چالاکیەکان
بەشداری ئەندامان و لایەنگرانی کۆمەڵە لە ساڵوەگەری شۆڕشی ژن، ژیان ، ئازادی لە شاری هلسینکی!
12:23 - 18/9/2023
ڕۆژی شەمە ١٦ سێپتامبر ٢٠٢٣ خۆپیشاندانێکی شکۆدار لە لایەن حیزب و ڕەکخراوە سیاسی ومەدەنیەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات لە شاری هلسینکی پاتەختی وەڵاتی فەنلاند ڕێکخرا، کە کۆمیتەی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ یەکێک لە ڕێکخەرانی ئەو میتینگە بوو کە بە بۆنەی یەکەمین ساڵیادی ئاخێزی سەراسەری ئێران و بۆ پشتیوانی لە مانگرتنی ٢٥ خەرمانان ، کە لە هەموو کوردستان سەرکەوتووانە بەڕێیەوە چوو لە کامپی سەنتەر ناوەندی شاری هلسینکی بە بەشداری ڕێژەیەکی بەچاو لە دانیشتوانی کورد و ئێرانی لە وەڵاتی فەنلاند ڕێکخرابوو و بە ڕێک و پێکی بەڕێیەوە چوو.
شایەنی باسە لەو کۆڕەیادەدا هێندێک لە حیزب و لایەنە سیاسی و مەدەنیەکانی فەنلاندیش بانگێشت کرابوون و لە میتینگەکەدا بەشداری گەرم و گۆڕیان کرد وەک حیزبی چەپی فەنلاند ، ئەنجمەنی ئاشتی فەنلاند و بزووتنەوە فێمینیستی فەنلاند و نووسەر و کەسایەتی فەنلاندی دۆستی کورد کریستینا کۆیۆنێن.
ڕێ و ڕەسمەکە لە کاتژمێر ١٤ بە سرودی شۆڕشگێڕانە و وتەی بەڕێوبەرانی کۆڕەکە بە زمانەکانی کوردی ، فەنلاندی و فارسی دەستی پێکرد و پاشان وتاری هاوبەشی ڕێکخەرانی ساڵڤەگەری شۆڕشی ژینا بە زمانەکانی کوردی ، فارسی و فەنلاندی درێژەی کێشا. لە درێژەی بەرنامەکەدا کچە شۆڕشگێڕی کورد، گەشاو بیبانی وەک نوێنەری حیزبی چەپی فەنلاند وتەیەکی بەنرخی بۆ پشتیوانی شۆڕشی ژن، ژیان ، ئازادی پێشکەش بە بەشدار بووان کرد. لە لایەن ئەنجمەنی ئاشتی فەنلاندەوە چالاکی مەدەنی و کچە کورد ڕۆژین بیرزویی وتەیەکی بەنرخی وەک پشتیوانی لە شۆڕشی ژینا پێشکەش کرد و سەنرنجی بەشدار بووانی ڕاکێشا. دیسان نوێنەری بزووتنەوەی فێمینیستی فەنلاند وتەیەکی یەکجار پێشکەوتنخوازانەی لە بزووتنەوەی یەکسانی خوازی ژنان بە گشتی و هەروەها لە شۆڕشی نوێ ژنانی ئێران و کوردستان پێشکەش کرد.
لە درێژەی مەراسیمەکەدا خاتو کریستینا کۆیوۆنن وتەیەکی کورتی لە سەر شۆڕشی کورد بۆ ئازادی و شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی لە کوردستانی ڕۆژهەڵات و ئێران پێشکەش کرد. دووایی ژنە کورد و چالاکی مەدەنی و سیاسی خاتو سارا پێڵتونێن ، کە خۆی یەکێک لە بەڕێۆبەرانی میتینگەکە بوو وتەیەکی کورت و بەنرخی لە بارەی ڕەۆڵی دایکانی کورد لە شۆڕشی ژن، ژیان ، ئازادیدا پێشکەش بە کۆڕە یادەکە کرد.
شایەنی باسە لە کۆڕەیادی ژینا ئەمینی و ساڵۆەگەڕی ئاخێزی جەماوەری ئێران و کوردستان لە شاری هلسینکی خاڵی ژینا ئەمینی کاک وەفا عائیلی بەشداری کرد و لە لایەن بنەماڵەی ژیناوە قسە و باسێکی باشی کرد. باسی ڕووداوەکانی قەتڵی حکومەتی ژینا(مهسا) ئەمینی کرد و وەک شاهێد حاڵی کوشتنی ئەو کچە کوردە لە تاران بە تایبەتی چۆنیەتی هاوردنەوەی تەرمی پیرۆزی ژینا لە تارانەوە بۆ شاری سەقز و ناشتنی ژینا بە دەستی خەڵکی خەباتکاری کوردستان بە کورتی دووا وباسی بوێری خۆی و باوکی ژینای کرد ، کە چۆن ئازایانە و نەترسانە نەیانهێشت هێزی سەرکوتگەر و ئەمنیەتی کۆماری سێدارەی ئیسلامی تەرمی ژینا گم کەن و بۆ خۆیان بیبەن و لە شوێنێکی نادیاردا دوور لە چاوی بنەماڵە و خەڵک بینێژن. وتەکانی کاک وەفا زۆر جێگای شانازی و بزوێنەر بوو لەو کۆڕیادە شکۆدارەدا.
خۆپێشاندانەکە سەرکەوتووانە لە کاتژمێڕی ١٦ کۆتایی پێهات. هەر لێروە سوپاس و ڕێزی تایبەتمان ئاراستەی هەمو ڕێکخەران، بەڕێوبەران ، کە ماندووینەناسانە کاری چڕ و پڕیان کرد بۆ سەرخستنی ئەو کۆڕە مەزنە و پشتیوانی لە مانگرتنی سەراسەری کوردستانی ڕۆژهەڵات. هەروەها سپاسی بەشداربووان، ئازیز دەکەین کە لەو ئەرکە شۆڕشگێڕانە و نیشتمانیەدا بە هەستەوە بەشداریان کرد.
بابەتی زۆرتر
- ئاڵمان: بەشداری خۆپیشاندانی ١٦ی سێپتامبەر لە شارەکانی فرانکفۆرت و کۆڵن
- ساڵوهگهڕی شۆڕشی “ژینا” و خۆپیشاندانێكی بهرین له ستۆكهۆڵم
- لە ساڵیادی شۆڕشی #ژن_ژیان_ئازادی ئاکسیۆنێک لە شاری کۆپنهاگی دانمارک بەڕێوە چوو
- بەشداری کۆمەلە لە ساڵوەگەری شۆرشی ژینا لە تۆرەنتۆی کانەدا