راگەیاندن
دایکی دوو هاوڕێی کۆمەڵە لە شاری مەریوان ماڵ ئاوایی لە ژیان کرد
01:10 - 17/1/2024
بە داخ و پەژارەوە ئاگادار بوین ڕۆژی سێ شەمە ڕێکەوتی ١٦ی ١ی ٢٠٢٤ دایە فاتمە درەخش خەڵکی ئاوایی دەگا شێخان و دانیشتوی شاری مەریوان، دایکی هاوڕێیان شیلان و شەونم ساڵحی دوو ئەندام و هەڵسووڕاوی ناوڕیزەکانی کۆمەڵە ، بە هۆی نەخۆشین لە شاری مەریوان ماڵ ئاوایی لە ژیان کرد.
دایە فاتمە لە زومرەی ئەو کەسایەتییە خۆشەویستانەی ناوچەکە بوو کە جێگای متمانە و ڕێزی خزمان و ناسیاوانی بوو. لەبنەماڵەیەکی ناسراوی جێگای ڕێز ژیانی بردە سەر کە بەو هۆیەشەوە لە ناو جەماوەردا چ وەک خۆی و چ وەک بنەماڵە خاوەن پێگەو جێگایەکی تایبەت بوون.
بەناوی کومیتەی دەرەوەی وڵاتی کۆمەڵە، لە هاوڕێیانی ئازیزمان شیلان و شەونم ساڵحی و لەهەموو بنەماڵە و کەس و کاری دایە فاتمە سەرەخۆشی ئەکەین و خۆمان بەشەریکی خەمیان ئەزانین، لە کۆتاییدا هیوامان سەبووری هەموو لایەکە.
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
کومیتەی دەرەوەی وڵات
بابەتی زۆرتر
- ڕاگەیاندنی کومیتەی دەرەوەی وڵات، لە بابەت سەپاندنی حوکمی ئێعدام بەسەر توماج ساڵحی
- خوشکی ئەندامێکی کۆمەڵە لە مەریوان ماڵ ئاوایی لە ژیان کرد
- دایکی هاوڕێ بەهار فاتمی، ئەندامی کۆمەڵە لە شاری بانە ماڵئاوایی لە ژیانکرد
- دایکی هاوڕێ بەهار فاتمی، ئەندامی کۆمەڵە لە شاری بانە ماڵئاوایی لە ژیانکرد