راگەیاندن
ڕاگەیاندنی کومیتەی دەرەوەی وڵات بە بۆنەی مەرگی کاک "عەتا ڕەزاڕوبابی"
11:31 - 27/12/2023
زۆر بەداخەوە ئاگادار بوین کاک "عەتا ڕەزاڕوبابی" ئەندامی کۆمەڵە و باوکی هاوڕێ "وریا ڕەزاڕوبابی" بەهۆی نەخۆشی" ماڵاوایی لە ژیان کرد.
کاک عەتا هەر پاش ڕاپەڕینی٥٧ی هەتاوی و سەرەتای هاتنە سەرکاری کۆماری ئیسلامی دەنگی نای هەڵبڕی و لە ڕێکخستنە نهێنییەکانی کۆمەڵە دەستی بە چالاکی کرد.
کاک عەتا بەهۆی کارو تێکۆشانی بەردەوامی لە دژی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی، چەندین جار لە لایەن ڕژیمەوە بانگ دەکرێ و لێپرسنەوەی لێدەکرێ. وەک چالاک و هەڵسووڕاوێکی دڵسۆز لە هەموو چالاکیە مەدەنییەکان و کاری خێرخوازانە بەشداری دەکرد و بەو پەڕی دڵسۆزییەوە ئەرکەکانی خۆی جێبەجێ دەکرد.
کاک عەتا بەهۆی هەڵسووڕانی بێ وچانی، وەک ئەندام و هەڵسووڕاوێکی کۆمەڵە ببووە سیمایەکی ناسراو و جێگای باوەڕی بەشێکی زۆر لە هاوڕێیانی و خەڵکی شاری سنە و دەروبەری.
گیان لەدەست دانی کاک عەتا خەسارێک بوو لە ئێمە و سەرجەم هاوڕێیانی کۆمەڵە کەوت. بەم بۆنەوە وەکوو کومیتەی دەرەوەی وڵاتی کۆمەڵە، وێڕای دەربڕینی خەم و پەژارەی خۆمان، سەرخۆشی لە سەرجەم بنەماڵە و خزم و کەسوکاری لە شاری سنە و هاوڕێ وریا ڕەزاڕوبابی دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەم و پەژارەیان ئەزانین.
یادی هاوڕێ عەتای ئازیز بەرز و بەڕێز بێت.
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
کومیتەی دەرەوەی وڵات
بابەتی زۆرتر
- ڕاگەیاندنی کومیتەی دەرەوەی وڵات، لە بابەت سەپاندنی حوکمی ئێعدام بەسەر توماج ساڵحی
- ڕاگەیەندراوی کۆمەڵە بەبۆنەی ماڵاوایی لەژیان کردنی هاوڕێ «یەدوڵڵا بیگلەری»
- خوشکی ئەندامێکی کۆمەڵە لە مەریوان ماڵ ئاوایی لە ژیان کرد
- ڕاگەێندراوی کۆمیتەی ناوەندیی کۆمەڵە؛
- ئاگاداری رێورەسمی رێزگرتن لە چووار پێشمەرگەی ئێعدام کراوی کۆمەڵە لە ئاڵمان