ئەدەب و هونەر
یادێک له هونەرمەند حه‌مه‌ی نێرگز
08:57 - 25/9/2020
گۆرانی‌و مۆسیقا هه‌میشه یه‌كێك بووه له بواره گرنگه‌كانی گه‌لانی جیهان و هه‌ر یه‌ك له‌م گه‌لانه‌ش به جۆرێك له‌جۆره‌كان هه‌وڵیانداوه ئه‌م بواره به‌هێز بكه‌ن له‌پێناو گه‌شه‌ی كولتوری‌و هونه‌ری وڵات‌و ناوچه‌ی دیاریكراوی خۆیان.
بێگومان هونه‌رو به‌تایبه‌ت بواری ئاواز و چڕینی گۆرانی به‌سه‌دان كه‌سی گه‌وره‌ی له‌دوای خۆی به جێهیشتووه كه هه‌ر كام له‌مانه توانیویانه كارتێكه‌ری گرنگیان هه‌بێت له سه‌ر رووداوه‌كانی ده‌وروبه‌ریان. گه‌لی كوردیش خاوه‌ن ئه‌زموونێكی به‌نرخه له‌بواری هونه‌ری‌و به‌تایبه‌تی ئاواز‌و گۆرانی.
ئه‌گه‌ر چاوێكی خێرا بخشێنین به‌سه‌ر روتی روو له‌گه‌شه‌ی هونه‌ری گۆرانی به‌سه‌دان كه‌سی توانا له بواری هونه‌ری چڕینی گۆرانی وئاواز له‌كوردستان ده‌بینینه‌وه كه هه‌ر كامه‌یان له شوێن‌و سه‌رده‌می خۆیان جێ په‌نجه‌یه‌كی زێڕینیان به جێهیشتووه.
له‌ناو هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستاندا كه‌سایه‌تی تایبه‌تی زۆری بواری مۆسیقا بوونیان هه‌بووه و دیار‌و ناسراویشن. به‌ڵام لێره‌دا مه‌به‌ست كوردستانی عیراقه‌وبه‌تایبه‌تی شاری سلێمانی. شاری سلێمانی به‌درێژایی مێژوو‌و شاری هونه‌رو كولتورو ئاواز وموسیقاو ئه‌ده‌ب بوووه. له‌دێر زه‌مانه‌وه شوێن په‌نجه‌ی كه‌سایه‌تیه ناوداره‌كانی ئه‌م شاره به هونه‌رو به‌تایبه‌تی بواری گۆرانییه‌وه دیاره.
هونه‌ر هه‌میشه له شاری سلێمانی ده‌وری مه‌یدانی شه‌ڕی به‌رانبه‌ر به دوژمن بووه، چوونكه نه‌ته‌وه‌ی باڵاده‌ست و داگیركه‌ر به هونه‌ریش شه‌ڕی ئه‌فرۆشت، هه‌موو هونه‌رمه‌ندانی سه‌رده‌می چله‌كان به‌م لاوه هه‌تا كاتی راپه‌ڕینه مه‌زنه‌كه‌ی كوردستان، باس له‌وه ده‌كه‌ن هیچكات به ئاسووده‌یی نه‌ژیاون‌و نه‌یانتوانیوه به ویست و حه‌زی دڵیان به‌رهه‌مه‌كانیان له خزمه‌ت گه‌لی كوردا بێت، هه‌ر به‌و حاڵه‌شه‌وه له ماڵان و به دزی دام و ده‌زگای به‌عسه‌وه به‌رهه‌مه‌كانیان تۆمار كردوه.
هونه‌رمه‌ند له جه‌رگه‌ی خوێنڕێژه داگیركه‌ره‌كانا به شیعر و ده‌نگ و مۆسیقا سه‌نگه‌رێكی هه‌ڵبژارد بوو كه پارێزه‌ری فه‌رهه‌نگ و داب و نه‌ریت و فولكلۆری كوردی بوو، ده‌توانم بڵێم كورد له دوو سه‌نگه‌ردا بوو.
سه‌نگه‌ری یه‌كه‌م: له شاخ به چه‌ك
سه‌نگه‌ری دووه‌م: شار به گۆرانی و سروود
له‌م ماوه‌یه‌داو له‌گه‌ڵ گشت ئه‌و رێگری و نه‌هامه‌تییانه به سه‌دان به‌رهه‌می جوان داهێنران و به سه‌رانسه‌ری كوردستاندا بڵاو بوونه‌وه. ئه‌م وتاره كورته تایبه‌ت به هونه‌رمه‌ندێكه كه له سه‌نگه‌ری شار بووه و بۆ خۆیشی یه‌كێكه له‌و داهێنه‌رانه‌ی بواری ئاوازی ره‌سه‌نی كوردی. كه ده‌توانم ناوی ئه‌و ره‌وته هونه‌ریه بنێم قوتابخانه‌ی سلێمانی!
