چالاکیەکان

بەشداری لە ٧٧مین ساڵیادی پارتی دێموکراتی کوردستان لە ئاڵمانیا

10:50 - 21/8/2023

بەشداری لە ٧٧مین ساڵیادی پارتی دێموکراتی کوردستان لە ئاڵمانیا

وەڤدێکی کۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران ،بەشداری یادی ٧٧ ساڵەی پارتی دیموکراتی کوردستانیان کرد.

لە رێکەوتی رۆژی شەممە ١٩ی ئاگوستی ٢٠٢٣ ھەیئەتێک لە ھاورێیانی کۆمەڵە (کومیتەی ئاڵمان ) ھاورێیان ،رۆژین شەریفی،بەکر لەگز و سامان حوسینی لە سەر بانگھێشتی پارتی دیموکراتی کوردستان ،بەشداری یادی ٧٧ ساڵەی دامەزراندنی ئەو حیزبەییان کرد.
شایانی باسە کە ھاورێیان بروسکەی پیرۆزبایی کۆمەڵەیان ،پێشکەش بە لیژنەی بەرێوەبەری بەرنامەکە کرد.

کومیتەی ئاڵمان- کۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران