راگەیاندن

روانگە و هەڵوێستی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێرانە کە لە بەڵگە پەسەندکراوەکانی کۆنگرەی پانزدهەمی کۆمەڵە

11:31 - 5/2/2024

روانگە و هەڵوێستی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێرانە کە لە بەڵگە پەسەندکراوەکانی کۆنگرەی پانزدهەمی کۆمەڵە

ئەم دەقەی خوارەوە روانگە و هەڵوێستی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێرانە کە لە بەڵگە پەسەندکراوەکانی کۆنگرەی پانزدهەمی کۆمەڵەیە.

روانگە و هەڵویستەکان

پێشەکى
نزیک بە نیو سەدە لە سەرەتاى خوڵقان و ڕسکانى کۆمەڵە تێپەڕ دەبێت. یەکەم پۆل و شانەکانى کۆمەڵە وەکوو رێکخراوێکى شۆڕشگێڕى پێشکەوتنخواز، بەشێوەى نهێنى، لە رۆژى پێنجى خەزەڵوەرى سالى 1348ى هەتاوى، رێکەوتى …ى ئۆکتۆبرى ساڵى 1969ى زاینى هاتنە دامەزران.
مانەوەى کۆمەڵە بۆ ماوەى نزیک بە دەهەیەک لە بارودۆخى سەختى ئەمنیەتیدا، بەرگە گرتنى زیندان و ئەشکەنجەى زۆرى هەڵسووڕاوانى کۆمەڵە و پاراستنى گرینگترین نهێننیەکان و درێژەدان بە کارى سیاسى و رێکخراوەیى لەو هەلومەرجە دژوارەدا، ڕەگاژۆکردنى لەنێو کۆڕوکۆمەڵى کرێکاران و جووتیاران و خوێندکاران و مامۆستایان و ژنان و توێژە چالاکەکانى کۆمەڵگاى کوردستانى رۆژهەڵات و چنینى تۆڕێکى پتەوى رێکخستن لە شار و گوندەکان، هێنانە ئارا و پەرەپێدانى گوتارێکى نوێخوازانە و سەردەمیانە لەنێو توێژى رووناکبیرانى ئەو سەردەمەى کوردستان بە خوێندنەوەیەکى نوآ و سەرنجڕاکێش، هاندان و رێکخستن و بەڕێوە بردنى بەشى هەرەزۆرى بزووتنەى شۆڕشگێڕانە و ئازادیخوازانەى کوردستانى رۆژهەڵات لە کاتى سەرهەڵدانى خەباتى سیاسى جەماوەرى لە ئێران بەدژى رژیمى پاشایەتى و پێشەنگایەتى کردنى جەماوەر لە قۆناغى راپەڕینى کۆتایى ئەو رژیمەدا، ئەمانە کورتەى کارنامەى کۆمەڵەن لە دەهەى سەرەتایى خەباتى ژێرزەمینیدا تا هاتنە سەرکارى رژیمى کۆمارى ئیسلامى ئێران و دەسپێکى چالاکى ئاشکراى کۆمەڵە.
نزیک دەهەیەک دواى دامەزراندنى یەکەم پۆلە نهێنییەکان، لە 26ى رێبەندانى ساڵى 1357 رێکەوتى 16ى فێڤریەى 1979، کۆمەڵە چالاکیى ئاشکراى خۆى راگەیاند و لە ماوەیەکى کورتدا لە رێکخراوێکى تۆکمەى سەردەمى نهێنى¬کارییەوە بەخێرایى پەرەى سەند و وەکوو حیزبێکى جەماوەرى خاوەن گوتار و خاوەن قەوارە خۆى چەسپاند. بەدەستپێکى خەباتى ئاشکراى خۆى، کۆمەڵە پێى نایە قۆناغێکى نوآ و رێگەى بەجەماوەرى کردنى گوتارى پێشکەوتنخواز و ئازادیبەخشى لە کوردستاندا خۆش کرد. مێژووى دواتر نیشانى دا کە پێکهاتنى کۆمەڵە و خۆ ڕاگرتنى بۆ ماوەى دەهەیەک و دواتریش دەسپێکى چالاکى ئاشکراى، بوون بە سەرەتاى قۆناغێکى نوآ لە ژیانى سیاسى هەموو کۆمەڵگاى کوردستانى رۆژهەڵاتدا.
کۆمەڵە لە زۆر بوواردا پێشەنگ و ڕچەشکێن بووە و مۆرکى خۆى لەسەر فەرهەنگ و سیاسەتى کۆمەڵگاى کوردستان و بزووتنەوەى رزگاریخوانەى گەلى کورد داناوە. ئەمڕۆ قسە لە بابەتگەلى وەکوو یەکسانى ژن، ئازادى رادەربڕین و رەخنە گرتن، پلورالیزم و فرەچەشنى سیاسى، خەباتى مەدەنى و جەماوەرى و هتد.. ئاساییە، بەڵام با لەبیرمان نەچێتەوە کە سى چل سالڕ لەوە پێش بآئاگایى یان دژایەتى ئەو چەمکانە لە کوردستان کەم نەبوون و بآهێزیش نەبوون. کۆمەڵە بە کردەوە پشتگیرى لەو چەمکانەى دنیاى مۆدێرن کرد، لەپێناو چەسپاندنى ئەو دەسکەوتانەدا خەباتى کرد و تەنانەت قوربانیشى بۆ دا. کۆمەڵە بەردەوام هاندەر و دەسپێشخەرى هەڵپێچانى کۆسپەکانى لەسەر ڕێى گەشەى بیر و کردارى دێمۆکراتیک و سەردەمیانە بووە و نەقشى بەرچاوى لەوەدا نواندووە کە سەرەنجام ببنە بەشێک لە فەرهەنگى سیاسى جێکەوتووى کۆمەڵگاى کوردستان.
