چالاکیەکان
کۆمەڵە بەشداری لە کۆنگرەی پارتی سۆسیالیستی فەڕانسە کرد
01:39 - 22/2/2023
لە سەر بانگهێشتی فەرمی پارتی سۆسیالیستی فەڕانسە هاوڕێیانی دەفتەری پەیوەندییە نێونەتەوەییەکانی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ بەشداریی کۆنگرەی پاڕتی سۆسیالیستی فەڕانسەیان کرد.
رۆژانی هەینی تا یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٧ تا ٢٩ی مانگی ژانویەی ۲۰۲۳ی زاینیی لە شاری مارسێی فەڕانسە هەشتاهەمین کۆنگرەی پارتی ناوبراو بەڕێوە چوو.
بۆ کۆنگرە چەندین تەوەری جیاواز تەرخان کرابوو لەوانە، لە سەر کۆمەڵگای فەڕانسە و مافی هاووڵاتییان وەک داهاتی زیاتر و یارمەتی پێداویستییەکانی خوێندکان و هتد… هەروها بۆ چەند بابەتی ناوخۆیی حیزبیش پانێلگەلێک داندرابوو.
لە ڕۆژی دووهەمی کۆنگرەدا پانێلێک بۆ میوانانی نێونەتەوەیی ڕێکخرابوو کە باسی شۆڕشی ژینا یەکێک لە بابەتەکان بوو و وتارێک لەمبارەیەوە پێشکەش بە بەشداربووان کرا و لە لایەن ئامادەبوانەوە پشتیوانی لێکرا. هەروەها پێداگری لە سەر یەکگرویی بنەماڵەی سۆسیال دێموکڕات و سوسیالیستەکان باسی سەرەکی پانیلیستەکان بوو.
لە لایەن کۆمەڵەوە هاوڕێیان کەیوان فەرامەرزی و ئەستێرە مورتەزایی بەشداریی کۆنگرەکە بوون و لە میانەی کۆنگرەدا چەندین چاوپێکەوتن و گفتوگۆ لە گەڵ میوانان و بەشداربووان ئەنجامدرا و داخوازیی پشتیوانیی لە خواستی نەتەوەی کورد لە کوردستانی ڕۆژهەڵات خەرایە بەر باس و لێدوان.
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران- دەفتەری پەیوەندییە نێونەتەوەییەکان
٣٠ ژانویەی ٢٠٢٣
بابەتی زۆرتر
- ڕاپۆرتی خۆپیشاندان دژی سزای ئێعدامی توماج ساڵحی لە وڵاتی سوئێد شاری یوتوبوری.
- ڕاپۆرتێک لە سێمیناری ژن پێشەنگی ئازادی کە لە وڵاتی لە سویس بەرێوە چوو
- ڕاپۆرتێک لە سێمیناری ژن پێشەنگی ئازادی کە لە وڵاتی لە سویس بەرێوە چوو
- ڕێوڕەسمی ڕێزگرتن لە ٢٦ی ڕێبەندان ڕۆژی كۆمەڵە،ئاڵمان- فرانكفۆرت- بەشی ٣
- ڕێوڕەسمی ڕێزگرتن لە ٢٦ی ڕێبەندان ڕۆژی كۆمەڵە،ئاڵمان- فرانكفۆرت- بەشی ٢