چالاکیەکان
بەرێوەچوونی سمینارێک لە تۆرنتۆی کانەدا بە بۆنەی ٢٦ی رێبەندان بە بەشداری هاورێ عەبدوڵای موهتەدی
05:05 - 15/2/2024
ئێوارەی رۆژی ١١ی مانگی فیبریواری لە شاری تۆرنتۆ لە وڵاتی کانەدا لە لایەن کۆمیتەی تەشکیلاتی کۆمەڵە ، سمینارێک بە بۆنەی ٢٦ی رێبەندان رۆژی کۆمەڵە کە هاوکات بوو دەگەڵ ٥٤ی مین ساڵوەگەری خەباتی کۆمەڵە و هەروەها باس و لێکدانەوە لە سەر ئاکام و ئامانجەکانی شۆرشی ژینا بەرێوە چوو .
بەشداربووانی ئەم سمینارە بریتی بوون لە بەرێز عەبدوڵا موهتەدی سکرتێری گشتی کۆمەڵە ، جێگری سەرۆکی حیزبی کانسرواتیوی کانەدا خاتوو مەلێسا لەتسمەن ، ئەندامی پارلێمانی کانەدا بەرێز عەلی ئێحساسی ، ئەندامی پارلێمانی کانەدا و دۆستی گەڵی کورد بەرێز تام کێمیک ، پرۆفێسۆر ئەوالوو کودرۆگۆ ، بەرێزان دکتۆر رەزا موریدی ، دکتۆر فەرەیدوون رەحمانی ، دکتۆر عەتا هوودەشتیێان هەروەها بەرێز چەتۆ وانلی بەرپرسی ماڵی کورد .
سەرەتای سمینارەکە هاورێ عەبدوڵا موهتەدی باسێکی چڕ و پڕی لە سەر وەزعی سیاسی ئێستای ئێران و کوردستان بەتایبەتی لە سەرەتای شۆرشی ژینا تا ئەورۆ بە زمانی ئینگلیسی و فارسی پێشکەشی بەشداربووان کرد و پاشان وڵامی پرسیێارەکانی دانیشتووانی مەراسیمەکەی داوە .
هاوکات دەگەڵ بەشداری بەرچاوی دانیشتووانی تۆرنتۆ و شارەکانی دەوری ، نۆنێنەرانی حیزبەکانی کانەدا و ئێران و کوردستان و کۆمەلێک لە مامۆستایانی زانکۆکانی کانەدا و چالاکوانانی سیاسی و مەدەنی جێگای باس و ئاماژەبوو .
حیزب و رێکخراوەکانی بەشداربوو بڕیتی بوون لە :
حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران
حیزبی چەپی ئێران
جیبهەی دیمۆکراتیکی گەلی الاحواز
یەکگرتوی میلڵی دیمۆکراتیک تورکەمەنستانی باشوور
حیزبی گەڵی بەلووچێستان
یەکێتی نیشتیمانی کوردستان
رەوەندی کوردی لە کانەدا
کۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران - تەشکیلاتی کانەدا
05:20 - 15/2/2024 نوێ کراوەتەوە
بابەتی زۆرتر
- ڕاپۆرتێک لە سێمیناری ژن پێشەنگی ئازادی کە لە وڵاتی لە سویس بەرێوە چوو
- ڕاپۆرتێک لە سێمیناری ژن پێشەنگی ئازادی کە لە وڵاتی لە سویس بەرێوە چوو
- ڕێوڕەسمی ڕێزگرتن لە ٢٦ی ڕێبەندان ڕۆژی كۆمەڵە،ئاڵمان- فرانكفۆرت- بەشی ٣
- ڕێوڕەسمی ڕێزگرتن لە ٢٦ی ڕێبەندان ڕۆژی كۆمەڵە،ئاڵمان- فرانكفۆرت- بەشی ٢
- ڕێوڕەسمی ڕێزگرتن لە ٢٦ی ڕێبەندان ڕۆژی كۆمەڵە،ئاڵمان- فرانكفۆرت- بەشی ١