راگەیاندن

دایکی هاوڕێ بەهار فاتمی، ئەندامی کۆمەڵە لە شاری بانە ماڵئاوایی لە ژیانکرد

01:02 - 4/10/2023

دایکی هاوڕێ بەهار فاتمی، ئەندامی کۆمەڵە لە شاری بانە ماڵئاوایی لە ژیانکرد

زۆر بە داخەوە ئاگادار بوین، سەر لەبەیانی ئەمڕۆکە ١١ی خەزەڵوەری ١٤٠٢ی هەتاویی، دایە سەکینە فاتمی دایکی هاورێ بەهاری فاتمی لە شاری بانە ماڵئاوایی لە ژیانکردووە.

دایە سەکینە ئەندامی بنەماڵەیەکی شۆرشگێڕ و خەباتکاری شاری بانە بوو، بە هۆی دڵسۆزی و بەپەرۆشبوونی بۆ پرسی گەلەکەی، چەندین جار کەوتە ژێر ئازار و ئەزییەت لە لایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە.

بە ناوی کومیتەی دەرەوەی وڵاتی کۆمەڵە بە بۆنەی ماڵئاوایی لە ژیانکردنی دایە سەکینە، لە بنەماڵە و کەسوکاری، بە تایبەت هاوڕێ بەهار فاتمی سەرە خۆشی ئەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.

کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
کومیتەی دەرەوەی وڵات