راستە، کۆمەڵە رێکخراوێکى نهێنى بەدیسپلین و بەبیروباوەڕ و بەرگەگر بوو، بەڵام هەروەکوو ئەو راستیانەى سەرەوە نیشانى دەدەن، کۆمەڵە هەروەها گوتارێکى نوێى پێشکەوتنخوازانە و بزووتنەوەیەکى گەورەى سیاسیش بوو کە بەدەورى ئەو گوتارەدا خوڵقا و تا ئێستاش بەردەوامە. کۆمەڵە هەم نوخبەى پێشکەوتنخواز و عەداڵەتخوازى سەردەمى گرتە خۆ و هەم بوو بە دەنگى هەموو بەش خوراوانى کۆمەڵگاى کوردستان، ڕەگاژۆى کردە ناو گەڕەکە هەژارنشینەکان، تێکەڵاوى پەرواێزنشینەکان و کرێکارانى کوورەخانەکان و زەحمەتکێشانى لادێکان بوو، بوو بە دەنگى ئەوانەى تا دوێنآ لە کۆمەڵگادا دەنگیان نەبوو. کۆمەڵە لە هەموو تەمەنیدا هەوڵى داوە ئەو هێزانە بکا بە سوار کە هەمیشە پیادەى مێژوو بوون. زێدەڕۆیى نابآ ئەگەر بڵێین بەدواى سەرهەڵدان و هاتنەئاراى کۆمەڵە و گوتارەکەى و خەباتەکەى، کوردستانى رۆژهەڵات پێى نایە قۆناغێکى نوێ و بۆ هەمیشە لەگەل ڕابوردوو سنوورێکى کێشا.
لە مێژووى خەباتى کۆمەڵەدا، قوربانى و سەختى و هەوراز و نشێو کەم نەبوون. بە هەزاران گیانبەختکردوو و کەم ئەندام، بەهەزاران بنەماڵەى جەرگ سووتاو، بە هەزاران بەندکراوى سیاسى و دوورخراوە، لەکار دەرکراو، مالڕ زەوتکراو و لە خوێندن بێبەشکراو، ئەو قوربانیانە بوون کە گەلى کورد بۆ رزگارى خۆى و بۆ ئازادى و بەختەوەرى و دادپەروەرى لە رێگەى کۆمەڵەوە بەخشیویەتى. کارەساتى دڵتەزێن و بەسەرهاتى ناخۆشیش لە میژووماندا کەم نەبووە. کۆمەڵە تەنیا حیزب و لایەنێکى کوردە کە بێجگە لە کوردى باشوور و وێڕاى ئەوان و لەسەر ئەوان کیمیاباران کراوە و بەر ئەنفال کەوتووە. هەروەها لایەنێکیشە کە لە کاتى سەرهەڵدان و هێرشى داعش بۆ سەر هەرێمى کوردستاندا بە ئەرکى نیشتمانى خۆى زانیوە کە بەشدارى ئەو خەباتە چەکدارییە بکات و بەڕووى سوور ئەو ئەرکەى بەجآ گەیاندووە و لە داهاتووشدا بۆ ئەنجامى ئەو خزمەتە نیشتمانییە ئامادەیە.
کۆمەڵە لە ساڵى 1379ى هەتاوى واتا ساڵى 2000ى زایینى، جارێکى دیکە بەخۆیدا چووەوە، ئاسەوارى چەقبەستوویى ئیدەئۆلۆژیکى لەخۆى داتەکاند و بە لێکدانەوەیەکى ورد و زانستیانە توانى خۆى نوآ بکاتەوە و لەگەلڕ گۆڕانکارییەکان و پێویستییەکانى سەردەم و داخوازییەکانى نەوەى نوێى کوردستان خۆى بگونجێنێت. ئەم هەنگاوە بوێرانەیە کە لە مێژووى ئێمەدا بەناوى “ساغبوونەوەى کۆمەڵە” ناسراوە، بوو بە هۆى بووژانەوەیەکى گەورەى سیاسى کۆمەڵە لە کۆمەڵگاى کوردستان و ڕێگەى بۆ گەشە و پێشکەوتنى زۆرترى ئەم ڕەوتە کردەوە و لەناو بزووتنەوەى پێشکەوتنخواز و دێمۆکراسیخوازى ئێرانیشدا دەنگى دایەوە.
جێگەى ئاماژەیە کە هەموو ئەم دەسکەوتانەش لە بارودۆخێکدا دەستەبەر کراون کە کۆمەڵە لە سەرجەمى تەمەنى نزیک بە پێنج دەهە خەباتى خۆیدا تەنیا کەمتر لە دوو سالڕ لە نیمچە ئازادییەکدا ژیاوە، باقییەکەى یان ئیستیبدادى پاشایەتى بووە یان لەو خراپتر دیکتاتۆرى رەشى کۆمارى ئیسلامى زالڕ بووە.
لەم بارودۆخەدا، کۆنگرەى پازدەهەم بەپێویستى دەزانآ جارێکى دیکە سەرخەتى روانگه و سیاسەتەکانى لەم قۆناغەدا لە بەڵگەنامەیەک بەناوى “روانگە و هەڵوێستەکان” بەڕوونى رابگەیەنێت و بیخاتە بەردیدەى هەمووان و بانگەوازى هەموو تێکۆشەران و خەباتکارانى کوردستان بکا بۆ پشتگیرى و خەبات لەو پێناوەدا.

