چالاکیەکان
راپۆرتی خۆ پیشاندان لە ئۆسلۆ بۆ پشتیوانی لە خەڵکی بەلووچستان
11:23 - 19/5/2023
لە سەر بانگهێشتی ڕێکخراوی دولچە ویتا لە نۆروێژ و پشتیوانی حیزب و ڕێکخراوە سیاسی و مەدەنییە کوردی و ئێرانییەکان، ڕۆژی شەمە ڕێکەوتی ١٣ی٥ی٢٠٢٣ لە شاری ئۆسلۆ خۆپیشاندانێکی بەشکۆ بۆ پشتیوانی لە خەڵکی ڕاپەڕیوی بەلووچستان و ئیدانەکردنی ئێعدامی چالاکانی بەلووچ لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە، بەڕێوە چوو.
، کاتژمێر ١٤ بە کاتی ئۆسلۆ بە سەدان کەس لە چالاکانی سیاسی سەر بە حیزبەکان، هەڵسووڕاوانی سیاسی و مەدەنی سەر بەخۆ لە بەر دەرگای ئیستگای قەتاری شاری ئۆسلۆ کۆبوونەوە.
لەم خۆ پیشاندانەدا لە لایەن ڕێکخراوەکانەوە پەیام و بابەتەکانیان خوێندرایەو و بڵاو کردنەوەی موزیک و سرودی شۆڕشگێڕانە و دروشم دان لە دژی کۆماری ئیسلامی بە زمانەکانی کوردی، فارسی و نۆروێژی بەشێکی دیکە لەبەرنامەی خۆپیشاندانەکە بوو.
لەم خۆ پیشانەدا پەیامی حیزب و ڕێکخراوە سیاسییە کوردییەکان، دۆلچە ویتا، کومیتەی ئێرانی نۆروێژی، حیزبی خەڵکی بەلوچ، حیزبی دیموکرات مەسێحی ئێران، گروپی لیربتی و ڕێکخراوی نێو نەتەوەیی هانای ڕۆژهەڵات لە لایەن نوێنەرەکانیانەوە خوێندرانەوە.
شایانی باسە کۆمەڵێکی بەرچاو لە هاوڕێیانی کۆمەڵە بەشداری ئەو خۆ پیشاندانە بوون و شان بە شانی بەشداربوانی دیکە، پشتیوانیان لە خەباتی خەڵکی بەلوچ کرد و کۆماری ئیسلامییان ئیدانە کرد.
خۆ پیشاندان کاتژمێر ١٤ بە فەرمی دەستی پێکرد و کاتژمێر ١٥،٣٠ کۆتایی پێهات.
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
کومیتەی نۆروێژ
بابەتی زۆرتر
- ڕاپۆرتێک لە سێمیناری ژن پێشەنگی ئازادی کە لە وڵاتی لە سویس بەرێوە چوو
- ڕاپۆرتێک لە سێمیناری ژن پێشەنگی ئازادی کە لە وڵاتی لە سویس بەرێوە چوو
- ڕێوڕەسمی ڕێزگرتن لە ٢٦ی ڕێبەندان ڕۆژی كۆمەڵە،ئاڵمان- فرانكفۆرت- بەشی ٣
- ڕێوڕەسمی ڕێزگرتن لە ٢٦ی ڕێبەندان ڕۆژی كۆمەڵە،ئاڵمان- فرانكفۆرت- بەشی ٢
- ڕێوڕەسمی ڕێزگرتن لە ٢٦ی ڕێبەندان ڕۆژی كۆمەڵە،ئاڵمان- فرانكفۆرت- بەشی ١