چالاکیەکان

بەڕێوەچوونی پڕشکۆی ڕۆژی کۆمەڵە و ڕێزگرتن لە ٤ پێشمەرگەی فیداکاری کوردستان لە وڵاتی سوید.

12:32 - 21/2/2024

بەڕێوەچوونی پڕشکۆی ڕۆژی کۆمەڵە و ڕێزگرتن لە ٤ پێشمەرگەی فیداکاری کوردستان لە وڵاتی سوید.

رۆژی ١٧ ی فێوریە رێوڕەسمی رۆژی کۆمەڵە و یادی نوێ ترین گیانبەختکردووانی کۆمەڵە وەفا ئازەربار ، موحسن مەزلووم ، محەممەد فەرامەرزی و پژمان فاتحی لە شاری ستۆکهۆڵم بە شکۆیەکی زۆرەوە بەڕێوە چوو .


رێوڕەسمەکە بە سروودی بانگەواز و خولەکێک بێدەنگی و یادنامەی ئەو چوار هاوڕێ گیانبەختکردووەی کۆمەڵە  دەستی پێکرد و هاوڕێیان لەیلا حیسام شەریعەتی و کاوە میسری ریزی بەرنامەکەیان بە کوردی و فارسی  و سویدی ڕاگەیاند.

سەرەتا لە لایەن سالار ئاشناگەر بە نوێنەرایەتی کومیتەی کۆمەڵە لە سوید وێڕای بە خێرهێنانی میوانەکان ، نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حیزب و کەسایەتی و سەرکردایەتی وئەندامانی کۆمەڵە لە وتەیەکی کورتدا وێڕای سەرەخۆشی لە بنەماڵەی چوار ئەستێرەی گەشی  خەباتی کۆمەڵە و گەلی کوردستان، بە رۆڵی کۆمەڵە لە شۆڕشی ژینا « ژن، ژیان، ئازادی» و دەوری کۆمەڵە لە خەباتی جەماوەریی و هاتنە دەر لە چەقبەستوویی ئاماژە کرا!

هاوڕێ عومەر ئێلخانیزادە جێگری سکرتێری گشتیی کۆمەڵە وێڕای رێزگرتن لە هاوڕێیانی گیانبەختکردوومان لە ٩ی ڕێبەندان و وەڵامدانەوە و مانگرتنی گشتیی خەڵکی کوردستان بە حکوومەتی سێدارە، ئاماژەی بە سەرخەتی سیاسەتەکانی کۆمەڵە بۆ یەکگرتوویی و گەیشتن بە مافەرەواکانی خەڵکی کوردستان بەتایبەت هەلوومەرجی ئێستای ئێران و سەراسەری جیهان کرد. 

شایانی باسە کە تلویزیۆنی (ایران اینترناسیونال و کورد کاناڵ) راپۆرت و گوزارشیان لەو رێوڕەسمە بڵاو کردوە و بە شێوەی راستەوخۆ لە لایەن RKT و میدیاکانەوە بڵاو کراوە .

لە بەشێکی دیکەی بەرنامەکەدا برووسکەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان  خوێندرایەوە و پەیامی هاوبەشی کومیتەی هاوکاریی حیزبە کورد وکوردستانییەکان لە لایەن بەڕێز «نیهات ئاکار» پێشکەش کرا. 
 پارتی دێمۆکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانی کوردستان برووسکەی پیرۆزبایی و چەپکە گوڵیان پێشکەش کرد.
 
لێژنەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە برووسکە و  کارت و چەپکە گوڵی پیرۆزبایی  بەشداریی گەرم و گوڕیان لە رێوڕەسمەکەدا کرد و جەختیان لە سەر هاوکاریی و یەکگرتوویی کرد.

حیزبی سۆسیال دێموکراتی سوید بەڕێز «سەرکان کۆسە» و حیزبی لیبراڵ دێموکراتی سوید بەڕێز«فرێدریک ماڵم» پەیامی پیرۆزباییان ناردبوو.

لە لایەن (حزب مردم بلوچستان) و کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فێدڕاڵەوە ڕێزدار فەریبا بەلووچ پەیامی پیرۆز بایی ئەو حیزبە و هاوخەمیی لە گەڵ خەڵکی کوردستان و دوستایەتی نزیکیان لە گەڵ کۆمەڵە پێشکەش کرد.
بەڕێز ئەمیر قازی لە لایەن حیزبی سەربەخۆیی کوردستان وێڕای بەشداریی، پیرۆزبایی خۆی بە بۆنەی ڕۆژی کۆمەڵەوە ڕاگەیاند.

حیزبی چەپی ئێران(فدائیان)  بە برووسکە و تاجە گوڵینە بەشداریی رێوڕەسمەکەیان کرد.
حیزبی وڵات پارێزانی کوردستان _ لقی سوید(pwk)  بە برووسکە و چەپکە گوڵی پیروزبایی بەشداری مەراسمەکە بوون.
حیزبی شیوعی کوردستان _عیراق بە کارتی پیرۆزبایی و چەپکە گوڵ بەشداری مەراسمەکە بوون.
هەروەها پێشمەرگە دێرینەکانی کوردستان  وێڕای بەشداریی بە پەیام و چەپکە گوڵ پیرۆز باییان کرد.

