چالاکیەکان

ڕاپۆرتی خۆ پیشاندان لە ئۆسلۆ بە بۆنەی ٨ی مارس

03:54 - 5/3/2023

ڕاپۆرتی خۆ پیشاندان لە ئۆسلۆ بە بۆنەی ٨ی مارس

لە سەر بانگهێشتی چەند ڕێکخراوی ژنان بە مەبەستی چوون بەرەو پیری ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژن و بۆ پشتیوانی لە شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی ڕۆژی شەمە ڕێکەوتی ٤یمارس خۆپیشاندانێکی جەماوەری لە شاری ئۆسلۆ بەڕێوە چوو. لەم خۆ پیشاندانەدا کۆمەڵێکی بەرچاو لە ژنان و پیاوای ئازادیخواز و یەکسانیخواز و هەر وەها کۆمەڵێک لە چالاکانی سیاسی بەشدار بوون.

خۆ پیشاندان کاتژمێر ١٣ بە کاتی ئەورووپای ناوەندی لە بەر دەرکی وێستگەی ناوەندی شەمەندەفەر لە ناوەندی شاری ئۆسلۆ بە ڕاگرتنی خولەکێک بێدەنگی دەستی پێکرد، دواتر دروشمی ژن، ژیان ئازادی بە زمانەکانی کوردی، فارسی و نۆروێژی دەوتران و کۆمەڵێک دروشمی دیکە لە پشتیوانی شۆڕشەکەدا و پشتیوانی لە داخوازییەکانی ژنان دەوترانەوە.
چەند هەنەر مەند کە بریتی بون لە بەڕێان، بەهار فاتمی، هێدی قادری و مەدینە خانم یەکی سرودێکی شۆرشگێڕانەیان پێشکەش کرد، پەیام و دروشمی تایبەت بە خۆپیشاندانەکە ناوخنی بەرنامەکە بوون.
بەشدار بوان پلاکاردگەلی تایبەت بە شۆڕشی ژینا و وێنە و ئاڵای کوردستان و ئاڵای حیزبەکان هێماکانی دەستی خۆپیشاندەران بوون.
خۆ پیشاندان پاش یەک کاتژمێر بە دروشمی ژن، ژیان، ئازادی کۆتایی پێهات
پێکهێنەرانی ئەو خۆپیشاندانە بریتی بوون لە:
یەکێتی ژنانی دیموکراتی کوردستان
کۆمەڵەی ژنانی ڕۆژهەڵات
کومیتەی ژنانی ڕێکخراوی نۆروێژی ئێرانی
کۆمەڵەی ژنانی ڕۆژهەڵات 

کومیتەی نۆروێژ