چالاکیەکان

بەشداری لە کۆبوونەوەیەک لە پارلمانی نۆروێژ

01:13 - 20/6/2023

بەشداری لە کۆبوونەوەیەک لە پارلمانی نۆروێژ

ڕۆژی دووشەمە ڕێکەوتی ١٩ی٦ی٢٠٢٣ لە پارلمانی نۆروێژ سمینارێک لە ژێر ناوی " بارودۆخی کوردستان" بە بەشداری هانیکێن هۆیتفێڵد وەزیری دەرەوەی نۆروێژ، مانی حوسەینی ئەندام پارلمان لە سەر لیستی حیزبی کرێکاری نۆروێژ، هودا عیماد چالاکی حیزبی کرێکار پێک هات.

لەم کۆبوونەوەیەدا جیاواز لە نوێنەری حیزب و ڕێکخراوەکان کۆمەڵێک کەسایەتی و چالاکی سەر بەخۆ بەشدارییان کرد. شایانی باسە لە لایەن کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران کومیتەی نۆروێژ وەفدێک کە پێکهاتبوون لە هاوڕێیان ئازاد سەڵەواتی و بەهار بانە بەشداری ئەو سمینارە بوون.

کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
کومیتەی نۆروێژ