چالاکیەکان

هەیئەتێکی کۆمەڵەی شۆڕشگێر بە سەرپەرستیی هاوڕێ ناهید بەهمەنی بەشدارییان لە کۆنفڕانسی ساڵانەی لەیبەر پاڕتی بریتانیا کرد

12:28 - 13/10/2023

هەیئەتێکی کۆمەڵەی شۆڕشگێر بە سەرپەرستیی هاوڕێ ناهید بەهمەنی بەشدارییان لە کۆنفڕانسی ساڵانەی لەیبەر پاڕتی بریتانیا کرد

  ‎لە سەر بانگهێشتی لەیبەر پارتی لە بریتانیا، هەیئەتێکی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ بە سەرپەرەستیی هاوڕێ ناهید بەهمەنی بەشداریی کۆنفڕانسی ئەو پارتەیان کرد  

‎کۆنفرانس ڕۆژی هەینی ٦ی ئوکتۆبر لە شاری لیڤەرپوڵ بۆ ماوەی شەش ڕۆژ  دەستی بەکاری خۆی کرد. لە ڕۆژی یەکشەممەوە  ٨ی ئۆکتۆبر میوانانی بیانی و مێدیا و حیزبەکانی دیکە بەشداری کۆنگرە بوون. کۆنفڕانس جیا لە بابەتی ناوخۆیی وەک چەندین ورکشۆپ و پانێل لە سەر بابەتگەلی پەیوەندیدار بە  دادپەروەریی کۆمەڵایەتی و ئاسایشی هاوڵاتیان،  چەند پانێلی  دیکەشی لە سەر تەوەری نێونەتەویی لە خۆ گرتبوو، لەوانە کێشەی ئۆکڕاین و رووس وە هێڕشی حەماس بۆ سەر ئیسڕایل.
 
‎نێوارەی ڕۆژی دووشەممە ئێوارەخوانێک بۆ میوانانی نێونەتەوەیی تەرخان کرابوو کە لەوێدا ڕیبەری حیزب کیاستمر”،  شارەوانیی شاری لەندەن سدیق خان هەروەها وەزیرانی سێبەری ئابوری و  بیزنس وتاریان ڕوو بە بەشداربوان پێشکەش کرد
 
ڕۆژی سێشەممە لە ساڵۆنی گەورەی کۆنگرەدا رێبەری پارتی لەیبەر وتارێکی پێشکەش بە هەموو بەشداربوانی کۆنگرە کرد. ناوبراو پاش رەخنە لە حیزبی بەرامبەر، نرخاندنی دەستکەوتەکانی باس کرد، لەوانە ژیانی باش و کار بۆ هەموان و باشتر کردنی ژیانی شارومەندان بەڵێنیگەڵێک بوون کە ئاماژی پێکرد. لە سەر دۆخی  ئیسرائیل وتی مافی ئیسرائیلە داکۆکی لە خۆی بکات. لە کۆتایی هیوای سەرکەوتنی بۆ پاڕتەکە خواست . بەدوای وتاری ڕێبەری لێبەر ئێوارەخوانێک بۆ حیزبگەلی دەستەخوشک، ئەوانە وا لەهاپەیمانیدا هاوبەشن ڕێکخرابوو میوانانی بیانی  نوێنەرانی نێونەتەوەیی چەندین حیزب وەک  سۆسیال دێمۆکڕاتەکانی وڵاتانی ئۆروپایی و دەرەوەی ئوروپا
 
هەرەها دواینیوەرۆی هەمان ڕۆژ تەرخان کرابوو بو
پانێلێک لە سەر دۆخی ئێستای حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەڕێز کاروان جەماڵ تاهیر نوێنەری حکومەتی هەرێم
‎ بابەتێکی پێشکەش بە بەشداربوان کرد بە بەشداریی نوێنەری  وەزارەتی کاروباری دەرەوەی وڵات بەشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
‎هەیئەتی بەشدار بووی کۆمەڵە بریتی بوون لە هاوڕێیان بێهجەت سەلیمی  وە کەیوان فەرامەرزی. 
لە میانەی کۆنفڕانس دا هاوڕێیانی کۆمەڵە چەندین دیدار و گفتوگۆیان لەسەر دۆخی ئێستای ئێران بە گشتی و کوردستان بەتایبەتی بۆ میوانان و سیاسەتوانانی بەشداربوو شی کردوە
پارتی لەیبەر ساڵانە بە ڕێکخستنی کۆنفڕانسێکی بەرین لە پێناو گەشە پێدانی ڕێژەی ئەندامان و جەماوەر هەروەها نوێکردنەوە وبەڕۆژ کردنەوەی سیاسەتەکانی لە وڵاتی 
بریتانیا دەبێتە بابەتی ڕۆژی ناو خەڵک و مێدیاکان.
 
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران 
دەفتەری پەیوەندییە نێونەتەوەییەکان
١١ی ئۆکتۆبر ٢٠٢٣