راگەیاندن
ئاگاداری بۆ خپۆیشاندان لە کۆڵن - ئاڵمان
01:35 - 16/9/2023
لە درێژەی پشتیوانی کردن لە شوڕشی ژن ژیان ئازادی و بە تایبەتی ساڵوەگەری گیان بەختکردنی" ژینا ئەمینی" بە دەست ھێزە دڕندەکانی رژیمی کۆماری ئێسلامی، رۆژی شەممە ١٦ی سێبتامبر لە شاری "کۆڵن" خۆپیشاندانێک بەڕێوەدەچێت.
بۆ ئاگاداری ڕای گشتی ئەو خۆپیشاندانە بە ھاوکاری و ھاوئاھەنگی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، حیزبی چەپی ئێران و حزب مردم بلوچستان بەڕێوەدەچێت. داوا لە ھەموو ئازادیخوازان و خەباتگێڕان لە دەرەوەی وڵات دەکەین بەشداری بکەن و دیسانەوە بە یەکدەنگی و یەکڕیزی دەنگ و داخوازی رەوای ئەم شۆڕشە بە جیھان رابگەیەنیینەوە. ڕژیمی دیکتاتۆری ئێران مەحکوومە بە ڕۆخان. سەرکەوێ خەباتی رەوای گەڵ بە درۆشمی ژن ژیان ئازادی
#ژینا_ئەمینی
کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکیشانی کوردستانی ئیران- کومیتەی ئالمان
بابەتی زۆرتر
- ئاڵمان: بەشداری خۆپیشاندانی ١٦ی سێپتامبەر لە شارەکانی فرانکفۆرت و کۆڵن
- ساڵوهگهڕی شۆڕشی “ژینا” و خۆپیشاندانێكی بهرین له ستۆكهۆڵم
- لە ساڵیادی شۆڕشی #ژن_ژیان_ئازادی ئاکسیۆنێک لە شاری کۆپنهاگی دانمارک بەڕێوە چوو
- بەشداری کۆمەلە لە ساڵوەگەری شۆرشی ژینا لە تۆرەنتۆی کانەدا
- بەشداری ئەندامان و لایەنگرانی کۆمەڵە لە ساڵوەگەری شۆڕشی ژن، ژیان ، ئازادی لە شاری هلسینکی!