چالاکیەکان

بەشداریی هاوڕێیانی کۆمیتەی هۆڵەند لە ئاکسیونی دژی توندووتیژی لە هەمبەر ژنان

01:24 - 13/12/2023

بەشداریی هاوڕێیانی کۆمیتەی هۆڵەند لە ئاکسیونی دژی توندووتیژی لە هەمبەر ژنان

بەبۆنەی ڕۆژی ٢٥ی نۆڤەمبەر ڕۆژی جیهانی ڕاگرتنی تووندووتیژی بەرامبەر ژنان، ڕۆژی هەینی ٢٥ی مانگی نوامبری ٢٠٢٣ بە هاوئاهەنگی چەند ڕێکخراوی سەربەخۆ ئاکسیونێک لە بەر دەرگای وێستگەی شەمەندەفەری شاری ڕۆتردام بەڕێوەچوو.

بەشداربووان بە وێنەو و نووسراوەی جیاوازی پەیوەندیدار بەم بۆنەوە  ناڕەزایەتی خۆیان  بەرامبەر بە کردەوەی تووندوتیژی لە هەمبەر ژنان نیشاندا.
لە گردبوونەوەکەدا جیا لە دروشم و وێنە و پلاکاردی پەیوەندیدار چەند وتاریشیان پێشکەش بە بەشداربوان کرد. 
هاورێیانی کۆمەڵەی شوڕشگێڕ بە دروشمی " ژن، ژیان، ئازادی" و هەروەها وێنەی ژینا ئەمینی و نیکا شاکەرمی وە  ئارمیتا گراوەند بەشداریی ئاکسیون بوون کە سرنجی مێداکاران و بەشداربوان و خەڵکی ڕاکێشابوو.
کۆڕی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕێکەوتی ٢٥ی نوامبری ١٩٨١ وەک ڕۆژی نێودەوڵەتی ڕاگرتنی تووندووتیژی بەرامبەر ژنان دەستنیشان کردوە گرنگی ڕۆژەکە بۆ بەرز کردنەوەی ھۆشیارییە لەسەر ئەوەی ژنان لە سەرانسەری جیھان ڕووبەڕووی دەستدرێژیی سێکسی، توندوتیژی خێزانی و چەندین جۆری دیکەی توندوتیژی دژی ژنان و کچان دەبنەوە.

کۆمەڵەی شۆرشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
کۆمیتەی هۆڵەند
٢٥ی نوامبری ٢٠٢٣

01:25 - 13/12/2023 نوێ کراوەتەوە