یەکەم. کۆمەڵە و نیزامى کۆمارى ئیسلامى. کۆمارى ئیسلامى ئێران رژیمێکى دیکتاتۆرى تۆتالیتەر و سەرکوتگەرە کە گشت بووارەکانى ژیانى تاک و کۆمەڵگاى خستۆتە ژێر چنگى خۆى و هەموو دەسەڵاتى سیاسى و ئابوورى لە دەست ویلایەتى فەقیهدا تاپۆ کردووە.
ئەم نیزامە لەسەر بنەماى بآماف کردنى زوربەى زۆرى کۆمەڵانى خەڵک، ستەم و بآمافى نەتەوەکان و ئایینە جیاوازەکان و ژنان و جیابیران دامەزراوە و ئەو هەڵاواردن و بآمافیانەى کردووە بە یاساى بنەڕەتى وڵات. رێگە گرتن لە گەشەى کۆمەڵگەیەکى مەدەنى ئازاد، نەهێشتنى ئازادییە سیاسى و پیشەیى و تاکەکەسییەکان، نەهێشتنى ئازادى بیروباوەڕ و راگەیاندن و رۆژنامەکان، نەهێشتنى دام و دەزگاى قەزایى سەربەخۆ و ئاواڵە کردنى دەستى ئۆرگانە ئەمنییەتییەکان و ڕەوایى دان بە ئەشکەنجە و ئازارى زیندانییەکان بە ناوى “تەعزیرى شەرعى”، ئەمانە پێناسە و کارنامەى راستەقینەى کۆمارى ئیسلامین. کۆمارى ئیسلامى ئێران یەکێک لە گەورەترین پێشێلکارەکانى مافى مرۆڤە لە جیهاندا.
کۆمارى ئیسلامى وڵاتى ئێرانى نوقمى گەندەڵى، رانتخۆرى، هەژارى، داڕووخانى ئابوورى، پەککەوتەیى بەرهەم هێنان و بێکارى لە ڕادەبەدەر کردووە. کۆمارى ئیسلامى زیاتر لە هەموو داگیرکەر و تاڵانکارێکى بێگانە سەروەت و سامانى وڵاتى هەڵلووشیوە یان بە فیڕۆى داوە، ژینگەى کاول و چەپەلڕ کردووە، ئاوى نەهێشتووە، ناکارامە و بآکەڵکە و هەموو کۆمەڵگاى ئێرانى بەرەو داڕزان بردووە.
لە سیاسەتى دەرەوەدا، کۆمارى ئیسلامى رژیمێکە کە سى و هەشت ساڵە وڵاتى ئێرانى فڕآ داوەتە ناو قەیران لەدواى قەیران، بۆتە گەورەترین ڕێکخەر و داڵدەدەرى تێرۆریزم لە ناوچەکەدا و دوژمنایەتى هەموو دراوسێکانى بۆ خۆى کڕیوە و ماکى بڵاو کردنەوەى نەفرەت و قینى مەزهەبى لە رۆژهەلاتى ناوەڕاستە.
ئەو رژیمە بەتایبەتى دژى هەموو مافێکى ئینسانى و ڕەواى گەلى کورد وەستاوەتەوە و نزیکەى سى و هەشت ساڵە کە بە ئاگر و ئاسن کوردستان دەکوتآ، تەنیا بە زمانى گرتن و کوشتن لەگەلڕ خەڵکى کوردستان دواوە و هەموو هەوڵێکى گەلى کوردى بۆ چارەسەرى ئاشتیانەى پرسى کورد لە ئێران پەک خستووە. کۆمارى ئیسلامى سەروەت و سامانى ژێرزەمینى کوردستانى بەتاڵان بردووە، هەوڵى داوە پێکهاتەى دێمۆگرافى کوردستان بگۆڕآ، کەمترین سەرمایەگوزارى و پیشەسازى و ئاوەدانى لە کوردستان بەڕێوە بردووە بەڵام زۆرترین ڕێژەى ئیعدام و ئیعتیاد و بێکارى و تەقەکردنى نایاسایى و ڕەشەکوژى بۆ کورد تەرخان کردووە، خوێندن بە زمانى زگماک ئێستاش لە سەدەى بیست و یەکدا قەدەغەیە. لە سایەى ئەم نیزامەدا، کورد دەسەڵاتە ئیدارییە باڵاکانى لێ قەدەغەیە، خوێندکارانى کورد لە هەمووان زیاتر بەر تیغى گوزینەش دەکەون و لە خوێندن بآبەش دەکرێن، حیزبە سیاسییەکان کە هەڵقوڵاوى ناخى کۆمەڵگا و خۆشەویستى کۆمەڵانى خەڵکن قەدەغە و قاچاغن و هەمیشە لەبەر دەم هەڕەشەى تێرۆریستى و خراپەکارى دان.
گۆڕانکارى لە نیزامى سیاسى وڵاتى ئێران و لاچوونى رژیمى کۆمارى ئیسلامى پێویستییەکى ئابوورى، سیاسى، فەرهەنگى، ئەخلاقى و مرۆیى بۆ هەموو خەڵکى ئێرانە و بۆ کوردیش بەتایبەت ڕێگەخۆشکەرى گەشە و تواناى تازەیە بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانى. لەڕاستیدا، کەس بەئەندازەى کورد لە درێژە کێشانى ئەو رژیمە زەرەرمەند نییە و کەسیش بەقەدەر ئەو لە گۆڕانکارى سیاسى سوودمەند نابێت. بەڵام ئەم ئەرکە نە بەتەنیا لە ئەستۆى بزووتنەوەى رزگاریخوازى کوردستان و نە لەتواناشى دایە، بەڵکوو ئەرکێکە لە ئەستۆى هەموو کۆمەڵانى خەڵکى ئێرانە.
کۆمەڵە هەر لە سەرەتاى هاتنە سەرکارى ئەو رژیمەوە پێشەنگى قبوولڕ نەکردنى ئەو دەسەڵاتە گەندەلڕ و ستەمکارە بووە و ئەو بەرچاوڕوونییەشى بە کۆمەڵگاى کوردستان بەخشیوە. ئێمە جارێکى دیکەش رایدەگەیەنین کە خوازیارى هەڵپێچانى کۆمارى ئیسلامى و نیزامى ویلایەتى فەقیهین و بۆ گۆڕانکارییەکى بنەڕەتى لە نیزامى سیاسیدا  هەولڕ دەدەین کە ئێران بکاتە کۆمەڵگایەکى ئازاد و دێمۆکرات، سێکولار، فێدراتیڤ و دادپەروەر کە تێیدا مافە رەواکانى گەلى کورد بەتەواوى چەسپێندراون.

