چالاکیەکان
بەشداری سکرتێری کۆمەڵە هاورێ عەبدوڵای مۆهتەدی لە کۆبونەوەی پارلەمانی کانەدا
12:29 - 30/3/2023
رۆژی دوشەمە ٢٧ی مارسی ٢٠٢٣ پارلێمانی کانەدا بە سەر پرشتێاری ئەندام پارلێمان عەلی ئێحساسی و سێناتۆر راتنا ئۆمیدوار میوانداری پێنج کەس لە ئەندامانی گرووپی ناسراو بە جۆرج تاون کە بریتی بوون لە خانمان نازەنین بۆنیادی ، مەسیح عەلینێژاد و ئاغایان رەزا پەهلەوی ، حامید ئیسماعلیون و سکرتێری گشتی کۆمەڵە بەرێز عەبدولا موهتەدی بوون .
سەرەتا سناتۆر راتنا ئۆمیدوار بەشداربووانی بەخێر هاتن کرد و پاشانی داوای لێکردن کە روداوەکانی ٦ مانگی رابردووی ئێران لە سەرەتای دەستپێکی شۆرشی ژینا تا وەکوو ئەورۆ بێننە بەر باس و لێکۆلینەوە.
بەدوای ئەو ئەندامی پارلێمان و سەرۆکی کۆمیتەی پێوەندیکانی پارلێمانی کانەدا بەریز عەلی ئێحساسی وێرای بەخێر هاتن کردنی بەشداربووان باسێکی کورتی لە سەر بابەتی شۆرشی ژینا و دەور و نەقشی سیێاسەتەکانی دەولەتی کانەدا لە هەمبەر کۆماری ئیسلامی ئێران هێنایە بەرباس .
دۆابەدوای ئەو هەرێەک لە ٥ کەسی بەشداربوو راو بیر بۆچوونی خۆیان لە سەر روداوەکانی ٦ مانگی رابردووی ئێران و داهاتووی ئەم شۆرشە و هەروەها داوەکاریەکانیان لە دەولەتی کانەدا لە بابەت هاودەنگی و پشتیوانی لە هەمبەر خەڵکانی راپەریو لە دژی کۆماری ئیسلامی هێنایە ئاراوە.
شاێانی باسە کە بەریز کاک عەبدولا موهتەدی باسێکی پووختی لە بابەت سەرەتا و مەکۆی شۆرشی ژینا پێشکەش کرد و بە وردی کەند و کۆسپی ٤٣ سالی رابردووی ئێران لە بابەت زولم و هەلئاواردنی کەمە نەتەوەکان بە تاێبەتی لە کوردستان هێنایە بەرباس.
پاشان بەشداربووان وڵامی پرسیێارەکانی ئەندامانی پارلێمان و سێناتۆرەکانیان لە بابەت ئەم شۆرشە و داهاتووی ئێران داێەوە.
کومیتەی کۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە کانەدا
٢٨ی مارسی ٢٠٢٣
بابەتی زۆرتر
- بەشداری لە رێورەسمی ١ی ئەیار رۆژی کرێکار لە شاری کۆڵن لە ئاڵمان
- بەشداری هاوڕیێانی کۆمەڵە لە شاری یوتوبوری لە ١ی ئەیار ڕۆژی جیهانی کرێکار.
- لە تۆرنتۆی کانەدا خۆپێشاندانێکی مەزن دژی حوکمی سێدارەی توماج ساڵحی بەرێوە چوو ،
- ڕاپۆرتی خۆپیشاندان دژی سزای ئێعدامی توماج ساڵحی لە وڵاتی سوئێد شاری یوتوبوری.
- ڕاپۆرتێک لە سێمیناری ژن پێشەنگی ئازادی کە لە وڵاتی لە سویس بەرێوە چوو