هۆنیا ئازەربار لە لایەن ڕێکخراوەی ژنانی ڕۆژهەڵات و لاوانی کۆمەڵە پەیامێکی بە زمانی ئینگلیسی خوێندوە و  لە لایەن کەمپەینی نا بۆ ئێعدام درێژەدان بەو کەمپەینەی دووپات کردەوە و داوای یارمەتیدان بە ئەم کەمپەینەی کرد.

کەسایەتییە سیاسیەکان  وەک مامۆستا عومەر شێخ مووس، ئەحمەد ئەسکەندری، جەعفەر ئێلخانیزادە،  مەلا رەحمان عەبدوڵڵاهی ، حەمە بوداغی  و ژمارەیەکی  زۆری  دیکە  بەشداری مەراسمەکە بوون  کە بەگەرمیی پێشوازییان لێکرا ، هەروەها شەهریار ئاهی و حەسەن ئێعتمادی و مێهرداد دەرویش پوور نەیان توانیبوو خۆیان بگەیەننە شوێنی رێوڕەسمەکە و بە ناردنی نامیلکە پیرۆز باییان کرد بوو. 

مەراسمەکە بە تەک نەوازی و مەقامێک لە لایەن هونەرمەند کاک نامۆ شەرەفی ڕازێندرایەوە.  هەروەها هاوڕێیانی  خۆشەویست ئارام بوداغی و ئارش کەلهوڕ و حەمید شەریفی بە پێشکەشکردنی شێعر و هەڵبەست  کەش و هەوایەکی پڕ لە هەستیان خولقاند.

پاش پشوویەک لە بەشی دووهەمی بەرنامەکە دا هاوڕێ عومەر ئێلخانیزادە جێگری سکرتێری گشتیی کۆمەڵە ، وەڵامی پرسیار و تێبینی بەشداربووانی  دایەوە.

بەشداریی هاوڕێیانی کۆمەڵە کە زۆربەیان لە رێگای دوورەوە خۆیان گەیاندبووە مەراسمەکە، بەدەربەست بوونیان و  هەستی پێکەوە بوون و تێکۆشانی بێ وچان بۆ گەیشتن بە ئاواتە بەرزەکانی کۆمەڵەی لە ناو هاوڕێیان دا چەند قات کردبوو.

مەراسمەکە لە کەش و هەوایەکی هاوڕێیانە  و بە سپاس  و رێز گرتن لە بەشداریی گەرم و گوڕی بەشدار بووان کۆتایی  پێهات.

کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی  کوردستانی ئێران _ کومیتەی سوید

https://komalaabroad.org/uploads/images/news/sweden/26_rebendan_swed_31.jpg

https://komalaabroad.org/uploads/images/news/sweden/26_rebendan_swed_32.jpg

https://komalaabroad.org/uploads/images/news/sweden/26_rebendan_swed_30.jpg

https://komalaabroad.org/uploads/images/news/sweden/26_rebendan_swed_5.jpg

https://komalaabroad.org/uploads/images/news/sweden/26_rebendan_swed_6.jpg

https://komalaabroad.org/uploads/images/news/sweden/26_rebendan_swed_7.jpg

https://komalaabroad.org/uploads/images/news/sweden/26_rebendan_swed_8.jpg

https://komalaabroad.org/uploads/images/news/sweden/26_rebendan_swed_9.jpg

https://komalaabroad.org/uploads/images/news/sweden/26_rebendan_swed_15.jpg

https://komalaabroad.org/uploads/images/news/sweden/26_rebendan_swed_16.jpg

https://komalaabroad.org/uploads/images/news/sweden/26_rebendan_swed_18.jpg

https://komalaabroad.org/uploads/images/news/sweden/26_rebendan_swed_17.jpg

https://komalaabroad.org/uploads/images/news/sweden/26_rebendan_swed_21.jpg

https://komalaabroad.org/uploads/images/news/sweden/26_rebendan_swed_19.jpg

https://komalaabroad.org/uploads/images/news/sweden/26_rebendan_swed_29.jpg

https://komalaabroad.org/uploads/images/news/sweden/26_rebendan_swed_20.jpg

https://komalaabroad.org/uploads/images/news/sweden/26_rebendan_swed_1.jpg

https://komalaabroad.org/uploads/images/news/sweden/26_rebendan_swed_28.jpg

https://komalaabroad.org/uploads/images/news/sweden/26_rebendan_swed_4.jpg

https://komalaabroad.org/uploads/images/news/sweden/26_rebendan_swed_11.jpg

https://komalaabroad.org/uploads/images/news/sweden/26_rebendan_swed_25.jpg

https://komalaabroad.org/uploads/images/news/sweden/26_rebendan_swed_26.jpg

https://komalaabroad.org/uploads/images/news/sweden/26_rebendan_swed_27.jpg

https://komalaabroad.org/uploads/images/news/sweden/26_rebendan_swed_23.jpg

https://komalaabroad.org/uploads/images/news/sweden/26_rebendan_swed_10.jpg

https://komalaabroad.org/uploads/images/news/sweden/26_rebendan_swed_12.jpg

https://komalaabroad.org/uploads/images/news/sweden/26_rebendan_swed_13.jpg

https://komalaabroad.org/uploads/images/news/sweden/26_rebendan_swed_14.jpg
https://komalaabroad.org/uploads/images/news/sweden/26_rebendan_swed_2.jpg

https://komalaabroad.org/uploads/images/news/sweden/26_rebendan_swed_3.jpg

01:05 - 21/2/2024 نوێ کراوەتەوە