چالاکیەکان
کۆمەڵەی شۆڕشگێر بە هاوبەشیی لە گەڵ چەند حزب و ڕێکخراو لە ئامستڕدام ئاکسیونی دژی کۆماری ئیسلامی بەڕێوە برد.
02:05 - 14/12/2020
گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان دژی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هۆڵەند
بە بۆنەی ١٠ دێسامبر "ڕۆژی جیهانی ماڤی مرۆڤ" دواینیوەڕۆی ڕۆژی شەممە ١٢ی دێسامبر کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ بە هاوبەشیی لە گەڵ ڕێکخراوی "شۆڕای ئاکسیونەکان لە هۆڵەند" گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان دژی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هۆڵەند بەڕێوە برد.
لە ئاکسیوندا کە لە مەیدانی "بورس پەلەین"ی شاری ئامستردام بەڕێوە چوو پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ وا سەرەڕۆیانە لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێران ئەنجام دەدرێن مەحکوم کران.
بەڕێوەبەران بە دانانی پۆدیۆم و تریبون وە هەڵواسینی چەندین نووسراوە، وێنە و بلاکارد لە پێوەندی لە گەڵ پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە ئێران، سرنجی بەشداربووان و ڕێبوارانیان بۆ ئەم ئاکسیونە ڕاکێشابوو.
پەیامی بەڕێوەبەران و رێکخەرانی ئاکسیون لە لایەن هاوڕێ کاوە سەرسەیفی'یەوە خوێندراوە وێڕای وتار و بڵاو کردنەوەی نووسراوەی هاوبەش هەر یەک لە لایەنەکان بە جیا پەیامی خۆیان پێشکەشی بەشداربوان کرد.
لەم ئاکسیونەدا کورتە پەیامی کۆمەڵەی شۆڕشگێر لە لایەن هاوڕێ "کاوەی سەرسەیفی"وە خوێندراوە، لە پەیامەکەدا وێڕای ئاماژە بە تاوانەکانی ڕژیمی ئێران لە کوردستان، لە وانە ئێعدانی ٥٩ لاوی بێتاوانی مەهاباد، ڕامین حسێن پەناهی، ساسان ئالی کەنعان و سمایلی محەمەدی و سەرجەم تاوانەکانی دیکە وەک کوشتاری کاسبکارانی سەر سنوورەکان، کۆماری ئیسلامی ئێران مەحکوم کرا. هەروەها داوای یەکگرتوویی ئۆپۆزیسیۆن لە دەرەوە بەتایبەت وڵاتی هۆڵەند کرا.
لە لایەن ڕێکخراوێکی دیکەی کوردستانی ڕۆژهەڵاتەوە "تۆڕی نێونەتەوەیی مافی مرۆڤی کوردستانی ڕۆژهەڵات" وتارێک بە زمانی ئینگلیسی لە لایەن خاتو "زارا باوەندپور" خوێندرایەوە و ئیعدامەکانی ئێران مەحکوم کران و داوای هەڵوێستی هەمەلایەنە بۆ وەستانەوەی حوکمی ئیعدام کرا.
لەم ئاکسیونەشدا بەداخەوە لە بەر یاسا و رێسای زۆر لە هەمبەر زیاد بوونی پەتای کڕۆنا ئیزنی خۆپێشاندان بۆ جەماوەری زۆر نەرەخسابوو وە لە لایەن شارەوانییەوە پێشتر ڕادەی ڕێژەی بەشداربوان دیاری کرابوو.
لە میانەی ئاکسیوندا هاوڕێیانی کۆمەڵە باس و لێدوانیان لە سەر پیشێلکارییەکانی ماڤی مروڤ لە ئێران بەتایبەت لە سەر خەڵکی کوردستان لە گەڵ بەشداربوان و ڕێبواران ئەنجام دا.
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
کۆمیتەی هۆڵەند
١٢-١٢-٢٠٢٠
02:25 - 14/12/2020 نوێ کراوەتەوە
بابەتی زۆرتر
- بەشداریی هاوڕێیانی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ کۆمیتەی هۆڵەند لە خۆپێشاندانی ستراسبورگ
- کۆمەڵە بەشداری لە کۆنگرەی پارتی سۆسیالیستی فەڕانسە کرد
- کۆبوونەوەی هاوکاریی حیزبە کوردستانییەکان لە هۆڵەند بەرێوەچوو
- کۆبوونەوەی گشتیی ڕێکخراوی "هەڤکاری پاڕتە کوردستانییەکان لە هۆڵەند" بەڕێوەچوو.
- کۆبوونەوەی حزب و ڕێکخراوە سەراسەرییە ئێرانییەکان بە هاوبەشیی کۆمەڵەی شۆرشگێڕ کۆمیتەی هۆڵەند بەرێوە چوو،