دووهەم. کۆمەڵە و پرسى کورد لە ئێران. پرسى کورد لە ئێران پرسى نەتەوەیەکى بێبەشکراوى سەرکوتکراوە و بزووتنەوەکەشى بزووتنەوەى رەواى گەلێکى ئازادیخوازە. کۆمەڵە هەر لە سەرەتاى پێکهاتنیەوە ئاڵاهەڵگرى رزگارى نەتەوەیى و دروشمى مافى دیارى کردنى چارەنووس بۆ گەلى کورد و داکۆکیکارى شێلگیرى مافەکانى بووە و جارێکى دیکەش لەسەر ئەو مافە ڕەوایانە پێداگرى دەکات. بەکورتى و بەپۆختى، کۆمەڵە بۆ دامەزراندنى دەسەڵاتى خەڵکى کوردستان بەسەر خاکى کوردستاندا تێدەکۆشێت. هەر لەو سۆنگەیەشەوە، کۆمەڵە رێکخستن و رێبەرى کردن و بەسەرکەوتن گەیاندنى بزووتنەوەى رزگاریخوازانەى گەلى کورد بە ئەرکى سەرشانى خۆى دەزانآ و شێلگیرتر لە هەمیشە لەو پێناوەدا هەولڕ دەدات. لەو ئاراستەیەشدا کۆمەڵە لە هەموو شێوازەکانى خەبات بۆ دەستەبەر کردنى ئەو ماف و داخوازییانە کەڵک وەردەگرێت و بۆ هەر چەشنە هاوکارى و ئیئتیلاف و یەکگرتووییەک کە بە ئامانجەکانى ئەو بزووتنەوەیە خزمەت بکا، ئامادەیە و هەوڵى بۆ دەدا.

