چالاکیەکان

بەشداریی هاوڕێیانی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ لە کۆنگرەی هاوبەشی پارتی سۆسیالدێموکڕات وە حیزبی چەپی سەوز لە وڵاتی هۆڵەند

10:32 - 24/4/2024

بەشداریی هاوڕێیانی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ لە کۆنگرەی هاوبەشی پارتی سۆسیالدێموکڕات وە حیزبی چەپی سەوز لە وڵاتی هۆڵەند

ڕۆژی شەممە ٢٠ی مانگی ئاپریل پاڕتی سۆسیال دێموکڕاتی هۆڵەند(پاڕتی کار) وە پاڕتی چەپی سەوز بە هاوبەش کۆنگرەی خویان بەڕێوە برد.


تەوەری ئەسڵی بابەتەکان بەریتی بوون لە هەوڵ بۆ بەرەنگاربوونەوە دژی ڕاستگەرایی و بەرین کردنەوەی بەرەی چەپ. هەروەها دەرکەوتنی پاڕتی کاو و پاڕتی چەپی سەوز بە یەک دروشم و یەک دەنک بەتایبەت لە هەڵبژاردنەکان بۆ پاڕڵمانی یەکێتی ئوروپا.


کۆنگرە  بە ناوی "کۆنگرەی بەهار" بەڕێوە چوو کە چەندین  بەرنامەی جیاوازی لە خۆ گرتبو لەوانە دەنگدان بە سێ کەس بۆ دەستەی ڕیبەری, ئەندامێکی فەرمی، جێگرێک و بەرپرسی ماڵی دەستەی ڕێبەری، کە کۆی ڕێبەری پێکهاتون لە ١١  کەس، هەروەها دەنگدان بە ستافی پێس(پاڕتی سۆسیالیستی ئوروپا) لە پاڕڵمانی ئوروپا کە ڕێژەیان ٥ کەس بوو. هەروەها چەند بڕگەی یاسایی لە پێناو ژیانی باشتری هاووڵاتیان بەدەنگی زۆرینەی ئەندامان پەسەند کران.

لە کاتی کۆنگرەدا هەر یەک لە کاندیدەکان بە جیا لە ژووری خۆیان لە گەڵ بەشداربوان دانیشتن و گفتوگۆیان ئەنجام دەدا و پلان و بەرنامەی خۆیان شی دەکردوە و وڵامی پرسیارەکانیان دەداوە.

کۆنگرە جەندین ورکشۆپی نەتەوەیی و نێوەتەوەیی لە خۆ گرتبوو وەک ڕێکخراوی ژنان، لاوان، پێس، سندیکای کرێکاران، ژینگە پارێزان و پاڕڵمانی ئوروپا.

کنگرەی پاڕتی چەپی سەوز هاوکات لە هەمان کاتدا لە پانێل و پڕۆگرامگەڵی جیاواز لە پەنا کنگرەی پاڕتی کار بەڕێوە چوو  کە بەشێک لە بەرنامەکانیان  هاوبەش بەڕێوە دەچوو.

لە لایەن کۆمەڵەوە هاوڕێیان کەیوان فەرامەرزی و بەیان ئیلخانی زادە بەشداریی کۆنگرە بوون جیا لە باس و لێدوان لە گەڵ میوانان و کەسانی پەیوەندیدار  لە چەندین کۆبوونەوەی کاندیداکانی "پێس"دا بەشدارییان کرد و ڕا و بۆچوونی خۆیان خستە بەر باس و لێدوان. چەندین پێشنیاریشان لە سەر هاوکاریی زیاتر بۆ داهاتو ڕادەستی بەرپرسانی هەردووک حیزب کرد. 
پاڕتی کاری هۆڵەند و کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ لە ساڵی ٢٠١٢وە وەک دوو پاڕتی دەستەخوشک لە هاوپەیمانیی نێونەتەوییدا ئەندامن. بڕیارە ئەم ساڵ بە هاوبەش چالاکییەک لە پێناو یادی شۆرشی ژینا ڕێک بخەن.


کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران.
دەفتەری پەیوندییە نێونەتەوەییەکان
٢٠ی ئاپڕێڵی ٢٠٢٤