چالاکیەکان
فەرانسە\ خۆپیشاندان و ئاکسیونێک لە پاریس لە میدانی “شاتلە “ دژی هەڕەشەو هێرشەکانی ڕژیمی ئیران بۆ سەر بارەگای حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بەڕێوە چوو .
09:06 - 21/9/2021
ڕۆژی یەکشەمبە ڕێکەوتی ١٩ ی سپتامبری ۲٠۲۱ی
زایینی، کاتژمێر ٣ی پاشنیوەڕۆ ، ئاکسیون و کۆبوونەویەک بە نیشانەی ناڕەزایەتی و مەحکوومکردنی ڕێژیمی کۆماری ئێسلامیی ئێران، لە پاریس لە میدانی شاتلە ، بە بڕیاری ناوەندی ھاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران و ، هاوکات لە گەڵ کۆڕی کوردانی فەڕانسە بەڕێوە چوو.
ڕێوڕەسمەکە بە سروودی نەتەوایەتی و خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی گیان بەخت کردوانی ڕێگای ئازادی و دیموکراسی دەستیپێکرد.
جێگای ئاماژیە کۆمەڵیکی زۆر لە ڕیکخراوە مەدەنیو کەسایەتی سیاسیی و نوسەرو ڕوناک بیری ئیرانی و فڕانسوی لەو ئاکسیونەدا بەشداریان کرد .
لە سەرەتای ئەو کۆبونەویەدا بەر پرسی کۆڕی کوردانی فڕانسە بەڕێز کاک عزیزی ماملێ پەیامییکی بە زمانی فڕانسەوی ئاراستەی بەژدار بوان کرد و پاشان پیامێکیشی بە زمانی کوردی خۆێندەوە .
بەڕیز ماملی لە پیامەکەیدا وتی : دیارە ئەوە یەکەم جار نییە کە کۆماری ئیسلامیی ئێران بە بەزاندنی سنوور و پێشێلکردنی هەمویاسا نێودوڵەتیەکان، بە بیانوی حیزبە کوردوستانیەکانەوە ، بە چکی قورس هیرش دەکاتە سەرخاکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بۆتە مەترسیەکی گەورە بۆسەر ژیانی خەڵکی مەدەنیو هەروەها ریکخراوە سیاسی و مقەڕو بارەگای ناوەندی حیزبەکان .
لە پیامەکەیاندا ، وێڕای مەحکوومکردنی ئەو هێرشانەی ڕژیمی کۆنەپەرەستی ئیران ، داوای لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و حکومەتی عێراق و هرێمی کوردستان و هەمو هێزو لایەنەسیاسیە کان لە چۆارپارچەی کوردستان کرد سنورێک بۆ زیادە ڕەوییەکانی ئەوڕژیمەو سپای پاستاران دابنێنو ، هەڵوێست بگرن بەرانبەر ئەو کردەوە ترۆریستیانەی حکومەتی ئیران .
شایانی باسە دواتر بەر پرسی هەرکام لە ڕێکخراوەو لایەنە سیاسیەکان پیامی خۆیان پێشکەش کردو بۆ مەحکوومکردنی هێرش و تۆپبارانی بنکەو بارەگاکانی کۆمەڵەو دێموکڕات دەنگی خۆیان خستە پاڵ دەنگ خەباتکارانی کوردوستان .
جێگای ئاماژەیە بە سەدان کەس لەکادرو ئەندامانی حیزبەکان بەشداری ئەم ئاکسیونە بون و لە گەڵ خۆیان و گەلەکەیان پەیمانیان نۆێ کردەوە کە هەڕەشەو تۆپ باران ناتوانێت کاریگەری لە سەر ئیرادەی سیاسی نەتەوکەمان و خەباتکارانی دا بنێت و شۆڕش و خەبات و تێکۆشانمان دژی ڕژیمی جینایتکاری کۆماری ڕەشی ئیران زۆر لە جاران چڕەپڕتر دەبێت و بە دڵگەرمی زیاترو چاونەترستر لە جاران خەباتمان بەر دەوام دەبێت .
شایانی باسە پیامی ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستان بە زمانی فڕانسەوی لە سەر شقامەکانی پاریس بڵاوکرایەوەو لە لایان فڕانسەویەکانەوە پێشوازی گەرمی لێ کرا .
بابەتی زۆرتر
- بەشداری لە رێورەسمی ١ی ئەیار رۆژی کرێکار لە شاری کۆڵن لە ئاڵمان
- بەشداری هاوڕیێانی کۆمەڵە لە شاری یوتوبوری لە ١ی ئەیار ڕۆژی جیهانی کرێکار.
- لە تۆرنتۆی کانەدا خۆپێشاندانێکی مەزن دژی حوکمی سێدارەی توماج ساڵحی بەرێوە چوو ،
- ڕاپۆرتی خۆپیشاندان دژی سزای ئێعدامی توماج ساڵحی لە وڵاتی سوئێد شاری یوتوبوری.
- ڕاپۆرتێک لە سێمیناری ژن پێشەنگی ئازادی کە لە وڵاتی لە سویس بەرێوە چوو