وتار
لاوان و تووش بوون به ماده سڕ که‌ره‌کان
11:53 - 7/7/2021
یەک لەو دیاردە دزێوانە وا له کۆمه‌ڵگای کوردستانی ڕۆژهەڵاتدا به‌رۆکی به لاوان گرتوه دیارده‌ی دزێو‌و ماڵوێرانکه‌ری ماده سڕ که‌ره‌کانه،
ماده سڕ که‌ره‌کان ئه‌مرۆکه بوه‌ته گرفتێکی هه‌ره گرینگ که نه‌ته‌نیا لاو به‌ره‌و خه‌مۆکی ده‌بات وژیانی توشی ته‌نگ وچه‌ڵه‌مه ده‌کات به‌ڵکو به‌ره‌و نه‌مان وفه‌وتانی یه‌کجاری ده‌بات، په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌م دیارده‌یه به داخه‌وه رۆژ به رۆژ له زیاد بووندایه‌و رۆژانه له ئاکامی ئه‌م دیارده‌یه‌شدا کاره‌ساتی دڵته‌زێن ده‌خولقێت، ئه‌م دیارده‌یه له پێش چاوانی کۆماری ئیسلامی‌دا رۆژانه له زیاد بووندایه‌و هیچ جۆره به‌ر به‌ست دانانێک بۆ به‌ر گرتن به زیاد بوونی ئه‌م به‌ڵایه له لایه‌ن ده‌سه‌ڵات دارانه‌وه نییه، له سه‌ره‌تای هاتنه سه‌ر کاری کۆماری ئیسلامی یان تا ماوه‌ی 10 ساڵ دوای له سه‌ر کار بوونی ئه‌م کۆماره ژماره‌ی گیرۆده بوان به ماده سڕ که رهکان له هه‌مو کوردستان زۆر که‌م وته‌نانه‌ت له زۆر شار و ناوچه‌ی کوردستان ژماره‌یان له په‌نجه‌کانی بنیامێک تێ نه ده‌په‌ڕی، به داخه‌وه ئه‌مرۆکه ئه‌م ماده‌یه نه ته‌نیا ناو شار و ناوه‌نده گه‌وره کانی ئاخنیهوه به‌ڵکو به‌ره‌و دێهاته‌کانیش هێرشی بردوه‌و له شێوێنێک له‌م کوردستانه‌دا نیه که لاوان به زۆری گیرۆده به‌و مادانه نه بووبێتن یان له مه‌ترسی گیرۆده بووندا نه‌بن.
به پێی ئاماره فه‌رمییه‌کانی ده‌وڵه‌ت رۆژانه ده‌یان که‌س له شاره جۆراو جۆره‌کانی کوردستان دا به هۆی ئه‌و ماده‌یه‌وه گیان وژیانیان له ده‌ست ده‌ده‌ن، یه‌کێک له هۆکاره کانی ته‌شه‌نه سه‌ندنی ئه‌م دیارده‌یه هه‌ڵده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بێ‌کاری و نه‌بوونی به‌رنامه‌و پرۆگرامێک که لاوان به رهو زانست وسڵامه‌تی هان بدات، لاوان له کۆمه‌ڵگای ئێران‌دا به گشتی و له‌کوردستاندا به تایبه‌تی، توشی سه‌ر لێشێواوییهکن، شوێنی ته‌فریح و رابواردن، ئیمکانی گه‌شه‌و خوێندن، ئیمکانی وه‌رزش و سه‌رگه‌رمییان نیه‌و له بێکاریشدا ده‌تلێنه‌وه، له لایه‌کی تریشه‌وه لاوان له گه‌ل ده‌وڵه‌تێک که زوانی زه‌برو زه‌نگه‌و کوشتن و گرتن و ئێعدام و سه‌ر کوتی بێ به‌زه‌ییانه‌ی لاوانه، به‌ره‌و روون، ئه‌م شێوازه له ئیداره‌و به‌رێوه بردنی کۆمه‌ڵگا به‌رهه‌می سیاسه‌ته چه‌وت ودژه ئینسانییه‌کانی کۆماری ئیسلامییه که نه‌هامه‌تییه‌که‌ی به‌ر بینی به کۆمه‌ڵگا گرتوه‌و خه‌ریکه له زه‌لکاوی به‌د به‌ختیدا نوقمی ده‌کات.
ئاماره‌کانی خودی رژیم ده‌ری ده‌خه‌ن که ته‌مه‌نی زۆربه‌ی گیرۆده‌بوان له نێوان 16 تا 22 ساڵدایه، ئه‌و ئاماره هه‌ڵگری کۆڵێک ئازاره، لاوێک له‌و ته‌مه‌نه دا ده‌بێت شوێنی له خوێندنگا، وه‌رزشگا و ناوه‌نده زانستییه‌کاندا بێت، به‌ڵام لاوی له دایک بوی وڵاتی مه‌ینه‌ت ئاوا شوێنی کوچه‌و کۆڵان وسه‌ر قه‌بران و پهناگاچۆڵهکانه بۆ کێشان ومهسرهف کردنی ماده سڕ که‌ره‌کان، و ته‌رمه‌کیشی له ژێر پردێک وله بنه دارێک یان له زبڵدانییهکدا ده‌دۆزرێته‌وه.
