چالاکیەکان

بەشداریی کۆمەڵەی شۆڕشگێر لە دوو ئاکسیۆن دژ بە کۆماری ئیسلامی ئیران لە هۆڵەند.

02:32 - 22/1/2024

بەشداریی کۆمەڵەی شۆڕشگێر لە دوو ئاکسیۆن دژ بە کۆماری ئیسلامی ئیران لە هۆڵەند.

رۆژی شەممە ٢٠ی مانگی ژانویە لە شاری ئامستڕدام دوو گردبوونەوەی ناڕەزایەتی دژی ڕژیمی ئێران بەڕێوەچوو. لە سەر داخوازیی شۆڕای ئاکسیونەکانی هاوبەشی هۆڵەند رۆژی شەممە ٢٠ی مانگی ژانویە لە مەیدانی "بورسپلەین"ی شاری ئامستڕدام گردبوونەوەی ناڕەزایەتی دژی ڕژیمی ئێران بەڕێوەچوو. مەبەست لە خۆپێشاندانەکە ناڕەزایەتی و مەحکوم کردنی حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران بوو کە بە شێوەی ناڕەوا بڕیاری لە سێدارەدانی بە کۆمەڵی چالاکانی مەدەنی دەست پێ کردوە.

لە ئاکسیوندا وێنەی بەندکراوانی ناو بەندیخانەکانی ئێران کە حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپاوە بەدەست خۆپیشاندەران و  بەڕێوەبەرانی ئاکسیۆنەوە بوو. بەشداربوان بە دروشمی نا بۆ سێدارە و داوای ئازاد بوونی زیندانیانی سیاسی و عەقیدەتی  ناڕەزایەتی خۆیان دەربڕی.
شایانی باسە نامەی هاوسەرانی چوار زیندانی سیاسی کورد، وەفا ئازەربار، پێژمان فاتحی، محەممەد فەرامەرزی و موحسن مەزلوم بۆ بەشداربوان خوێندراوە.
خۆپێشاندەران بە چەندین شەقامی شاردا هاوکات لە گەڵ پلاکار و دروشم چەندین نووسراوەشیان لەم پێوەندییەدا لە ناو خەڵکدا بڵاو کردوە. 
کۆمەڵەی شۆرشگێر یەکێك لە ڕێکخەرانی ئاکسیون بوو کە لە بەڕێوەبردندا بەشداریی چالاکانەیان ئەنجامدا.
هاوکات لە هەمان ڕۆژدا لە لایەن کۆنفدڕاسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لە مەیدانی "دام"ی شاری ئامستڕدام خۆپێشاندانێک ڕێکخرابوو.
لە پێناو ناڕەزایەتی دەربڕین بە حکومەتی دینیی ئێران لە هەمبەر هاژەکبارانی شاری هەولێر و گیانبەختکردنی چەندین هاووڵاتیی بێتاوانی مەدەنی، کوردانی دانیشووی هۆڵەند لە دەوری یەک کۆ بوونەوە. گردبوونەوەکە بە ساتێک بێدەنگی بۆ گیانبەختکردوانی ڕێگای ئازادی کوردستان و سروودی نەتەوەیی ئەی رەقیب دەستی پێکرد و پاشان بە دروشمی نا بۆ ڕژیمی ئێران و چەندین سرودی نەتەوەیی دژایەتیی خۆیان دژ بە کۆماری ئیسلامی ئێران دەربڕی. هاوڕێیانی کۆمەڵەی شۆڕشگێر بەشێک بوون لە بەشداربووانی خۆپێشاندانەکە.

کۆمەڵەی شۆرشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
کۆمیتەی هۆڵەند
٢١ی ژانویەی ٢٠٢٤

12:06 - 25/1/2024 نوێ کراوەتەوە