چالاکیەکان

ڕاپۆرتی ڕێو ڕەسمی ڕۆژی جیهانی کرێکار لە فینلاند

10:45 - 7/5/2023

ڕاپۆرتی ڕێو ڕەسمی ڕۆژی جیهانی کرێکار لە فینلاند

ڕۆژی دووشەمە ڕێکەوتی یەکی ئەیار لە شاری هیلسینکی پایتەختی وڵاتی فەنلاند، لە لایەن حیزب و ڕێکخراوە چەپەکانی فەنلاند، ڕێو ڕەسمێکی بەشکۆ بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی کرێکار بەڕێوە چوو.

لەم ڕێو ڕەسمەدا کۆمەڵێکی زۆر لە چالاکانی کرێکاری، سەندیکا کرێکار ییەکان، حیزب و ڕێکخراوە چەپەکان و  هەڵسووڕاوانی بزووتنەوەی کرێکاری لە وڵاتانی دیکەوە کە نیشتە جێی وڵاتی فەنلاندن بەشداریان کرد.
بە نەریتی هەموو ساڵێک کۆمەڵێکی بەرچاو لە ئەندامان و دۆستانی کۆمەڵە بە گەرم و گوڕی بەشداری ئەو ڕێو ڕەسمە بوون و شان بە شانی چالاکانی چەپ و کرێکاری ڕۆژی جیهانی کرێکاریان پیرۆز کرد.

کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
کومیتەی فەنلاند