حه‌مه كوڕی ساڵح كوڕی شه‌ریف له ساڵی ١٩٤٤ له‌گه‌ڕه‌كی پیرمه‌سووری شاری سلێمانی له بنه‌ماڵه‌ییه‌كی زه‌حمه‌تكێش چاوی به روی ژیانا هه‌ڵهێنا، ناوی نێرگز ناوێكی خواسته‌مه‌نی نه‌بووه، دایكی ناوی نێرگز بووه، چون باوكی له ته‌مه‌نی گه‌نجیدا به هۆی نه‌خۆشی هه‌ردوو چاوی له ده‌ست دابوو، ئه‌ركی بژیوی خێزانه‌كه‌یان كه‌وتبووه سه‌ر شانی دایكی، ناوی نێرگزیش كه ناوێكی خۆشی كورده‌واریه، خه‌ڵك هه‌ر به ناوی دایكیه‌وه بانگی كردووه، "حه‌مه‌ی نێرگز" .
ئه‌م هونه‌رمه‌نده كورده هه‌ر له سه‌ره‌تای منداڵیه‌وه كه گۆرانی وتوه، له‌لایه‌ن هاوڕێیان و دۆستانیه‌وه هاندراوه كه گۆرانی بڵێ، هه‌ر ئه‌و جۆره هاندانه بوو به هۆی ئه‌وه‌ی كه له گۆرانی وتندا رێگه و رێچكه‌یه‌ك بۆ خۆی بگرێته به‌ر.
له لای چه‌ند كه‌سێك شاگردی خه‌یات بووه، وه‌ك: برایمی خه‌یات، حه‌مه‌عه‌لی مه‌دهۆشی شاعیر، وستا شه‌یدای خه‌یات، شێخ محه‌مه‌دی خه‌یات و عه‌بدوڵڵای حاجی سه‌عدی، كه له شاری سلێمانی مه‌عرووف بوون، زۆر كه‌سایه‌تی ئه‌دیب و رۆشنبیر و هونه‌رمه‌ند سه‌ردانی لای ئه‌و كه‌سانه‌یان كردووه، وه‌ك مه‌كۆیه‌كی رۆشنبیری كه‌ڵكی زۆری لێیان وه‌رگرتووه، هه‌میشه له له‌گه‌ڵ خۆیان بردویانه بۆ سه‌یران، به‌به‌رده‌وامی گۆرانی بۆ وتون. كاك برایم خه‌یات زۆر یارمه‌تیده‌ری بووه، ته‌نانه‌ت ئاوازیشی بۆ داناوه.
ساڵی ١٩٦٢بۆ ١٩٦٣ ئه‌ندامی كۆمه‌ڵی هونه‌ره جوانه‌كانی ئه‌وكاتی سلێمانی بووه، دوای ئه‌وه شۆڕشی ئه‌یلوول ده‌ست پێده‌كا بۆ ماوه‌یه‌ك له هونه‌ر داده‌بڕدرێ، هه‌تا به‌یانی ئازاری ساڵی ١٩٧٠له‌و كاته ده‌بێته ئه‌ندامی هونه‌ر و وێژه‌ی كوردی، له‌وێ تیپێكی مۆسیقا بووه له گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندان عوسمان عه‌لی و سه‌ڵاح مه‌جید ده‌ست ده‌كه‌ن به چالاكی هونه‌ری هه‌تا ساڵی ١٩٧٧ كه دیسانه‌وه ئه‌م هونه‌رمه‌ندانه حه‌مه‌ی نێرگز و كاك سه‌ڵاح و مامۆستا نامدار و مامۆستا حه‌مه‌سه‌عی و كاك شه‌وكه‌ت ره‌شید، تیپی مۆسیقای مه‌وله‌وی زیندووه ده‌كه‌نه‌وه.
