بیرەوەری

دەست و لاقی پێشمەرگەیان لە خەنەی سوور گرت! (بەشی یەکەم)

12:23 - 15/5/2021

دەست و لاقی پێشمەرگەیان لە خەنەی سوور گرت! (بەشی یەکەم)

زستانێکی گەلێک ساردبو، بەفرێکی زۆر باریبو،  نەماندەزانی و لامان گرینگ نەبو پلەی سەرماکە تا چەندە ژێر سفرە . تەنیا دەمانزانی لێومان خەریکە دەتەقیت، دەستو لاقمان بێ هەست دەبون هیچ پەلەوەرێکت لە دەرەوە نەدەدیت .

جارجار دەنگی سەگوەری ئاوایمان دەبیست، بەفرەکە وەک بەردی لێ هاتبو لە زۆر جێگا کە بەسەریدا دەروشتی و دەشکا لاقی بریندار دەکردین . دونیا داروبەرد چیاکان و چۆمەکان دەتگوت لە پارچەیەکی سپیت گرتوە، لە هەندێک شوێن دارەکان دەبیندران، لە دورەوە رێویەکی برسی هاتە نزیک سەنگەرەکەمان هەستت دەکرد ئەو رێویە خەبەرێکی پێیە و بەس ئێمە لێ تێناگەین، یان ئێمەی زۆر پێ شێتە کە لەو رۆژە ساردەدا بەو بەیانیە زوە چ دەکەن ئەم پۆلە پێشمەرگە لە نێو ئەم بەفرەدا خویان شاردوتەوە. بەڵام زانی کە لە ێیمەی پێشمەرگە هیچی وەدەست ناکەوێت رۆیشت و چەند جارێک ئاورێکی دەداوە لە ئیمە و دەێگوت رەنگە ئەم پێشمەرگانە چاوەرێ هاورێکانیان بکەن یان خۆیان لە شتێک لە سەر ئەم جادەیە مات داوە. چەند ساعاتێک گوزەرا، مام رێویش رۆیشت و بەجێی هێشتین. هیچ کەسمان نەدەدیت، جارجار دانەدانە ماشینێک لە بانەوە دەرویشت بەرەو سەردەشت.
 ئێمە دەستو لاقمان دەتگوت دەرزیت پیدا کردون خەڵکی ئاوای خواجامیر و ئاوای سوێروی و شوێ ئەو رۆژە دەیان زانی زۆر ساردە ئاژەڵەکانیان نەبردە دەرێ، لە ماڵێ لە تەویلەکاندا رایانگرتبون و گیاو گەڵایان دەدانی و خۆشیان لە مالێدا بون، کورەی داریان گەرم کردبو لە هەمو قوڵە کورەیەک دوکەڵ دەهاتە دەرێ، ئێمەش چاوەرێین فەرماندەکەمان بریاریک بدا کە بروێین لیرە و بینە دەرەوە ئەگەر بتوانین هەستین لە جیگای خومان و بچین بو ئاوایەک خۆمان گەرمکەینەوە تاکو رەق نەبوینەوە. دوکەڵی کورەی گەرمی ئاوایەکان ئەوەندەی دیکە ئێمەی بردە ناو سەرماکەوە، رومەتمان، لێوەکانمان وردەوردە دەتەقی، پەنجەکانمان بێ هێز دەبون، توانای هەڵگرتنی کڵاشینکۆفەکەم لە دەستەکانمدا نەمابو. ئێمە هەمومان کەم تەمەن بەلام باوەر بەخۆ بوین، بەڵام میزە چرکەمان پێ کەوتبو نەمان دەزانی چۆن خۆمان رابگرین لە سەنگەردا و میز نەکەین، جارجار دلۆپێک میز دەهات و دەبو بە سەهوڵ و پانتوڵەکەمان بە بەفرەکەوە دەیبەست بەلام هەستمان نەدەکرد چونکە سەرما هەستی مراندبوین. چومە خەیاڵی ئەو رۆژانەی کە مەقەرمان لە ئاوای نجنێ خوارو بو، کەسوکاری پێشمەرگە لە شارەوە دەهاتن بو لامان و هەر کەسەو شتێکی لە گەڵ خۆی دەهینا و چەند رۆژێک لامان دەمانەوە. رۆژێک من