چالاکیەکان
راپۆرتی ڕێو ڕەسمی ڕۆژی جیهانی ژن لە شاری ئۆسلۆ لە وڵاتی نۆروێژ
12:41 - 9/3/2023
ڕۆژی چوار شەمە ڕێکەوتی ٨ی مارس بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی ژن، لە سەر بانگهێشتی یەکێتی کرێکارانی نۆروێژ لە وڵاتی ئاکسیۆنێکی گەورە بەڕێوە چوو.
لەم ئاکسیۆنەدا حیزب و ڕێکخراوە نۆروێژی و بیانییەکان و چالاکانی سیاسی و مەدەنی سەر بەخۆ و سەر جەم خەباتگێڕانی بزووتنەوەی یەکسانیخوازانەی ژنان تێیدا بەشدارییان کرد.
ئاکسیۆن کاتژمێر ١٨ی ئێوارە بە دروشمی ژن، ژیان ئازادی لە لایەن بەڕێوە بەرانی ئاکسیۆنەکە بە فەرمی دەستی پێکرد. چەندین سرود و دواتر پەیامی حیزب و ڕێکخراوە نۆروێژییەکان بە بۆنەی ڕژی جیهانی ژنەوە پێشکەش بە ئامادەبوان کرا.
بەشداربوانی ئاڵا و پلاکاردو پوستر گەلێک کە وێنە و دروشمی تایبەت بە شۆڕشی ژنانی لەسەر بوو بەدەستیانەوە بوو، ڕێپێوان بە شەقامەکانی ئۆسلۆدا بەشێکی دیکە لە بەرنامەی ڕێز گرتن لە ڕۆژی جیهانی ژن بوو.
پاش ڕێپێوان، بەشدار بوان گەڕانەوە مەیدانی کرێکاری شاری ئۆسلۆ و بە موزیک و سەماتا درەنگانێک درێژەیان بە ڕێو ڕەسمەکەدا.
شایانی باسە کۆمەڵێک لە هاوڕێیانی کۆمەڵە وێڕای چالاکانی سیاسی دیکە بەشداری ئەو ئاکسیۆنە بوون و هاوکات لەگەڵ تێکۆشەرانی بزووتنەوەی یەکسانیخوازی ڕێزیان لە ڕۆژی جیهانی ژن و خەباتی ژنان بۆ دەستەبەر کردنی مافەکانیان گرت.
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران.
کومیتەی کومیتەی نۆروێژ
بابەتی زۆرتر
- بەشداری لە رێورەسمی ١ی ئەیار رۆژی کرێکار لە شاری کۆڵن لە ئاڵمان
- بەشداری هاوڕیێانی کۆمەڵە لە شاری یوتوبوری لە ١ی ئەیار ڕۆژی جیهانی کرێکار.
- لە تۆرنتۆی کانەدا خۆپێشاندانێکی مەزن دژی حوکمی سێدارەی توماج ساڵحی بەرێوە چوو ،
- ڕاپۆرتی خۆپیشاندان دژی سزای ئێعدامی توماج ساڵحی لە وڵاتی سوئێد شاری یوتوبوری.
- ڕاپۆرتێک لە سێمیناری ژن پێشەنگی ئازادی کە لە وڵاتی لە سویس بەرێوە چوو