چالاکیەکان

بە بەشداریی هاوڕێیانی کۆمەڵەی شۆڕشگێر لە شاری ئامستڕدام ڕۆژی ئاڵای کوردستان

12:26 - 22/12/2023

بە بەشداریی هاوڕێیانی کۆمەڵەی شۆڕشگێر لە شاری ئامستڕدام ڕۆژی  ئاڵای کوردستان

بە بەشداریی هاوڕێیانی کۆمەڵەی شۆڕشگێر لە شاری ئامستڕدام ڕۆژی نماد و هێمای نەتەوەکەمان ئاڵای کوردستان بەرز ڕاگیرا ١٧ی دێسامبری ٢٠٢٣

بە بەشداریی هاورێیانی کۆمەڵەی شۆڕشگێر  ڕۆژی ئاڵای کوردستان لە وڵاتی هۆڵەند بەرز ڕاگیرا.
ڕۆژی یەکشەممە ١٧ی مانگی دێسامبری ٢٠٢٣ لە شاری ئامستردام 'ی وڵاتی هۆڵەند لە مەراسمێکدا ڕۆژی نماد و هێمای نەتەوەکەمان "ئاڵای کوردستان" بەرز ڕاگیرا.
بەم بۆنەوە چەندین حیزب و لایەن وە هەروەها  کەسایەتی سەربەخۆ لە سیمینارێکدا ریزیان گرت لە ئاڵای کوردستان. 
بۆ ڕێز گرتن لە گیانبەختکردوانی ڕێگای ئازادیی کوردستان کۆبوونەوەکە بە یەک خولەک بێدەنگی دەستی پێ کرد، پاشان کاک عومەر زاوێتەیی و کاک عەلی هروری  بە وتاری خۆیان گرنگی ئاڵای کوردستانیان بۆ بەشداربووان باس کرد. 
هەر بەم بۆنەوە بەدوای وتارەکان چەندین شێعری پەیوەندیدار بەم ڕۆژەوە  خوێندرایەوە و چەند کەسایەتی بەشداربوو وەک بیرەوەری لە سەر مێژووی ئاڵای کوردستان بۆ میوانان دوان.
لە لایەن کۆمەڵەوە هاوڕێیان عەزیز خوسرەوی، نیما دانش و سامان دانش، بەشدار بوون.
لە ساڵی ٢٠٠٩دا پاڕڵمانی  کوردستان بڕیاریدا کە ڕۆژی ١٧ی دێسامبری ھەموو ساڵێک وەکو ڕۆژی ئاڵا دیاری بکرێت و لەو ڕۆژەدا سەرجەم ئاڵاکانی سەر دامودەزگاکانی ھەرێمی کوردستان بگۆڕدرێن و نوێ بکرێنەوە. ھۆکاری دانانی ئەم  ڕۆژەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە لە ١٧ی دێسامبری  ١٩٤٥ ئاڵای کوردستان لەسەر دامودەزگاکانی کۆماری مەھاباد ھەڵدران و پارێزگاریان لێکرا.
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکیشانی کوردستانی ئێران
کۆمیتەی هۆڵەند
١٧ی دێسامبری ٢٠٢٣

12:15 - 25/1/2024 نوێ کراوەتەوە