چالاکیەکان
راپۆرتی ڕێو ڕەسمی ڕۆژی جیهانی ژن لە شاری بەرگن لە وڵاتی نۆروێژ
12:36 - 9/3/2023
ڕۆژی چوار شەمە ڕێکەوتی ٨ی مارس بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی ژن، لە سەر بانگهێشتی حیزبی سوسیالیستی چەپی نۆروێژ لە شاری بەرگن لە وڵاتی نۆروێژ ئاکسیۆنێکی گەورە بەڕێوە چوو.
لەم ئاکسیۆنەدا حیزب و ڕێکخراوە نۆروێژی و بیانییەکان و چالاکانی سیاسی و مەدەنی سەر بەخۆ و سەر جەم خەباتگێڕانی بزووتنەوەی یەکسانیخوازانەی ژنان تێیدا بەشدارییان کرد.
ئاکسیۆن کاتژمێر ١٧ی ئێوارە بە خوێندنەوەی چەندین سرود دەستی پێکرد و دواتر پەیامی حیزب و ڕێکخراوە نۆروێژییەکان بە بۆنەی ڕژی جیهانی ژنەوە پێشکەش بە ئامادەبوان کرا..
بەشداربوانی ئاکسیۆن لە کاتێکدا ئاڵای نەتەوایەتی و پلاکاردو پوستر گەلێک کە وێنە و دروشمی تایبەت بە شۆڕشی ژنانی لەسەر بوو بەدەستیانەوە بوو، بە ناو شەقامەکانی شاری بەرگن ڕێپێوانێکی هێمنانەیان بەڕێوە برد.
کاتژمێر ١٩ دوای ڕێپێوانێکی جەماوەری بە ناو شەقامەکاندا کۆتایی بە ئاکسیۆنی ڕۆژی جیهانی ژن هێندرا.
شایانی باسە هاوڕێیانی کۆمەڵە وێڕای چالاکانی سیاسی دیکە بەشداری ئەو ئاکسیۆنە بوون و هاوکات لەگەڵ تێکۆشەرانی بزووتنەوەی یەکسانیخوازی ڕێزیان لە ڕۆژی جیهانی ژن و خەباتی ژنان بۆ دەستەبەر کردنی مافەکانیان گرت.
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران.
نۆروێژ. کومیتەی بەرگن
بابەتی زۆرتر
- بەشداری لە رێورەسمی ١ی ئەیار رۆژی کرێکار لە شاری کۆڵن لە ئاڵمان
- بەشداری هاوڕیێانی کۆمەڵە لە شاری یوتوبوری لە ١ی ئەیار ڕۆژی جیهانی کرێکار.
- لە تۆرنتۆی کانەدا خۆپێشاندانێکی مەزن دژی حوکمی سێدارەی توماج ساڵحی بەرێوە چوو ،
- ڕاپۆرتی خۆپیشاندان دژی سزای ئێعدامی توماج ساڵحی لە وڵاتی سوئێد شاری یوتوبوری.
- ڕاپۆرتێک لە سێمیناری ژن پێشەنگی ئازادی کە لە وڵاتی لە سویس بەرێوە چوو