چالاکیەکان

درێژەی پشتتیوانی کردن لە زیندانیانی سیاسی لە شاری کۆڵن

10:41 - 21/8/2023

درێژەی پشتتیوانی کردن  لە زیندانیانی سیاسی لە شاری کۆڵن

رۆژی شەممە ٢٢ی ژوئیە لە وڵاتی ئاڵمان شاری کوڵن ئاکسێۆنێکی دیکە لە ژێر ناوی یەکگرتووی و یەکدەنگی لە دژی ئێعدامی زیندانیانی سیاسی بەرێوەچوو.

ئەوە لە کاتێکدا کۆمەڵێکی زۆر لە چالاکانی سیاسی لە ئێران و کوردستان بەتایبەتی، لە زیندانەکانی رژیمی کۆماری ئیسلامی لە ژێر ئەشکەنجە و گوشاری نامرۆڤانەدان و لە سیاچاڵەکانی ئەو رۆژیمە لە دادگای نمایشی و ناعادڵانە  حوکمی زیندانی درێژماوە  و ئێعدامیان بە سەردا سەپاوە. بە  کۆڕ و کۆبوونەو و میتینگ و ئاکسێۆنەکان لە وڵاتانی دەرەوە بەتایبەتی ئاڵمان ھەوڵ دەدرێت پشتیوانی زیاتر لەو کەسانە بکرێت و  دەنگی کپ کراویان بە ڕای جیھانی بگەیەنین. شایانی باسە رۆژی شەممە ئاکسیۆنەکە بە  ھاوکاری و ئامادەکاری بەشێک لە ئەندامانی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران و ھەروەھا  حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ، کۆنێشگەرانی کۆئێر فمێنیستی سەربەخۆ، کومیتەی نێونەتەوەیی دژی ئێعدام، کومیتەی خەبات بۆ ئازادی زیندانیانی سیاسی،  ئەنجوومەنی ژنانی ئێرانی. ئاڵمانی   بەڕێوەچوو.بەھیوای ئازادی ھەموو زیندانیانی سیاسی و نەمانی رژیمی دیکتاتۆری ئێران.
ژن   ژیان ئازادی

کومیتەی ئالمانی کۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمەیکێشانی کوردستانی ئێران 

١٢ی ژولای ٢٠٢٣