سێهەم. کۆمەڵە و کرێکاران و زەحمەتکێشانى کوردستان. کۆمەڵە هەر لە سەرەتاى دامەزرانییەوە هاوکار و هاندەر و داکۆکیکارى خەباتى کرێکاران و زەحمەتکێشانى شار و لادێکان بووە و کار کردن و خەبات لە پێناوى ماف و بەرژەوەندییەکانى ئەوان پێناسەى نەسڕِاوەى کۆمەڵەیە. کۆمەڵە و کادرەکانى هەر لەسەردەمى خەباتى نهێنییەوە لە تووتنەوانەکان و جووتیارانى زەحمەتکێشەوە بگرە هەتا کرێکارانى جادەسازى و بیناسازى و کوورەخانەکان و کارگە و کارخانەکانى کوردستان و هەتا کرێکارە وەرزییەکان و کۆڵبەران، تێکەڵاوى ژیان و خەباتى کرێکاران و زەحمەتکێشانى شار و لادێکانى کوردستان بوون. هێنانە ئاراى گوتارى داکۆکى لە کرێکار و مافى کرێکارى لە ئاستێکى فراوانى کۆمەڵایەتیدا، بڵاو کردنەوەى خۆوشیارى چینایەتى و سیاسى و رێکخراوەیى بە کرێکاران و ئاشنا کردنى ئەوان بە مافەکانیان و پێبەخشینى رێز و بڕوا بەخۆیى، تێکەڵاوى و هاوخەباتى و چوونە ناو کرێکاران و زەحمەتکێشان و پەراوێزنشینەکان، ئەمانە بەشێکى جیانەکراوەى مێژووى کۆمەڵە و هەروەها بەشێکى دانەبڕاو لە بەرنامە و خەباتى ئێستایەتى.
کۆمەڵە هەموو ژیانى دژى چەوسانەوە و ستەمکارى وەستاوەتەوە. کۆمەڵە پارێزەرى ماف و بەرژەوەندەکانى چینى کرێکار و زەحمەتکێشە و لە مافى کرێکاران بۆ خۆرێکخستنى ئازاد و سەربەست و لە سەندیکا و رێکخراوە کرێکارییە سەربەخۆکان و لە یاساى کارێکى سەردەمیانەو دادپەرەوەرانە کە بتوانآ مافى کرێکاران بپارێزى پشتیوانى دەکا و بەکردەوە هەوڵى بۆ دەدا. 

