چالاکیەکان

بەشداری لە سمیناری وەزیری دەرەوەی نۆروێژ

12:43 - 18/7/2023

بەشداری لە سمیناری وەزیری دەرەوەی نۆروێژ

رۆژی دووشەمە رێکەوتی ١٧ی مانگی جولای ٢٠٢٣ بە بەشداری نوێنەرایەتی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران - نۆروێژ و حیزب و ڕێکخراوە کوردییەکانی هەموو پارچەکانی کوردستان لە سەر بانگهێشتی کوردیسک دیاسپۆڕا سەنتەر لە نۆروێژ (KDSN)، هەروەها بە بەشداری وەزیری دەرەوەی نۆروێژ ئاننیکێن هویتفێلدت سمینارێک لە شاری فرێدریکستاد وڵاتی نۆروێژ بەڕێوەچوو. بابەت پرسی کورد بە گشتی و ڕۆڵی کورد لە ناوچکە و دووایین گۆڕانکارییەکان خرا بەر باس. کۆبوونەوەکە لە کاتژومێر ١٦:١٥ خۆلەکی دوانیوەڕۆ دەستیپێکرد و کاتژومێر ١٧:٣٠ کۆتایی پێهات.

کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران- کومیتەی نۆروێژ

12:45 - 18/7/2023 نوێ کراوەتەوە