له حه‌فتاكاندا كۆمه‌ڵێك هونه‌رمه‌ند ده‌ركه
وتن، له‌وانه حه‌مه‌ی نێرگز، سه‌ڵاح مه‌جید، عوسمان عه‌لی، برایمی خه‌یات، قادر كابان، كه‌ریم كابان ئه‌و له‌وان به‌ته‌مه‌نتر بوو ، حه‌سه‌ن گه‌رمیانی و حه‌مه‌جه‌زا، ئه‌م هونه‌رمه‌ندانه توانیان جێ په‌نجه‌ی خۆیان به‌سه‌ر مۆسیقای كوردییه‌وه بهێڵنه‌وه، ئه‌وكاته هونه‌ر نه‌بووبوو به تجاره‌ت، هونه‌رمه‌نده‌كانی ئه‌وكات هونه‌ریان كردبوو به سه‌نگه‌ر، سه‌نگه‌ری گه‌له‌كه‌یان، چۆن پێشمه‌رگه خوێنی ئه‌دا، ئه‌وانیش سه‌نگه‌ری هونه‌ریان هه‌ڵبژاردبوو كه له رێی هونه‌ره‌وه خزمه‌تی گه‌لی خۆیان بكه‌ن، له‌و رێگه‌یشدا زۆر تووشی ئاسته‌نگ و گیر و گرفت بوونه‌وه، ئه‌وكاته تێكنۆلۆژی و ئیمكانات نه‌بوو به‌ڵام ده‌نگه‌كان ده‌نگێكی سروشتی بوون هه‌مووشیان زیندوون و له‌گه‌ڵمان ئه‌ژین ئه‌و گۆرانیانه نه‌مردوون هه‌ر به زیندوویش ئه‌مێنن.
هونه‌رمه‌ند حه‌مه‌ی نێرگز زۆر حه‌زی له ده‌نگی مامۆستا عه‌لی مه‌ردان، حه‌سه‌ن زیره‌ك، تایه‌ر تۆفیق، حه‌مه‌ی ماملێ، خه‌لیلی سه‌دیقی" كردووه، له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندانی شار
ی سلێمانی پێوه‌ندییه‌كی زۆری هه‌بوو به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندی "قادركابان".
جگه له گۆرانی وتن له شانۆگه‌ریشدا ده‌وری بینیوه‌و وه‌كوو جنابی موفه‌تیش، كێچ، بووكی خوێناوی و چه‌ند شانۆگه‌ری تر، ته‌نانه‌ت له به‌غدا له گه‌ڵ كاك ره‌فیق چالاك و چه‌ند ئه‌كته‌ری تر ده‌روی بینیوه. له شاری سلێمانی دوو كه‌س هه‌بوون كه چاخانه‌یان بووه "كه‌مالی حه‌مه‌غه‌م له كانی ئاسكان، عه‌لی غه‌مگین" له ماڵی ئه‌وان هونه‌رمه‌ندان كۆ ده‌بونه‌وه گۆرانیه‌كانیان تۆمار ده‌كرد بۆ به‌یانی له چاخانه‌كان بڵاویان ئه‌كرده‌وه، ته‌نیا به‌م شێوه راگه‌یاندن بووه بۆ به‌رهه‌می هونه‌ری ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی شاری سلێمانی، حه‌مه‌ی نێرگزیش یه‌كێك بووه له‌و كه‌سانه..
گه‌رچی حه‌مه‌ی نێرگز به‌رهه‌می تۆمار كراوی كه‌مه، به‌ڵام ئاوازه‌كانی تاقانه‌ن و ئارشیڤێكی به نرخن بۆ مۆسیقا‌و گۆرانی كوردی كه گۆرانیه‌كانی بریتین له ١ كورته مقامی له دووریتا و ئاوازی ڕێبوارو رێبوار٢ جووتێ چاوی شینت٣ ئه‌ی چاو چه‌شنی بازی قه‌فه‌س هه‌ڵوه‌رێ په‌ڕت(ئاوازی ره‌فیق چالاك)٤ بۆبێ له‌و چاوه‌كاڵانه‌ت چی شك ئه‌به‌م (شیعری شه‌هید دڵشاد مه‌ریوانی) ٥ كراس كه‌تانی سه‌وزی به‌ژن و باڵا به‌رز٦ باخم بێ به‌رهه‌م٧ نازنین ئه‌ی نازنین یاری شیرین ٨ سه‌وزه مه‌ڕۆ٩ دوو مقام١٠ مقامی سه‌فه‌ر و ...
به داخ و خه‌مێكی گرانه‌وه ئه‌م هونه‌رمه‌نده خۆشه‌ویسته ئه‌م پێشمه‌رگه خۆنه‌ویسته‌ی سه‌نگه‌ری شاره به هۆی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌وه له رێكه‌وتی ٢٣\٩\٣٠١٣ له ته‌مه‌نی ٦٩ساڵیدا به جه‌سته ماڵاوایی له هونه‌ر و ئاوازی كورد و له گردی سه‌یوانی شاری سڵیمانی به خاك سپێردرا.
جەلال هانیسی
09:05 - 25/9/2020 نوێ کراوەتەوە