راگەیاندن

راگەیاندنی کومیتەی دەرەوەی وڵاتی کۆمەڵە  لە بابەت جموجۆڵی دەزگای ئیتلاعاتی رژیم لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان 

09:12 - 6/2/2021

راگەیاندنی کومیتەی دەرەوەی وڵاتی کۆمەڵە  لە بابەت جموجۆڵی دەزگای ئیتلاعاتی رژیم لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان 

راگەیاندنی کومیتەی دەرەوەی وڵاتی کۆمەڵە  لە بابەت جموجۆڵی دەزگای ئیتلاعاتی رژیم لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان 

بەم جۆرە بیروڕای گشتی ئاگادار دەکەینەوە بە پێی ئەو زانیارانەی کە هاوڕێیانی رێکخستنەکانی کۆمەڵە لە دەرەوەی وڵات لە سەر ئەکاونتی "ئەستێرە سوورەکانی کۆمەڵە" لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لەبەردەستیاندایە، ئەکاونتی ناوبراو لە لایەن دەست و پێوەندەکانی دەزگای ئیتلاعاتی رژیمی تیرۆریستی ئیسلامی ئێرانەوە ئیدارە دەکرێ و بەڕێوەدەچێ. 
ئەکاونتی "ئەستێرە سوورەکانی کۆمەڵە" سەر بە کۆمەڵە یا هیچ لایەن و کەسێکی حەقیقی و حوقوقی ئازادیخوازەوە نییە و وەک هەموو ماڵپەر و ئەکاونتە سێبەرەکانی دەزگای ئیتلاعاتی رژیم، پڕۆژەیەکی بەرین و بەرنامە بۆ داڕێژراوی "ئەرتەشی سایبەری" رژیمە بۆ هێرش بۆ سەر کۆمەڵە. رژیمی ترۆریستی ئیسلامی ئێران لە رێگای میدیاکانی خۆیەوە هەموو هەوڵی خۆی خستووەتەگەڕ بۆ خەوشدار کردنی رەوایی و مێژووی بزووتنەوەی رزگاریخوزانەی گەلی کورد و حزبە سیاسیەکانی و رێبەرانی خۆشەویست و هەڵقوڵاوی جەماوەر و کۆمەڵگای کوردستان و لە هەموو دەرفەتێک بۆ ئاژاوەنانەوە و بەلاڕێدا بردنی بیروڕای گشتی خەڵکی کورد کەڵک وەردەگرێ. 
کومیتەی دەرەوەی وڵاتی کۆمەڵە داوا لە هاوڕێیان، دۆستان، تێکۆشەرانی سیاسی و خەڵکی ئازادیخوازی کورد لە دەرەوەی وڵات و لە کوردستان دەکا بە وریایی زۆرەوە بەرەورووی ئەکاونتە نەناسراو و گومان لێکراوەکان لە تۆڕە کۆمەڵایتییەکان ببنەوە. ئەکاونتی "ئەستێرە سوورەکانی کۆمەڵە" و باقی ماڵپەڕ و پەیجە سیخوڕەکانی دەزگای ئیتلاعاتی رژیم، لە رێگای هاوڕێیەتی ئێوەوە هەرچی زانیاری شەخسی هەتانە کۆی دەکەنەوە و رەوانەی دەزگای ئیتلاعاتی رژیمی دەکەن. هەر بۆیە بایکوتی ئەکاونتی ناوبراو و باقی ماڵپەڕ و ناوە خوازراوە گوماناوییەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەن و خۆتان لە سەردان و کردنەوەی لێنک و وێنە و پەیامەکانیشیان بپارێزن. 
بە دڵنیاییەوە کۆمەڵە و گەلی کورد ئەم جۆرە هەوڵە دزێوانەی رژیم و دەست و پێوەندەکانی پووچەڵ دەکەنەوە. کۆمەڵە و کۆمەڵگای کوردستان وەها ئاوێتەی یەک بوون رژیم ناتوانێ بە پیلان و چەواشەکاری خەوشێک بخاتە ئەم پێوەندییە پتەو و پۆڵایینەوە. گەلی کورد لە هەر دەفەتێک بۆیان هەڵکەوتبێ جوابی پێویستان لە سەر شەقامەکان بە رژیم داوەتەوە. 

کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران  

کومیتەی دەرەوەی وڵات 

١٨ی رێبەندانی ١٣٩٩
٦ی فێبرواری ۲٠۲۱

08:05 - 8/2/2021 نوێ کراوەتەوە