 
چوارەم. کۆمەڵە و بزووتنەوە کۆمەڵایەتى و مەدەنییەکان. کۆمەڵە لە هەموو مێژووى خۆیدا پێشەنگ و ئاڵاهەڵگرى خەباتى جەماوەرى و مەدەنى لە کوردستانى رۆژهەڵات بووە. مێژووى چەند دەهەى رابوردووى کوردستان گەواهى ئەو راستییەیە. یەکیەتى جووتیاران و رێپێوانە مێژووییەکان بەرەو مەریوان، شوراى گەڕەکەکان و بنکەکانى سنە، شوراى گوندەکان، “کانونى معلمان” و “شوراى دانش ئامووزان”، رێکخراوەگەلى کرێکاران و بێکاران، ، رێکخراوەگەلى ژنان، گەورەترین مانگرتنەکان و رێپێوانەکان، بزووتنەوەى مامۆستایان، بزووتنەوەى روو لە گەشەى ژینگەپارێزى لە کوردستان، خەبات بۆ پاراستنى مافى منداڵان، خەبات بۆ لێخۆش بوون و پەکخستنى مەکینەى ئیعدام لە کوردستان، کۆڕ و کۆمەڵى هونەرى و ئەدەبى و بابەتگەلى لەم چەشنە، لە مێژووى کۆن و نوێى کۆمەڵەدا تۆمار کراون. بەگشتى، کۆمەڵە بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکان و خەباتى مەدەنى بە بەشێکى حەیاتى خەباتى خۆى زانیوە و دەزانآ و بەتایبەتى لەم قۆناغەدا پشتگیرى و بەشدارى و هاوخەباتى لەگەلڕ بزووتنەوە مەدەنى و کۆمەڵایەتییەکان بە بووارێکى سەرەکى خەباتى رەواى کۆمەڵانى خەڵکى کوردستان دەزانآ و بەگەرمى پشتیوانى خۆى لە هەموو چالاکییەکانى ئەو بووارە دەردەبڕآ و بەشدارى و دەستپێشخەرى لەو خەباتانەدا بە ئەرکى سەرشانى هەڵسووڕاوانى کۆمەڵە دادەنێت.

پێنجەم. کۆمەڵە و مافى ژن. کۆمەڵە حیزبى پێشەنگ و ڕچەشکێنى مافى ژنانى کورد و ئاڵاهەڵگرى یەکسانیخوازى رەگەزى و خەباتکارى ئەو بووارە بووە. هێنانە ئاراى گوتارى رزگارى ژن و بە جەماوەرى کردنى لە کوردستانى رۆژهەڵات، پێشەنگایەتى کردنى خەبات بۆ یەکسانى مافى ژنان و بەرێکخراو کردنى ئەو خەباتە و خوڵقاندن و پێشەنگایەتى کردنى دیاردەى پێشمەرگایەتى ژنان بۆ یەکەم جار لە مێژووى هەموو کوردستاندا، ئەمانە خاڵێکى درەوشاوەى کارنامەى خەباتى کۆمەڵەن.
کۆمەڵە کار کردنى زۆرتر و چڕوپڕتر لەسەر ئەو بزووتنەوەیە بە ئەرکى سەرشانى خۆى دەزانآ و لەوانە گەڵاڵە کردن و راگەیاندنى مافنامەى ژنى کورد بۆ بەخشینى وشیارى و تواناى زیاتر بە بزووتنەوەى یەکسانیخوازى ژنانى کوردستانى رۆژهەڵات و هەروەها تواناسازى ژنان لە نێوخۆى حیزبدا بە ئەرکێکى پێویست دادەنێت. 

شەشەم. کۆمەڵە و خەباتى پێشمەرگانە. پێشمەرگایەتى و خەباتى پێشمەرگانە، بووارێکى گرینگ و چارەنووسسازى خەباتى گەلى کورد بۆ رزگارى بووە و هەیە. کۆمەڵە وەکوو دامەزرێنەرێکى خەباتى پێشمەرگانە لە کوردستانى رۆژهەڵات و وەکوو خاوەنى هەزاران پێشمەرگەى شەهید، جارێکى دیکەش  لەسەر گرینگى هێزى پێشمەرگە، لەسەر کاریگەرى ئەو هێزە لە دەستەبەر کردنى ئازادى و رزگاریدا پێداگرى دەکات. بەبڕواى ئێمە هێشتا قۆناغى خەباتى پێشمەرگانە لەکوردستانى ئێران کۆتایى نەهاتووە، بەتایبەتى لە حاڵێکدا کە هەموو بووارەکانى خەبات و چالاکى بەربەست کراون، ئەم شێوازە لە خەبات وەکوو کۆڵەکە و بڕبڕەى پشتى بزووتنەوەى رزگاریخوازانەى گەلى کورد جێگەى خۆى ماوە. هێزى پێشمەرگە وەکوو پاڵپشتێکى گرینگ بۆ خەباتى مەدەنى و سیاسى، وەکوو راگرى ورە و هیواى کۆمەڵانى خەڵک و قورس کردنى هێزى ئەوان لە پارسەنگى نێوان کورد و دەسەڵاتى ناوەند، وەکوو ترسێنەرى رژیمى کۆمارى ئیسلامى ئێران و رەوێنەرى مەترسى کوشت و بڕ و ئیعدامى بە کۆمەڵى خەڵکى کوردستان لەلایەن ئەو رژیمەوە، وەکوو چەکوشى ئامادەى کۆمەڵانى خەڵکى کوردستان بۆ کاتى راپەڕین و وەکوو بنەمایەک بۆ دامەزراندنى هێزى پارێزەرى سبەى رۆژى نیشتمانى کوردستانى رۆژهەڵات، پێویستییەکى حاشاهەڵنەگر و بآئەملاولایە. کۆمەڵە ئەو هێزە پەرە پێدەدا، راى¬دەهێنآ، پەروەردەى دەکا و بە سیاسەتێکى گونجاو و حیسابکراو لەو پێناوانەدا دەیخاتە گەڕ. 