نامەیەکی عاشقانەم لە گەڵ جوتیک گۆرەوی و جوتیک دەستکێشی گەرمم بۆ هات کە لە لایەن کچێکەوە لە شاری بانەوە بۆمی ناردبو کە پێشتر یەک دو جارێ یەکترمان دیتبو و هەردوکمان لە نگای یەکەمدا عاشقی یەک ببوین کە وەسف کردنی زۆر زەحمەتە ئیستا. لەو نامەدا باسی ئەو چەند جارەی کردبو کە لە مەقەری نجنێ یەکترمان دیت و دڵمان بە یەک خۆشبو. هەردوکمان زۆر شەرمن بوین و نەماندەزانی چۆن باسی هەستی خۆمان بو یەکتر بکەین ، بەلام هەر نگایەکمان بو یەک چرکەی لە دڵ دەهینا. دڵمان بە هەبونی مەقەرەکە لە ئاوای نجنێ زۆر خۆشبو،  زۆر قەولو قەراری عاشقانەمان دابو بە یەکتر بەلام بە داخەوە لەگەڵ هێرشی بەربڵاوی داگیرکەر لە زەمینو زەمانەوە بو گرتنەوەی مەناتقی ئازادی ژێر دەسەلاتی پێشمەرگە کە بوە هۆی بۆشایەکی گەورە لە نێوان پێشمەرگە و کۆمەڵانی خەڵک بە تایبەتی ئەو ئاوایانەی ئێمە مەقەرمان تێدا هەبو , بوە هۆی ئەوەی کە من و لەتیفەی عاشق بو هەمیشە لێک هەڵبرین و نەمانتوانی پێک بگەین. هەر بۆیە لەو رۆژە ساردەدا کە هەمو گیانم بەستبوی کەوتمە خەیاڵی عەشق و خۆشەویستی و دەمگوت ئەگەر ئێستا دەستکیشەکانم مابان دەبونە هەست و گەرما بو گیانم. چەند رۆژ پێش ئەو سەرمایە هاورێی فەرماندەمان من و دو هاورێی پێشمەرگەی لەگەڵ فەرماندەی دەستەکەمان بەرێ کرد بو نزیکی کەوپێچ و خواجامیر لە ٢ کیلومیتری شاری بانە کە لە چۆنیەتی هاتوچوی بەیانیانی هێزەکانی دوژمن لەو دەڤەرە ئیتلاعاتێکی باش کو بکەینەوە تاکو زەربەیەکیان لێ بدەین و حەقی داگیرکردنی مەقەرەکانمان و بۆشای خستنە نێوان عاشقان و هێزی پێشمەرگە و خەڵکی کوردوستانیان لێبکەینەوە! 
رۆژێکی رون و نە زور سارد بەڵام بەفر زەوی گرتبو، دیتمان لە پایەگای نزیک کەوپێچ ماشینێکی زیلی ئارتەشی ساعات شەشی بەیانی لە پایەگا دێتە دەر بە دەنەفەر تا دوازدە نەفەرەوە و وەک نگەهبان یان تەئمینی جادە لە نێوان کەوپێچ و ئاوای سویروی دایدەنان. هاورێی فەرماندەی دەستە وتی هاورێیان دەبی لەم پێچەدا پێش بلاو بونەوەیان دەبی زۆر بە دەستوبرد لیانبدەین. ئێمە روشتینەوە و سێ رۆژ دواتر لەو روژە ساردەدا هاتینە نزیک جادە ساعات پێنجو نیوی بەیانی لەو رۆژە ساردەدا خۆمان لە بەفردا شاردەوە، هەمومان دەمانزانی ساردە بەڵام دەمانگوت ساعات شەشو نیوی بەیانی ئەم جادەیە و ئەم دەڤەرە لە داگیرکەران دەکەینە دۆزەخ و دەبی لەو سەرمایەدا ئاگر لە خویان و ماشینەکەیان بەردەین. ساعات بو بە حەوتیش هیچ جموجۆلێک لە هیچ شوێنێکەوە نەدەبیندرا تەنیا ئەو رێویەمان دیت. ئەو رۆژە ئەرتەش بریاری دابو لەبەر سەرمای بێ وێنە زۆر درەنگ نگەهبان یان تەئمینەکان بنێرنە سەر جادە. ئەوەی