ئەدەب و هونەر
کورتە فیلمی ڕەواق
01:09 - 28/11/2020
" بەبۆنەی ۲٥ی نوامبر ڕۆژی جیهانی خەبات بە دژی توندوتیژی بەرامبەر ژنان "
نووسەر: ڕۆژین کەرەموەیسە
دەرهێنەر : مەیسۆن مەجیدی
ئامادەکار: ئێدریس عەبدی و سامان ڕیشە ساحێب
کامێرا و مۆنتاژ : مەیسۆن مەجیدی
دەنگ: ڕاژان مەجیدی
دیزاین و گریم: ڕۆژین کەرەموەیسە
بەڕێوەبەری بەرهەم: ئەفشین دادوەند
……………………………………………………
"ڕەواق" کورتە فیلمێکی کوردییە کە بە بۆنەی 25ی نوامبر ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوە لە گەڵ توندوتێژی دژی ژنان، بە ورەیەکی هاوڕێیانە و پێشمەرگانەوە بەرهەم هاتووە، ئەو کەسانەی کە لەم کورتە فیلمەدا ڕۆڵ دەگێڕن لە کۆمەڵگای ژێر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە هاتوون و ئەزموونی ئەو توندوتێژیانەی کە بەرانبەر ژنان و کچانی کۆمەڵگای کوردستان و ئێران دەکرێت ھەیە و ئەمڕۆ بە بیرێکی پێشکەوتنخوازانە و هاوتەریب لەگەڵ هەموو یاسا و کۆنڤانسیۆنەکانی جیهانی مافی مرۆڤ وەکوو تاکێکی باوەڕمەند بە بەرابەری مافی ژن و پیاو چالاکی دەکەن.
ژن نیوەی کۆمەڵگایە و ڕێزگرتن لە هەموو مافە بنەڕەتیەکانی ئەرکی هەموو تاکێکی کۆمەڵگایە و لە نیهایەتدا ئەو چالاکی و هەوڵانەی کە هەیە دەبێ ببێتە هەوێنی گۆڕینی یاسا و کولتورو بۆ کۆتایی ھێنان بە هەموو دیاردەی قیزەونی توندوتیژی دژ بە ژنان..
گروپی بەرهەمهێنەری کورتە فیلمی ڕەواق
25ی نوامبر ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان
بابەتی زۆرتر
- دیداری تایبەت لە گەڵ هاوڕێ عەبدوڵڵا موهتەدی، سکرتێری گشتی کۆمەڵە بابەت: هەڵبژاردنەکانی ۱٤۰۰ی کۆماری ئیسلامی ئێران
- ٢٥ی نوامبەر رۆژی بەرەنگار بونەوەی توندوتیژی بەرانبەر بە ژنان