راگەیاندن

راگەیاندنی کومیتەی دەرەوەی وڵات بە بۆنەی ماڵاوایی باوکی دوو ئەندامی کۆمەڵە

10:22 - 10/9/2022

راگەیاندنی کومیتەی دەرەوەی وڵات بە بۆنەی ماڵاوایی باوکی دوو ئەندامی کۆمەڵە

بەداخەوە ئاگادار کراینەوە رۆژی هەینی ٩ی سیپتەمبری ٢٠٢٢ کاک عوسمان حسێنی باوکی هاوڕێیان سامان و پایان حسێنی لە تەمەنی ٦٨ ساڵیدا لە سەوڵاوا ماڵاوایی لە ژیان کردووە. 


کاک عوسمان حسێنی دۆستی کۆمەڵە و سیمای ناسراو و خۆشەویستی سەوڵاوا و ناوچەکە بوو و جێگای بڕوا و متمانەی خەڵک بوو. بەداخەوە تەمەن مەودای بەکاک عوسمان نەدا بە هیوا و ئاواتە بەرزەکانی بگا و رووخانی حکومەتی داگیرکەر و ئازادی کوردستان بە چاوانی چاوەڕوانی ببینێ و رۆڵەکانی و هاوڕێ و هاوسەنگەرەکانیان لە وڵاتی ئازاد لە ئامێز بگرێ. 
بەم بۆنەوە لەلایەن کومیتەی دەرەوەی وڵات و ئەندامانی کۆمەڵە لە دەرەوەی وڵات سەرەخۆشی گەرمی خۆمان لە هاوڕێیانی خۆشەویستمان کاک سامان و کاک پایان حسێنی و سەرجەم بنەماڵەی ئازیزیان دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەم و پەژارەیان دەزانین. 

     
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
کومیتەی دەرەوەی وڵات 
٩ی سیپتەمبری ٢٠٢٢ 
        
 

10:30 - 10/9/2022 نوێ کراوەتەوە