راگەیاندن
ڕاگەیاندنی کومیتەی دەرەوەی وڵاتی کۆمەڵە بە بۆنەی ماڵ ئاوایی کردن لە ژیانی دایکی گیانبەختکردو فەتحوڵا محەمەدپور و دوو ئەندامی کۆمەڵە
09:43 - 10/5/2023
بە داخ و پەژارەوە ئاگادار بوین دایە مەلێ غوڵامی خەڵکی ئاوایی تەنگیسەر سەر بە ژاوەرۆی سنە، لە تەمەنی ٨١ ساڵیدا بە هۆی نەخۆشین ماڵ ئاوایی لە ژیان کرد.
دایە مەلێ جیاواز لەوەی دایکی هاوڕێی گیان بەختکردوو شەهید فەتحوڵا موحەمەد پوور بوو، دایکی هاوڕێیانی ناوڕیزەکانی کۆمەڵە فەرانەک و ئاکۆ موحەمەد پوور یش بوو، دایە مەلێ لە ماوەی تەمەنی خۆیدا لە هیچ هەوڵ و تێکۆشانێک بۆ یارمەتی و هاوکاری کۆمەڵە درێغی نەکرد، وەک دایکی هاوڕێیانی گوردانی شاهۆ، شوان و ئارێز بوو، هەمیشە ماڵ و باخ و شوێنی ژیان و گوزەرانی حەشارگەی هاوڕێیانی پێشمەرگە بوو. بەو بۆنەوە تووشی جۆرەها زەجر ومەینەت بوەوە، بەڵام قەد کۆڵی نەدا، بە هۆی دڵسۆزییەکانی و هەوڵ و تێکۆشانی بۆ کۆمەڵە لە لایەن هێزەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ماڵەکەی ئاگر تێبەردرا و تەقەیان لێ کرد کە چەند فیشەک لە لاقی دا و بریندار بوو.
دایە مەلێ لە ناو خەڵکا خاوەن کەسایەتییەکی بەرز، خۆشەویست و جێگای متمانەی خەڵک بوو، بە چەشنێک کە ئەو ئیتر تەنیا دایکی منداڵەکانی نەبوو بەڵکوو ببوە دایکی هەموو ئەو کەسانەی وا ئەیان ناسی.
بە داخەوە، رۆژی سێ شەمە ڕێکەوتی ٩ی ٥ی ٢٠٢٣ دڵە گەورە و پڕ لە هیواکەی بۆ هەمیشە لە لێدان کەوت و هەوڵ دانی بۆ ئاواتەکانی بە ئێمە سپارد.
یادی دایە مەلێ بۆ هەمیشە لە دڵمانا بە زیندویی ئەمێنێتەوە و ڕێز لە زەحمەت و لە خۆبردوییەکانی ئەو دایکە قارەمان و خۆڕاگرە ئەگرین.
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
کومیتەی دەرەوەی وڵات
٩ی مەی ٢٠٢٣
10:21 - 10/5/2023 نوێ کراوەتەوە
بابەتی زۆرتر
- ڕاگەێندراوی کۆمیتەی ناوەندیی کۆمەڵە؛
- ئاگاداری رێورەسمی رێزگرتن لە چووار پێشمەرگەی ئێعدام کراوی کۆمەڵە لە ئاڵمان
- هاوڕێ ڕەئووف بابائیان تێکۆشەری دێرینی کۆمەڵە ماڵ ئاوایی لە ژیان کرد
- ڕاگەیاندنی کومیتەی دەرەوەی وڵات بە بۆنەی مەرگی کاک "عەتا ڕەزاڕوبابی"
- ڕاگەیاندنی کومیتەی دەرەوەی وڵات بە بۆنەی ماڵاویی هاوڕێ بەختیار ئەتابەک لە ژیان