حەوتەم. رۆژهەڵات تەوەرى و یەکگرتوویى. کۆمەڵە لە ساڵانى رابوردوودا بە گوتار و بەکردار رۆژهەڵات تەوەرى کردۆتە ئاراستەیەک کە لە زۆرێک لە سیاسەتەکانیدا ڕەنگى داوەتەوە. گوتارى رۆژهەڵات تەوەرى، کە خۆشبەختانە دەنگدانەوە و باوەش بۆ کردنەوەیەکى بەرچاوى لە کوردستان بەخۆوە بینیوە، ڕەگى لە قووڵایى ویستێکى گەورەى بزووتنەوەى رزگاریبەخشى کوردستانى رۆژهەڵات و مێژوو و خەباتى هەزاران گیانبەختکردووى ئەو کۆمەڵگایە دایە. هاتنە ئاراى گوتارى رۆژهەڵات تەوەرى و جێگیر بوونى، بەماناى وەستانەویەکى ڕەواى کۆمەڵانى خەڵکە لەحاست بەپاشکۆ کردنى کوردستانى رۆژهەڵات. رۆژهەڵات تەوەرى وشیار بوونەوە و وەستانەوەى نوخبە و جەماوەرە بەدژى ئەو هەوڵە ئاراستەکراوانەى کە دەیانهەوآ بزووتنەوەکەمان بەلاڕێدا بەرن و چەواشەى کەن، پێناسەکەى بسڕنەوە و پێناسەیەکى ساختەى بەسەردا بسەپێنن، ئامانجى لێ بگۆڕن و دوژمنى لەبەر چاو ون کەن و نەهێڵن توانا و پۆتانسیەلى گەورەى ئەو خەڵکە لەپێناو ئازادى و سەربەخۆیى ڕاستەقینەى خۆیدا بکەوێتە گەڕ. رۆژهەڵات تەوەرى، پێداگرییە لەسەر سەروەرى کوردستانى رۆژهەڵات و چەسپاندنى بڕوابەخۆیى و هەستى خاوەنداریەتى ئەوانە بۆ زێدى خۆیان و بزووتنەوەکەیان.  
کۆمەڵە، هەروەها دەستەبەر کردنى یەکگرتوویى لە کوردستانى رۆژهەڵات بە مەرجێکى پێویستى سەرکەوتنى بزووتنەوەکەمان و بە ئاواتێکى ڕەواى کۆمەڵانى خەڵکى کوردستان دەزانآ و هەر لەو سۆنگەیەشەوە هەوڵدان بۆ ئەو یەکگرتووییە بە ئەرکێکى گرینگى خۆى دادەنآ. لەدرێژەى هەوڵەکانى خۆمان بۆ بەرەیەکى کوردستانى، لە قۆناغى ئێستادا و بەلەبەر چاو گرتنى سەرجەمى بارودۆخەکە، بەبڕواى ئێمە هەنگاوى گونجاو و عەمەلى لەپێناو ئەو یەکگرتووییەدا کۆبوونەوە لە دەورى پلاتفۆرمێکى هاوبەشە. کۆبوونەوەى هەموو حیزبەکان و دواتریش هەموو هەڵسووڕاوان و چالاکان و بەگشتى هەموو کۆمەڵگا لە دەورى پلاتفۆرمێکى هاوبەش هەنگاوێکە بۆ هەمووان پێویستە و بە هەمووانیش هەڵدەگیرآ. ئەو پلاتفۆرمە دەتوانآ هەڵگرى خاڵە بنەمایى و سەرەتاییە هاوبەشەکان بێت و لەدرێژەى خۆیدا ببێتە ڕێگەخۆشکەر و بەردەبازى گەیشتنمان بە بەرەیەکى یەکگرتووى کوردستانى رۆژهەڵات.

