چالاکیەکان

سمینارێک لە شاری کۆڵن بە بۆنەی ٨ی مارس

11:41 - 12/4/2023

سمینارێک لە شاری کۆڵن بە بۆنەی ٨ی مارس

رۆژی شەمە ١١ی مارسی ٢٠٢٣، لە شاری کولن‌‌/ئالمان بە بۆنەی ٨ی مارس رۆژی جیهانی ژن، لە لاین سەنتەری ژنانی کورد کوریک بۆ هاوری ناهیدی بهمەنی لە ژیر سەردێری شۆرشی ژینا ریکخەرا.

لەم کۆڕەدا هاورێ ناهید بەهمەنی باسێکی تێر و تەسەلی لە سەر شۆرشی ژینا، دەور و نەقشی ژنان لەم شۆرشەدا و هەروەها باسی دەوری کۆمەڵە لە کوردستان لە سەرەتای شۆرشی گەلانی ئێرانەوە بۆ گرنگی پێدان بە دەوری ژنان لە شۆرشدا کرد. لە درێژەی باسەکەدا ژماەەیەک لە بەشدار بووان بە پرسیار و کامێنت بابەتەکەیان دەوڵەمەندتر کرد.