چالاکیەکان

کۆبوونەوەی هاوکاریی حیزبە کوردستانییەکان لە هۆڵەند بەرێوەچوو

01:30 - 22/2/2023

کۆبوونەوەی هاوکاریی حیزبە کوردستانییەکان لە هۆڵەند بەرێوەچوو

بە بەشداریی هاوڕێیان کەژاڵ و سامان ئیلخانی زادە لە لایەن کۆمەڵەی شۆڕشگێڕەوە هاوکاریی حیزبە کوردستانییەکان لە هۆڵەند کۆبوونەوەی خۆی ئەنجامدا


ڕۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٢٩/١/٢٠٢٣ بە ئامادەبونی بەرپرس و نوینەرانی پاڕتە کوردستانیەکانی هەر چوار پارچەی کوردستان، هەڤکاری پارتە کوردستانیەکان لە هۆڵەندا کۆبوونەوە. 
کە گرنگترین تەوەرەکانی کۆبوونەوە بریتی بوون لە: 
گفت و گۆ و بەدواداچون لەسەر رەوش و دوا گۆڕانکارییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست بە گشتی و هەر چوار پارچەی کوردستان بە تایبەتی  
گۆڕانکاریی لە بەرپرس ولێژنەی بالا بو سالی٢٠٢٣
داڕشتنی پلانی سالی ٢٠٢٣ لە بواری پەیوەندی و لۆبی کردن و چالاکیە نەتەوایەتییەکان 
رێکخستنی ناو مالی کورد وپاڵپشتیی  بەشداریی رەڤەندی کوردستانی لە هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگایەکان لە هۆڵەندا  کە بریارە ناوەراستی مانگی ئادار ئەنجام بدرێت 
ڕێکخستنی پلان و پرۆگرامی یادی کێمیابارانی هەڵەبجەی شەهید لە روژی ٢٠٢٣/٣/١٦ لە سەر مێنومێنتی عومەر خاوەر لە ناو بارەگایی قەدەغەکردنی چەکی کێمیاوی لە دەنهاخ
بەدواداچون و گفت و گۆ لە سەر چەندین چالاکیی نەتەوایەتی دیکە کە بڕیاڕە لە ساڵی ٢٠٢٣ بە هەماهەنگی هەموو لایەک ئەنجام بدرێت. لە لایەن کۆمەڵەی شۆڕشگێڕەوە هاوڕێیان کەژاڵ  و سامان ئیلخانی زادە بە نوێنەرایەتی کۆمەڵە کۆمیتەی هۆڵەندا بەشدار بوون.