چالاکیەکان

بەرێوەچوونی ئاکسیۆنێک دژی ئێعدام لە شاری کۆڵن لە ئاڵمان

11:27 - 5/3/2024

بەرێوەچوونی ئاکسیۆنێک دژی ئێعدام لە شاری کۆڵن لە ئاڵمان

رۆژی شەممە ٢ی مانگی مارسی ٢٠٢٤، ژمارەیەک لە چالاکانی سیاسی و مەدەنی سەر بە حیزبەکانی رۆژهەڵات لەشاری کۆڵن کۆبونەوە و بە دانی دروشم و هەروەها خۆێندنەوەی پەیام و بەیاننامە دژی حوکمی سێدارە لە ئێران هەڵۆێستیان گرت و خوازیاری هەڵوەشاندنەوەی حوکمی سێدارە بوون لەو وڵاتە .

پەیامی هاوبەشی بەشداربوان لە لایەن هاورێ ماریا موحەمەدی خۆێندرایەوە. شایانی باسە کە لەم خۆپیشاندانە دا بە بانگەوازی حیزبە سیاسیەکانی کوردستانی رۆژهەڵات و چەند حیزبی ئێرانی ئامادە کرابو و  زۆربەی حیزبە سیاسیەکانی رۆژهەڵات بەشدار بوون

کۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران- کومیتەتەی ئاڵمان

 

11:31 - 5/3/2024 نوێ کراوەتەوە