هەشتەم. کۆمەڵە و خەباتى پارچەکانى دیکەى کوردستان. کۆمەڵە بڕواى تەواوى بە پشتیوانى و هاوخەباتى لەگەلڕ پارچەکانى دیکەى کوردستان هەیە و لە مێژووى خۆیدا نیشانى داوە کە بەکردەوە بەو پڕەنسیپە پابەندە و لەو پێناوەشدا قوربانى داوە. کۆمەڵە ئێستاش وەکوو هەمیشە پشتگیرى خۆى بۆ خەباتى هەرکام لە پارچەکانى دیکە و سۆز و خۆشەویستى و پەرۆشى خۆى بۆ ئەوان و خەباتەکەیان و ئامادەیى خۆى بۆ هەموو هاوکارى و هاوخەباتییەکى پێویست دەردەبڕێت. لە هەمان کاتدا، کۆمەڵە لەو بڕوایە دایە کە دەبآ تایبەتمەندى مێژوویى و سیاسى و فەرهەنگى هەر کام لە پارچەکانى کوردستان دانى پێدا بندرآ و ڕیز لە ئیرادە و خەبات و ویست و داخوازییەکانیان بگیرێت. لە ڕوانگەى ئێمەوە هەر کام لە بەشەکانى کوردستان لە بڕیاردانى چارەنووسى خۆیان و هەڵبژاردنى دروشمى خۆیان و ڕیبازى خەباتیان سەربەخۆن و هەموو هەوڵێک بۆ دەستێوردان و خۆداسەپاندن و بەدیل سازى و بەپاشکۆ کردن رەد دەکەینەوە.

نۆهەم. کۆمەڵە و بزووتنەوى دێمۆکراسیخوازى ئێران. گۆڕانکارى سیاسى لە کۆمەڵگاى ئێران و لابردنى مۆتەکەى دیکتاتۆرى مەرجى سەرەکى پێشکەوتنى سیاسى و ئابوورى و فەرهەنگى وڵاتى ئێرانە و بە کەوتنە گەڕى تواناى کۆمەڵانى خەڵک لە هەموو ئێرانیش دەتوانآ بیتە دى. ئەو گۆڕانکارییەش لە ئاستێکى بەریندا دەروازە بۆ گەشەى سیاسى کوردستانى ئێران دەکاتەوە و بارودۆخى لەبار بۆ بزووتنەوەى مافخوازانەى کوردستان و هاتنە دى ئاوات و داخوازییەکانى دەهێنێتە ئاراوە. بەبڕواى ئێمە بەرژەوەندێکى هاوبەش بۆ گۆڕانکارى دێمۆکراتیک و پێویستییەکى بابەتى و واقیعى بۆ هاوکارى و هاوخەباتى لە نێوان بزووتنەوەى کوردستان و بزووتنەوەى دێمۆکراسیخوازى لە ئێراندا بوونى هەیە. کۆمەڵە بە لێکدانەوەیەکى بابەتى و بەرپرسانە، بۆ دەستەبەر کردنى ئەو هاوکارى و هاوخەباتییە هەولڕ دەدا و هەر لە ئێستاوە و لە سەرجەمى ئەو پرۆسەیەشدا پارێزەرى ماف و بەرژەوندییەکانى گەلى کورد دەبێت.


دەهەم. کۆمەڵە و دیپلۆماسى جیهانى. ئێمە ناساندنى کوردى رۆژهەڵات و گرفتەکان و داخوازییە ڕەواکانى بە دنیاى دەرەوە و راکێشانى پشتگیرى جیهانى بۆ بزووتنەوەکەى بە ئەرکێکى سەرەکى خۆمان دەزانین و لەو بڕوایە داین کە دەبآ بە هەوڵێکى بەردەوام ئەو پەراوێزکەوتنەى کوردستانى رۆژهەڵات قەرەبوو بکرێتەوە و بتوانین جێگەى شیاوى خۆمان لە کۆمەڵگەى نێونەتەوییدا پەیدا بکەین. جەختیشى لەسەر دەکەینەوە کە کاریگەرترین میکانیزم بۆ مەبەستە، کارى هەماهەنگ و پێکەوەیى هەموومانە