چالاکیەکان
بەرێوەچوونی سمیناری ئەندامانی کۆمەڵە لە ئاڵمان
12:53 - 24/5/2023
رۆژی شەممە ٢٣، ٥، ٢٠٢٣، لەسەر داواێ کۆمیتەی ئاڵمان و پشتگیری کومیتەی دەرەوەی وڵات، سمینارێک لە کۆڵنی ئاڵمان بۆ ئەندامانی کۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران بەڕێوەچوو.
سمینارەکە بە سرودی بانگەواز و خولەکێک بئ دەنگی بۆ یادی سەرجەم گیانبەختکردوانی کۆمەلە و ھەروا شۆڕشی ژن ژیان ئازادی دەستی پێکرد .
لەم سمینارەدا ھاۆڕێ "عەبدۆلا مۆھتەدی" سکرتێری کۆمەلە وەک پێشکەشکار، لە دوو تەۆەردا باسەکەی خۆی پێشکەش کرد.
لە بەشی یەکەم باسێکی نەزەری لە سەر سیاسەتەکانی ئێمرۆی کۆمەلە لە سەر شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی بەگشتی لە ساحەی ئیران و جیھان و بەتایبەت لە کوردستان پێشکەش کراد. بەشی دووهەمی باسەکە تەرخان کرا بۆ رەۆت و قۆناغەکانی یەکگرتنەوەی دووباڵێ کۆمەڵە.
دواێ پێشکەشکردنی باسەکان، دەرفەت درا بە ھاۆڕێیانی بەشدار بوو لە سمینارەکە بۆ پرسیارو ڕەخنەو تێبینی و بۆچوونەکان.
لە دوایین بەشی سمینارەکە ھاۆرێ عەبدۆلا مۆھتەدی، وڵامی پرسیارەکانی بە تێرو تەسەلی داێەوە و سمینارەکە لە کەشێکی هاورێیانەدا کۆتایی پێھات.
کومیتەی ئاڵمانی کۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
٢٤ی مەی ٢٠٢٣
بابەتی زۆرتر
- ڕاپۆرتی خۆ پیشاندان لە نۆروێژ بۆ پشتیوانی بەندکراوانی سیاسی و مەدەنی
- بەشداریی هاوڕییانی کۆمەڵەی شۆرشگێر لە کۆنفڕانسی نێونەتەوەیی سۆسیال دێموکڕاتەکانی ئوروپا،
- بەشداری لە رێورەسمی ١ی ئەیار رۆژی کرێکار لە شاری کۆڵن لە ئاڵمان
- بەشداری هاوڕیێانی کۆمەڵە لە شاری یوتوبوری لە ١ی ئەیار ڕۆژی جیهانی کرێکار.
- لە تۆرنتۆی کانەدا خۆپێشاندانێکی مەزن دژی حوکمی سێدارەی توماج ساڵحی بەرێوە چوو ،