ئه‌م دیارده‌یه به ئه‌نقه‌ست له لایه‌ن رژیم ودام وده‌ست گاکانی سه‌ر به ئیداره ئیتلاعات بۆ به لارێ‌دا بردنی بیری لاوان بڵاو ده‌کرێته‌وه، بڵاو بوونه‌وه‌و گیرۆده بوونی لاوان به ماده سڕ که‌ره‌کان ته‌نیا مه‌ترسی ئه‌وه‌ی نیه که لاوی گیرۆده بوو به‌ماده سڕ که‌ره‌کان له بواری جسمییه‌وه یان رۆحییه‌وه توشی گرفت ده‌بێت، ئه‌وه‌ی که لاوی گیرۆده بوو، له بواری جسمییه‌وه لاواز و لاشه‌ی ئازاراویی ده‌بێت، ئه‌وه‌ی که مێشکی خه‌مۆک ونگه‌ران ده‌بێت، ئه‌وه‌ی که تووشی زۆرێک نه‌خۆشی ده‌بێت ودابڕاو له کۆمه‌ڵگا، به‌شێکن له لایه‌نێکی قه‌زیه‌که، له و لاکهیشی ژیان وماڵ وته‌نانه‌ت بنه‌ماڵه‌یشی به خۆیه‌وه سه‌ر گه‌رم ده‌کات، کۆمه‌ڵگا نه‌خۆش ده‌که‌وێت ، لاوی موعتادمهجبوور ده‌بێت بوون و نه‌بوونی خۆی بۆ وه‌ده‌ست هێنانی ماده سڕ که‌ره‌کان هه‌راج بکات، لاوی گیرۆده بوو، بنه ماڵه‌که‌ی فه‌له‌ج ده‌کات، سیما‌و رواڵه‌تی کۆمه‌ڵگاکه‌ی دزێو ده‌کات، توشی خۆ کوژی وکرده‌وه ی ناله‌باری تری خراپ ده‌بێت، ده‌ست ده‌کاته جینایه‌ت و دزی و زۆر شتی تر ته‌نیا به‌و مه‌به‌سته‌ی بتوانێت بڕێک ماده‌ی سڕ که‌ر دابین بکات ونیازی ژه‌مێکی یان رۆژێکی وه‌ده‌ست بێنێت.
به‌ڵێ لاوی موعتاد، له خۆیه‌وه بوونێکی نامێنێت ومردویهکه که ته‌نیا هه‌ناسه ده‌دات، هه‌ست وهێزی بیر کردنه‌وه‌ی له ژیان و داخوازییه‌کانی نامێنێته‌وه، بیری گۆران وعهداڵهت خوازی و سه‌ر به‌ستی و هه‌مو ده‌نگێکی ئینسانی لا ده‌بێته ژه‌مێک له ماده سڕ که‌ره‌کان، که‌م نین ئه‌و لاوانه‌ی که گیرۆده به‌م به‌ڵا ماڵ وێرانکه‌ره بون، که‌م نین ئه‌و لاوانه‌ی که رۆژانه ده‌بنه قوربانی ئه‌م دیارده‌یه و ته‌رمه‌کانیان له گۆشه‌و قوژبنی ئه‌م وڵاته‌دا ده دۆزرێنه‌وه، که‌م نین ئه‌و موعتادانه‌ی که بۆ دابین کردنی بڕێک ماده‌ی سڕ که‌ر ئاماده‌ی هه‌مو جینایه‌ت وکاره سات ورووداوێکی دڵته‌زێنن، که‌م نین ئه‌و که‌سانه‌ی که به‌هۆی گیرۆده بوون به‌م ماده‌یه‌وه خۆیان ده‌کوژن ، که‌م نین ئه‌و بنه ماڵانه‌ی که به هۆی گیرۆده بوونی منداله‌که‌یان هه‌مو دار ونه داریان له ده‌ست داوه‌و رۆژی چه‌ند جار مه‌رگی منداڵه زیندوه که‌یان به چاوان ده‌بین، که‌م نین ئه‌و بنه ماڵانه‌ی که به ته‌واوی به‌سراونه‌ته‌وه بۆ چاره سه‌ر کردن وپارێزگاری کردن له منداڵی تووش بوویان به‌م ماده‌یه‌وه.
ئه‌و خاڵانه‌ی سه‌ره‌وه ده‌ی سه‌لمێنن که ماده سڕ که‌ره‌کان نه ته‌نیا ژیانی لاو ده‌فه‌وتێنن به‌ڵکو کۆمه‌ڵگایش ناشیرین وتووشی خه‌له‌لی ده‌که‌ن، کۆماری ئیسلامیش بۆ کۆنترۆڵی زیاتری کۆمه‌ڵگاکه‌ی مه‌یلی له‌وه هه‌یه که لاوان گیرۆده به‌و ماده‌یه‌و دیارده‌کانی تر بن، به‌و ئازارانه‌وه بتلێنه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی لاوی موعتاد یان گیرۆده بوو به هه‌ر دیارده‌یه‌کی تره‌وه ئیتر ناتوانێت بیر له به‌گژدا چوونی دیکتاتۆریه‌ت بکاته‌وه، بیر له حه‌ز وئاوات ودونیای پێشکه‌وتوو بکاته‌وه، لاوی موعتاد هه‌مو دونیا لای ماده سڕ کهرهکانهو هه‌مو بیری به‌وه‌وه سه‌ر قاڵ ده‌بێت.
دیارده‌ی تر زۆرن له کۆمه‌ڵگادا که به‌ر به‌ستیان له سه‌ر رێگای ژیانی لاوان دا درووست کردوه وه‌ک نه خۆشییه ده‌روونییه‌کان، نه‌خۆشی ئه‌یدز، له‌ش فرۆشی و .......زۆر شتی تر که دوان له‌و بابه‌تانه پێویستی به که‌سانی پسپۆر ولێزان هه‌یه، هیوادارم نووسه‌ران وقه‌ڵه‌م به ده‌ستان له سه‌ر دیارده دزێوه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگا زۆرتر بدوێن وبنووسن.
ن، کاوە فەرشاد فەر