوان کرد، دواتر پانێلێکی سیاسی لە ژێر ناوی هەڵسەنگاندنی سیاسەتەکانی کۆمەڵە لە شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی و ئاسۆی داهاتوو بە بەشداری بەڕێزان ( خاتوو گوڵاڵە شەرەفکەندی، کاکۆ عەلیار، دوکتۆر مەسعود ڕۆستەمی، دوکتۆر مەنسور سۆهرابی،یەزدان شۆهەدایی) بە مۆدیراتۆری مەنسور سۆفی بەڕێوە چوو و باسەکە بە پرسیار و وڵام دڕێژەی پێ درا.
لەم ڕێوڕەسمەدا ڕێز گیرا لە بریندارانی شۆڕشی ژینا، ژن ژیان ئازادی و لەلایەن کۆمەڵەوە ئەندامێتی فەخری کۆمەڵە پێشکەشی هەستی حسەین پەناهی کرا و بە چەپکە گۆڵ پێشوازی لە هاوڕێ ئەرەستوو پاسیان کرا.
لە بەشێکی دیکە دا ڕێز گیرا لە هاوڕێ مەهاباد یەکێکی دیکە لە لایەنگران و دۆستانی کۆمەڵە، نیشتەجێی وڵاتی ئاڵمان کە زۆر دڵسۆزانە لە زۆربەی کاروباری بۆنە و ڕێوڕەسمەکان یارمەتیدەر بووە.
کۆمەڵێک حیزب و لایەنی جۆراوجۆر پەیام و بروسکەی پیرۆزباییان بە بۆنەی ٢٦ی ڕێبەندان ئاراستەی کۆمەڵە کردبوو کە لە بەرنامەکەدا ئاماژە بە ناوەکانیان درا.
دواتر ڕێوڕەسمەکە بە خوێندنەوەی چەند سروودێکی شۆڕشگێرانە لە لایەن هاوڕێ بەکر لەگزی کۆتایی پێ هات
11:51 - 5/3/2024 نوێ کراوەتەوە
بابەتی زۆرتر
- بەشداری لە رێورەسمی ١ی ئەیار رۆژی کرێکار لە شاری کۆڵن لە ئاڵمان
- بەشداری هاوڕیێانی کۆمەڵە لە شاری یوتوبوری لە ١ی ئەیار ڕۆژی جیهانی کرێکار.
- لە تۆرنتۆی کانەدا خۆپێشاندانێکی مەزن دژی حوکمی سێدارەی توماج ساڵحی بەرێوە چوو ،
- ڕاپۆرتی خۆپیشاندان دژی سزای ئێعدامی توماج ساڵحی لە وڵاتی سوئێد شاری یوتوبوری.
- ڕاپۆرتێک لە سێمیناری ژن پێشەنگی ئازادی کە لە وڵاتی لە سویس بەرێوە چوو