چالاکیەکان

کردنەوەی ئاگری نەورۆز- نۆروێژ- شاری سارپسبۆرگ

11:28 - 22/3/2023

کردنەوەی ئاگری نەورۆز- نۆروێژ- شاری سارپسبۆرگ

ئێوارەی ڕۆژی دوو شەمە ڕێکەوتی ٢٠ی٣ی٢٠٢٣ بە نەریتی هەموو ساڵێک کوردانی پارێزگای ویکەن لە وڵاتی نۆروێژ لە شاری سارپسبۆرگ لە دەوریەک کۆبوونەوە کە ئاگری نەورۆز هەڵبکەن.


لەم ڕێو ڕەسمەدا کۆمەڵێک بابەت و شێعر و سرود پێشکەش کران و دواتر هونەرمەندانی بەشدار بە دروشمی ژن،ژیان ئازادی بەشی هونەری ڕێو ڕەسمەکەیان دەست پێکرد، کاتژمێر ١٨ بە کاتی نۆروێژ لە  لایەن بەشدار بوانەوە ئاگری نەورۆز کرایەوە.
بەشدار بوان تا درەنگانێک بەشداری ڕێو ڕەسمەکە بوون.
شایانی باسە کۆمەڵێکی بەرچاو لە هاوڕێیانی کۆمەڵە بە ئاڵای کوردستانەوە بەشداری ئەو ڕێو ڕەسمە بوو و شان بە شانی بەشدار بوان نەورۆزیان پیرۆز کرد.

کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
کومیتەی نۆروێژ