چالاکیەکان

کۆبوونەوەی گشتیی ڕێکخراوی "هەڤکاری پاڕتە کوردستانییەکان لە هۆڵەند" بەڕێوەچوو.

09:34 - 14/2/2021

کۆبوونەوەی گشتیی ڕێکخراوی "هەڤکاری پاڕتە کوردستانییەکان لە هۆڵەند" بەڕێوەچوو.

ئێوارەی ڕۆژی شەممە ١٣ی مانگی فوریە کۆبوونەوەی گشتیی ڕێکخراوی هەڤکاری پاڕتە کوردستانییەکان لە هۆڵەند” بەڕێوەچوو.


لە کۆبوونەوەدا زۆرینەی حزب و ڕێکخراوە سیاسییە کوردستانییەکان بەشدار بوون. 
سەرەتا هەر یەک لە نوێنەرانی، ڕۆژئاوا، ڕۆژهەڵات، باشور و باکور وەک لێژنەی باڵا بە جیا ڕاپۆڕتی خۆیان لە سەر دۆخی ئێستای کوردستان پێشکەش بە بەشداربوان کرد و دواتر لە لایەن بەشداربوانەوە خرایە بەر باس و لێدوان.
کۆبوونەوەی گشتی چەند بابەتی دیکەی لە خۆ گرتبوو لە وانە باسی هەڵبژادنەکانی نوێنەرانی پاڕڵمانی هۆڵەند  کە ١٧ی مانگی مارسی ٢٠٢١ بەڕیوە دەچێت وە چەندین کورد خۆیان کاندید کردوە و لە لیستی هەڵبژاردنەکاندا تۆمار کراون، هەروەها باسێک لە سەر پلانگەلی مانگەکانی داهاتوو کرا.
لە کۆتاییدا بە ڕەزامەندیی هەموو بەشداربوان دیاری کردن و هەڵبژاردنی لێژنەی باڵاو و بەرپرسایەتی دەورەی داهاتووی ڕێکخراوی " هەڤکاری پاڕتە کوردستانییەکان لە هۆڵەند" دواخرا  بۆ دەرفەتێکی دیکە تا یاسا و ڕێسای پەیوەندیدار بە پەتای کڕۆنا کەمتر دەبێتەوە و نوێنەرانی حزبەکان لە دەوری یەکتر کو دەبنەوە.
لە لایەن کۆمەڵەی شۆڕشگێڕەوە هاوڕێ "کەیوان فەرامەرزی" بەشداریی کۆبوونەوەکە بو.
شایانی باسە ١٤ حزبی کوردستانی لە ڕێکخراوێکدا بە ناوی "هەڤکاری پاڕتە کوردستانییەکان لە هۆڵەند" کار دەکەن و کۆمەڵەی شۆڕشگێر، کۆمیتەی هۆڵەند لەم ناوەندا ئەندامە.
 کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
کۆمیتەی هۆڵەند