راگەیاندن

خوشکی ئەندامێکی کۆمەڵە لە مەریوان ماڵ ئاوایی لە ژیان کرد

09:22 - 24/4/2024

خوشکی ئەندامێکی کۆمەڵە لە مەریوان ماڵ ئاوایی لە ژیان کرد

بە داخ و پەژارەوە ئاگادار کراین لەیلا خورەند خەڵکی مەریوان و دانیشتوی شاری تاران تەمەن ٣٧ ساڵان، خوشکی هاوڕێ هیوا مەریوان و برازای هاوڕێ عوسمان خورەند، کە بۆ سەردانێک هاتبوەوە بۆ مەریوان، ڕۆژی پێنج شەمە ڕێکەوتی ١١/٤/٢٠٢٤ لە لە شاری مەریوان بە هۆی ڕووداوی ئوتۆمبیل، ماڵ ئاوایی لە ژیان کرد.

بە ناوی کومیتەی دەرەوەی وڵاتی کۆمەڵە و سەرجەم هاوڕێیانی کۆمەڵە لە دەرەوەی وڵات، سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی هەموو ئەندامانی بنەماڵەی خاتوو لەیلا بە تایبەت هاوڕێیانی ئازیزمان کاک هیوا مەریوان و کاک عوسمان خورەند ئەکەین و هیوامان سەبووری هەموانە.
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
کومیتەی دەرەوەی وڵات