چالاکیەکان

بەشداریی هاوڕێیانی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ لە کۆنگرەی ڕێکخراوی پارتی سۆسیالیستی ئوروپا “پێس. PES”

01:24 - 13/11/2023

بەشداریی هاوڕێیانی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ  لە کۆنگرەی ڕێکخراوی پارتی سۆسیالیستی ئوروپا “پێس. PES”

ڕۆژانی پێنج شەممە، هەینی و شەممە ٩ تا ١١ی مانگی نوامبر ڕێکخراوی پاڕتی سۆسیالیستی ئوروپا “پێس” کۆنگرەی نێونەتەویی خۆی بە میواندارێتی پارتی سۆسیال دێموکڕاتی سپانیا لە شاری مالاگەی سپانیا بەڕێوە برد.

ڕۆژی یەکەم لە ژێر ناوی ئوروپای پێشڕەو چەندین کۆبوونەوە و کۆنفڕانس لە دەیان پانێلدا لە سەر تەوەرگەلی جیاواز بەڕێوەچوو وەک؛ کۆنفڕانسی ژنان، گەنجان، باسی بەهێز کردنی جەوانان لە کردەوەدا، مافی زیاتری جەوانان بۆ شوێنی حاوانەوە و ماڵ و چەندین بابەتی دیکە.
هەروەها ئێوارەخوانێکی نێونەتەوەیی  لە لایەن ڕێکخراوی ژنانی “پێس” ڕێکخرابوو کە میوانان و بەشداربووان باس و لێدوانیان لە گەڵ یەکتر کرد.

ڕۆژی هەینی وەک دەستپێکی فەرمی کۆنفرانس بە وتاری ستێڤان لۆڤن دەستی پێکرد. 
هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی، گۆڕان لە ئەساسنامەدا، خۆڕێکخستنی گونجاو لە گەڵ ئاڵوگۆڕی ئاو و هەوا، 
بڕیاڕ لە سەر وەرگرتنی چەند ئەندامی نوێ، ڕاپۆڕتی هاوکاریی دوو ڕێکخراوی “پێس PES” و ئێس و دی S&D” هەڵبژادنی سەرۆکایەتی ”سێڤان لۆڤن”  وە هەروەها چەندین باتی دیکە. 
لە کۆتاییدا ڕێبەران ئوروپا بۆ خواردنی دینەی لە دەوری یەک کۆبوونەوە.
ڕۆژی دووهەم هەر یەک لە بەڕێزان “ستێڤان لۆڤن” سەرۆکی “پێس”،  “فڕانس تیمرمانس” رەیسی پێشوی کۆمیسیۆنی یەکێتی ئوروپا، “ئۆڵاف شولتس” ڕاوێژکاری کۆماری ئاڵمانی فێدڕاڵ و “پێتڕۆ سانچێز” سەرۆک وەزیرانی سپانیا وتاریان پێشکەش کرد 
لە سەر بانگهێشتی فەرمی ڕێکخراوی “پێس” لە لایەن کۆمەڵەوە هاوڕێیان کەیوان فەرامەرزی و کەژاڵ ئیلخانی زادە بەشداریی کۆنگرە بوون لە میانەی کۆنگرەدا چەندین دیدار و چاوپێکەوتنیان لە گەڵ بەرپرسانی باڵا وەک نوێنەرانی دیپڵۆماسی وڵاتان  وە هەروەها  سیاسەتوانان و بەشداربوانی میوان لەسەر پرسی کورد لە ئێران ئەنجام دا.
 ڕێکخراوی پێس گەورەترین ڕێکخراوی سیاسی یەکێتی ئوروپا هەژمار دەکرێ و زۆرینەی وڵاتە بڕیاردەرەکانی ئوروپا وەک ئاڵمان، سپانیا, فەڕانسە و پورتوغاڵ وە … کە یا حکومەتیان بەدەستە و خاوەن زۆرینەی کورسی پاڕڵمانن، یا گەورەترین حزبی وڵاتی خۆیانن لە وێدا ئەندامن.
دووهەمین جارە کۆمەڵەی شۆشگێر وک حیزبێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بانگهێشتی کۆنگرە دەکرێت.

کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران.
دەفتەری پەیوەندییە نێونەتەوەییەکان 
١١ی نوامبری ٢٠٢٣