نەیزانیبو ئەوەندە سارەدە فەرماندەکەی ئیمە بو، کات درەنگە هەست و توانی روشتن و هەستانمان تیدا نەماوە خۆین زۆر بە کەمی لە بەدەنماندا دەجولێت، هیچ بەشەرێک یان پەلەوەرێک نابیندریت کە هاتوچو بکات. پاش ئەم چەند ساعاتە لە سەرما و چاوەروانی خۆشبەختانە بریاردرا بگەرینەوە و دانە دانە لە سەنگەرەکانمان بروین، کاتیک ویستم هەستم نەمتوانی وتم بە ئەبوبەکری هاوسەنگەرم ناتوانم هەستم دەستم هیزی تێدا نیە کڵاشینکۆفەکەمی پێ بگرم ئەویش وەک من نەیتوانی و دەبوا زو بروین و بێدەنگ تاکو پایەگای سەر رێگای کەوپێچ و ئاوای سویروی نەمان بینن. بە زۆر زەحمەت هاتینە دواوە، کەس قسە ناکات، هەمومان تورە بەڵام ئارەزو دەکەین بگەینە ناو مڵلی خەڵک لە ئاوای شوی یان ئاوای وشکەدەرە تاکو هەندێک گەرمایمان پێبگات، زۆر دور نەکەوتبوینەوە لە پایەگاوە دایانینە بەر گولەی خومپارە و بە دۆشکە دایانگرتین بەڵام کەسمان تاقەتی روشتن و راکردنی نەبو و ئیمە بە گولەباران و خومپارەکان رازی بوین، ئەگەر بهاتنایە سەرمان زۆر زەحمەتبو بمان توانیبا شەر بکەین. گەشتینە ئاوای شوی خۆمانکرد بە مالاندا خەلک کە زانیان وەزعمان زۆر خراپە هاوکاریان دەکردین و ئەوان دەیانگوت باشە ئیوە شێت بوون نەتاندەزانی ئەوەندە ساردە، خەڵکەکە وتیان دەبی دەستو لاقتان لە خەنە بگرن دەنا ئیستا گەرما لێتان بدات ئازارتان دەگاتی. ژنی دەراوسێی ئەو مالەی ئێمەی تیدابوین بە خاوەن ماڵەکەی ئێمەی گوت ئەم پێشمەرگانە دەستو لاقو لیویان بە سەرما تەقیوە، من تازە خەریک بۆم گەرمایم هەست پێدەکرد ئازاریکی زۆرم هەست پێدەکرد لە ژێر لاقمدا، گورەویم داکەند خۆم دڵم پر بو لە گریان بۆ خۆم و هاوریکانم کە ئازاریکی زۆرمان دەچیشت و پیستمان بە سەرماکە تەقی بو، بەڵام ژنان و پیاوان خەنەیان هێنا و لەگەل ئاو گرتیانەوە و گوتیان بو ئەوەی لیوتان و لاقتان پێستەکەی نەتەقیت و ئازارتان کەمتربێت دەبێ لە خەنەی سورتان بگرین و ئێمەش دەمانزانی ئەم خەڵکە چەندە دڵسۆزانە لە خەمی ئێمەدان، خەڵکی دیکە خۆیان وەک نگەهبان ئاگایان لە هاتوچو دەکرد. هێشتا نەهاتبوینەوە هۆش خۆمان و هەمو گیانمان لە خەنەدابو، ئەلبەت من و چەند هاورێی دیکەم گوێمان لە تەپەتەپی هیلیکۆپتەر بە ئاسمانی دەڤەرەکەوە بو و لە پایەگای کەوپێچ و ئاوای سورویوە دەڤەرەکە گولە باران دەکەن ، خەڵکەکە زۆرتر لە دەنگ و نزیک بونەوەی کۆپتەرەکان دەترسان و نگەرانی ئێمە بون و ئێمەش بەو وەزعەوە خوازیاری شەر نەبوین لە بەر ئاوایەکە و سەرمای لە تاقەت بەدەر و شپرزی جسمی خۆشمان و هاورێی فەرماندەمان دەیزانی زۆر هەڵەبو مانەوەمان لەو بەفرەدا.
دریژەی هەیە .
هەربژین هاوریتان رئوف بانە.