ئەدەب و هونەر

کچی خۆر 

05:47 - 8/3/2021

کچی خۆر 

ئێوە کچی کوردستانن  


ئێوە کچی کوردستانن
هێزی ئاخێز و هەستانن
رۆڵەی دایکی نیشتمانن
هەوێنی ئەڤین و مانن

کچی خۆر و ئاسمانن
بەهارن، دایکی خوڵقانن
هێمای ئازادی و ژیانن
هاواری گەلی پڕ ژانن

شاباڵی ئاواتی جوانن
رێژنە و ساڵاوی هەورانن
مەشخەڵی روونی شەوانن
نابەزن و شۆڕشوانن

چیرۆکی مێژووی وڵاتن
نەوەی خاکی سوور خەڵاتن
هەڵاڵەی هەنگی خەباتن
کچی شۆڕشی رۆژهەڵاتن

نکۆڵیتان دەکەن هەشن
شەوی تار ئەستێرەی گەشن
کۆتری سپی مێژووی رەشن
پێشمەرگەی خەڵکی بێبەشن

وەردەگێڕن رەوتــی زەمـان
دایکـی گـەلن، چاوگی زمان
کۆرپەی یەکسانیی نیشتمان
لە ئامێزتانا دێتە گیـان

ئارام بوداغی

09:00 - 9/3/2021 نوێ کراوەتەوە